.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئۆبامامۆبیل، ئۆتۆمبیله تایبه‌ته‌كه‌ی باراك ئۆباما
ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی تازه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (باراك ئۆباما) دروستكراوه، وێڕای ئه‌وه‌ی دژه گوله و چه‌كی كیمیاییه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیكه له خۆ ده‌گرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و ئۆتۆمبیله به دوو جۆر ناو ده‌برێت، یه‌كه‌میان (ئۆبامامۆبیل)، دووه‌میشیان (زشت)، كه شووشه‌كانی به ئه‌ستووری 3 ئینج دژی گوله‌ن و لاشه‌كه‌شی له پلێتی تانك به ئه‌ستووری 8 ئینج دژه بۆمب و ماده‌ی كیمیاییه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شێوازی ئۆتۆمبیله‌كه ناحه‌ز و ناڕێك دروست نه‌كراوه.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (ئۆبامامۆبیل) ئه‌وه‌یه له رووی پێشه‌وه‌ی چه‌ند دوربینێكی شه‌و دانراوه و له دواوه‌شی چه‌ك و گازی فرمێسك جێگیركراوه، وێڕای ئه‌مانه‌ش چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵگری جۆری خوێنی بۆ ئۆباما تێدا دروستكراوه تا له كاتی پێویست به كار بهێنرێت.
هه‌روه‌ها تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبیله‌كه له جیاتی به‌نزین به ماده‌ی فوم پڕكراوه، تا له مه‌ترسی گڕ گرتن به‌دوور بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تایه‌كانی دژه گوله‌ن و له كاتی روودانی ته‌قینه‌وه و په‌ككه‌وتنی لاستیكی تایه‌كانی، ویله‌كانی وه‌ك لاستیكی تایه كار ده‌كه‌ن
.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ناوی كۆمپانیای و پسپۆری دروستكاری ئه‌و ئۆتۆمبیله تایبه‌ته و بڕی تێچوونی دروستكردنه‌كه‌یان بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
به يامنير


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه