❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-22 21:09:55

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPFirefox

هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا

2 هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا



پرسیار: ئایه‌چی ده‌ڵێین ده‌رباره‌ی بانگه‌واز كردنی ئافره‌ت له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا؟


وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا

ئافره‌ت وه‌كو پێاو وایه‌و، له‌سه‌ریه‌تی بانگه‌واز بكات وفه‌رمان به‌چاكه‌ونه‌هی له‌خراپه‌بكات؛ چونكه‌به‌ڵگه‌ی‌قورئان وسوننه‌تی له‌سه‌ره‌، وه‌قسه‌ی زانایان روون وئاشكرایه‌له‌م باره‌یه‌وه‌، بۆیه‌له‌سه‌ریه‌تی بانگه‌واز بكات وفه‌رمان به‌چاكه‌و نه‌هی له‌خراپه‌بكات به‌و‌ڕه‌وشته‌جوانانه‌ی كه‌داوا ده‌كرێت له‌پیاو ئه‌نجامی بدات، هه‌روه‌ها نابێت به‌هۆی گاڵته‌كردنی خه‌ڵك بێ ئومێدی و  خۆڕانه‌گری رووی تێبكات و دووری بكاته‌وه‌له‌بانگه‌وازكردن، به‌ڵكو ده‌بێت زیاتر خۆڕاگر بێت و زیاتر سوور بێت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشتی جوان، پاشان ده‌بێت ئاگای له‌شتێكی تر بێت ، ئه‌ویش بریتیه‌له‌وه‌ی كه‌ببێته‌نموونه‌یه‌كی زۆر جوان له‌رووی حشمه‌ت و حیجابه‌وه‌، وه‌ده‌بێت خۆی دوور بگرێت له‌تێكه‌ڵاوی پیاوان، وه‌ئه‌گه‌ر ویستی بانگه‌وازی پێاوێك بكات ، ئه‌وه‌ده‌بێت پۆشراو بێت ونابێت به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵیا بێت، وه‌ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی كرد له‌گه‌ڵ‌ئافره‌تان، ده‌بێت به‌لێزانینه‌وه‌بانگه‌وازه‌كه‌ی بكات و، وه‌ده‌بێت خاوه‌ن ڕه‌وشت و ژیاننامه‌یه‌كی جوان بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕخنه‌یه‌كی لێ نه‌گرن و، نه‌ڵێین بۆ خۆی یه‌كه‌م جار جێ به‌جێی ناكات ، هه‌روه‌ها ده‌بێت دور بكه‌وێته‌وه‌له‌و جل و به‌رگه‌ی كه‌وا خه‌ڵك توشی فیتنه‌ده‌كات.وه‌ده‌بێت ته‌نها گرنگی بدات به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ زیان نه‌گه‌ێینێه‌ته‌ئاینه‌كه‌ی و زیان نه‌گه‌ێینێته‌سومعه‌تی خۆی .


سه‌رچاوه‌: كتێبی ( الفتاوى الجامعة للمرأة المسلمة )  لاپه‌ڕه‌١٠١٠ له‌ سایتی ( الإسلام سؤال وجواب ) وه‌رگیراوه‌.
له‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی به‌شی كوردی له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس

65

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net