.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










به كۆشێك مناڵییه‌وه..بۆ كوێ بڕۆم ؟
ده‌ق : ڕێباز مه‌حمود
هۆڵه‌ندا 2007
له‌وه‌ته‌ی هاتووم
هه‌زاران مردن تاقییان كردمه‌وه
هه‌ر یه‌كه‌یان و له ناو سه‌رقاڵییه‌كدا له ژیانی دزیم
هه‌ر یه‌كه‌یان و ڕه‌نگێكی لێ كردم به كراس .
هه‌ر یه‌كه‌یان و قوماشێكی له ئاره‌زووم بۆ خۆی به‌دوورین دا .
هه‌ر یه‌كه‌یان و بۆ كچه په‌مووه‌كانی ناو خه‌ونی هه‌رزه‌كاریم
چه‌ند گه‌زێك كوتاڵی ئاڵ و واڵای لا بردم .
هه‌ر یه‌كه‌یان و به بارمته ده‌یدامه ده‌ستی ڕه‌شه‌بایه‌ك
شه‌و له‌گه‌ڵ گه‌ڵا وه‌ریوه‌كانا بمبات
گیانه‌ڵام له گۆشه و كه‌ناری
حه‌وشه‌ی پڕ خشت و خۆڵی ڕۆژبوونه‌وه‌یه‌كی
حه‌په‌ساودا جێی بهێڵێ ..
حه‌په‌ساو .. وه‌ك هه‌میشه حه‌په‌سانی باوكم
له ئاست چرپه و
ڕاز و نیازی په‌نجا ساڵه‌ی ( كانی ژاژی )* دا .
حه‌په‌ساو .. وه‌ك حه‌په‌سانی دایكم
له به‌رده‌م واته‌واتی داكه‌وتنی په‌تای غه‌ریبی و
له ئاست به‌ڕاست گه‌ڕانی كه‌وتنه‌ڕێی قافڵه‌ی سه‌فه‌ر و
سوار بوونی من له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌وه و
ئیدی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌ر قاپی ئێواران .
له‌وه‌ته‌ی لێره‌م ،
لێره‌ی ناو ئه‌م ژیانه
هه‌زاران مردن بێ پرس خۆیان كرد به ماڵی ساده‌ی سه‌رگه‌رمیما
هه‌ر یه‌كه‌یان و له گفتێكی ساندم ،
كه تازه گه‌یاندبوومیه ژووری گه‌رم و گوڕی ئۆقره .
هه‌ر یه‌كه‌یان و له كه‌یف و سه‌فای له‌حزه‌یه‌كه‌وه
هه‌ڵی ده‌ستاندم و
به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ده‌یبردمه قوژبنێكی فه‌رامۆشی و
به سه‌ر بیرچوونه‌وه‌دا جێی ده‌هێڵام .
هه‌ر یه‌كه‌یان و له پۆلێكما
پیشی لێ ده‌خواردمه‌وه و
داری ئه‌دایه ده‌ستی مامۆستا .
هه‌ر یه‌كه‌یان و به جۆرێك له دوا وێستگه‌ی ساڵدا
له نسرمترین شوێنی حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی خۆمدا
ڕیزی ده‌كردم و
ده‌یوت : ئافه‌رم تۆ ده‌رچووی !
ئیتر ئه‌و كتێبانه‌ی به دڵ و گیان به‌رگم تێ گرتبوون
لێی وه‌ر ده‌گرتمه‌وه .
مامۆستا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مردنا هاموشۆی ده‌كرد
یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و بوو ده‌رگاكانی له‌سه‌ر مردن ،
لێ خستینه سه‌ر گازی پشت ..
مامۆستا .. ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی ،
له هه‌ر كوێوه ده‌ربكه‌وتایه
نوقڵی ئه‌و چێژانه‌ی له ترسا به دزییه‌وه
له مشتی نوقاوی چڵكنیما شاردبوومنه‌وه
مردن لێی ده‌ساندم و
فڕیێ ده‌دانه ،
شوێنه تاریكه‌كانی ئه‌سه‌فمه‌وه .
به‌ڵام واش ،
له‌وه‌ته‌ی مردن ده‌یه‌وێت
شان به شانی ژیان بڕوات
هه‌میشه چه‌ند هه‌نگاوێك له دواوه‌یه .
هه‌رچه‌ند كاتێك ژیان وه‌كو قه‌ره‌جێك
بنه‌وبارگه‌ی خۆی ده‌پێچێته‌وه و ده‌ڕوات
ئه‌وسا مردن ده‌مانگاتێ ..
ئه‌و شاره‌ی سه‌ربازێكی مردن پێی تێ بخات
هه‌رگیز جارێكی تر ده‌ستی ژیان ناكه‌وێته‌وه .
من هه‌زاران شوێنی وام له ڕۆحما
به مردن دۆڕاند و
كه‌چی ژیان ،
مته‌قی نه‌كرد ..
به‌ڵام مردن هه‌رگیز نه‌یتوانیوه
ته‌نیا جارێكیش پێش عه‌جولی نه‌سیم بداته‌وه
له سه‌ر كردن به ماڵی پڕ نهێنی قه‌رسیلدا ..
قه‌ت بۆی نه‌ڕه‌خساوه
شوێن پێی باران هه‌ڵبگرێ و
له پێش بۆن و به‌را‌مه‌ی خاكه‌وه
خۆی بكات به لوتی ئاگاییدا .
له مندا مردن
دێڕ به دێڕ لاسایی ژیان ده‌كاته‌وه
یان ڕه‌نگه بیه‌وێت به قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خۆی
جۆرێكی تر بمنووسێته‌وه
جۆرێكی وا ،
كه دوایی ژیان منی بۆ نه‌خوێنرێته‌وه .
ئه‌وه نی‌یه له‌وه‌ته‌ی هاتووم
مردن به‌سه‌بره‌وه ئه‌ملاولای لێ گرتووم
بۆ ئه‌وه‌ی خۆمی لێ نه‌دزمه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بوارم نه‌بێت بۆ هیچ فیرده‌وسێك ڕاكه‌م
جگه له ئاینده
كه پایته‌ختی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی ..
هه‌ندێك جار مردن هێنده ته‌نیا باڵه
له‌وه ناچێت وا دیار بێت ،
هه‌موو ڕێگاكان ده‌چنه‌وه به‌ر ماڵی ئه‌و .
ئه‌و كاته‌ی مردن ده‌یه‌وێت به شه‌له‌شه‌ل
به ڕه‌ت بوونی دڵگه‌رمیم بگاته‌وه
كه ده‌مبات بۆ ناو تۆ ..
نه ( با) ڕازیه ،
مردن ده‌ست به چمكی كراسه ته‌نكه‌كه‌یه‌وه بگرێت
نه ساماڵ گۆچانێك له خۆی ده‌بڕێته‌وه و
بیداته ده‌ستی ..
نه بیابانیش تۆڕێكی چنراو
له ده‌نكی لم و
له به‌نی گه‌رما و
له ڕه‌نگی شه‌وم
بۆ ده‌نێته‌وه ..!
ئه‌وه‌ی هه‌میشه مشووری زوو گه‌یشتنه‌جێی
مردنه‌كانی من ده‌خوات
پشت تێ كردنی دۆستی و
بای بای میهره‌بانی و
ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی په‌پووله‌یه
له گوڵزاری جێمانم ..
ژیان سترانێكی به‌رده‌وامه به ڕووی مردن‌دا
مردن بۆیه له‌م ده‌ور و به‌رانه‌یه
به‌خیلی به ژیان ده‌بات
ژیان ئه‌و پێده‌شته پڕ سێپه‌ڕه‌یه ،
به‌رغه‌لی مه‌رگی تیا ده‌له‌وه‌ڕێت ..
ژیان ئه‌و خۆراكه نایابه‌یه
مه‌رگ بابۆڵه‌ی لێ دروست ده‌كات
بۆیه ئیتر گرنگ نی‌یه ،
چه‌ندێكه ئه‌م سفره‌یه داخراوه و
كه‌ی كۆ ده‌كرێته‌وه !!
منی ڕه‌تێنراویش ،
ئه‌گه‌ر ژیان ده‌ستبه‌ردارم نه‌بووایه
مردن وه‌ها له وارووێخی نه‌ده‌هێنام ..
گولله قه‌ت خه‌یاڵمی پێ نه‌ده‌كرایه بێژنگ
بۆ ڕژانی نم نمه‌ی خولیا و
خه‌ساربوونی دڵۆپ دوای دڵۆپی
ئه‌و هه‌موو شه‌ونمه ..
ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی شایه‌تمان
له شایه‌تمان به خوای ئه‌م مه‌ته‌ڵانه‌ی بوون
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی نوێژی ته‌هاره‌ته‌وه
بۆ سه‌ر به‌له‌پیتكه‌ی تفه‌نگ
لانه‌چوایه .. !
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ،
قه‌ت مردنیان پێ نزیك نه‌ئه‌خرایه‌وه له من
له ته‌مه‌نم كه له خوێنی خۆیدا گه‌وزا
كه له خوێنی حیكایه‌ته كوژراوه‌كانما گه‌وزا و
بینینی ئه‌و هه‌موو ڕۆژه سه‌قه‌ت بووانه‌ی
بیره‌وه‌ریم ئه‌ركی داڵده‌دانیانی
گرته ئه‌ستۆ ..
ئه‌گه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه
خۆشه‌ویستی له ئێمه‌دا مانی بگرتایه
له چوونه سه‌ر سوكانی گوناه .
ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی به یه‌كجاری ،
له دڵدا كینه‌ی شار به‌ده‌ر بكردایه ..
خۆشه‌ویستی به هه‌موو ڕێگاكانی ڕۆژدا
هه‌ر خۆی چاوساغمان بووایه
بۆ چونه بازاڕ
بۆ ڕۆیشتن بۆ سه‌ر ئیش و بۆ پیاسه و
بۆ سه‌ردانی باخه‌كانی یه‌كتری و
بۆ لێخوڕینی دنیا و
بۆ ته‌ریق كردنه‌وه‌ی مه‌رگ له‌وه‌ی واز له‌و هه‌موو
هاتنه له ناكاوانه‌ی خۆی بهێنێت و
ته‌نیا یه‌ك جار و
ئه‌ویش به‌شه‌رمه‌وه ڕووی بێت له ده‌رگامان بدات ..
ئه‌و مردنه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت
هه‌رگیز سوپاسگوزار نی‌یه
ئه‌گه‌ر لێره‌وه تا لای نقوم بوونی دراوسێكه‌م
له‌ناو حه‌وزی بچكۆله‌ی خۆشنودی خۆیدا و
له ناو حه‌وشه‌ی هاوینی ته‌مه‌نیدا
من دارعاسای ده‌ستی بم .
ئه‌گه‌ر شان بخه‌مه ژێر باڵی مه‌رگ و
بیبه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه