.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خۆری چاوی ئه‌و
شوکر بۆ خوا له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی تازه
گزنگی ئه‌و خۆره‌ی هه‌رده‌م به دوای وێڵ بووم
ئه‌و تیشکانه‌ی که هه‌میشه عه‌وداڵی بووم
وه‌ک موژدهیێ خۆری چاوی ئه‌و ئازیزهمی بۆهێنام
که نیگاکه‌ی تیشک و روناکی و تروسکه‌یه بۆم
گرو تینی زۆری به‌خشی یه دڵ و ده‌روونی هیلاکم
که ووتی ژیانت پرئهکهم له هه‌موو ووشه‌یه‌کی جوان
کاتێ وتی ئیتر بێ ئاخ و بێ خه‌م و بێ ژان
ووتی ئه‌بێ بگۆرم ئاراسته‌ی ژینی پر له سوتان
سارێژی که‌م هه‌ستی پر له زام و ئێش و ژان
فێری کردم له‌گه‌ڵ هه‌موو ترپه‌ی دڵ وههناسهیهک
هه‌ست به پاکی هه‌ناسه و ترپه‌کانی دڵی ئه‌و بکه‌م
فێری کردم چۆن له مانای ئاسوده‌یی ژیان تێ بگه‌م
تێی گه‌یاندم وانه‌ی پر له داهێنانی دونیای تازه
ئه‌و دونیایه‌ی مهگهرههرخۆم وخۆی لێی تێ بگه‌ین
زۆر ده‌ترسم نیگا پرله میهر و سۆزه‌که‌ی ئه‌وم لێ ئاوا بێ
دیسانه‌که هه‌ڵنه‌یه‌ته‌وه و بۆ هه‌میشه لێم وون بێ
بۆیه داوامه له خوا ئه‌م خۆره هه‌ر له ئاسمانی ژینی من بێ
با ئاسمانیشم بێ هه‌ورو هه‌میشه ساماڵ بێ ..
ღ.¸¸.soz.¸¸.ღ

له‌سه‌ر هێڵ نییه









هاورێی به‌رێز ((( سۆز))) گیان
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــهزیـــــزم
هـــــــــاورێت ،،،،،
حسێن خۆشناو‌و

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆۆۆۆۆۆۆر سوپاست ده‌که‌م به‌رێزم .. خۆش حاڵت کردم به ووته جوانه‌کانت ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه