❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لە قەزای خەبات گەنجێك بە 80 گوولە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-25 14:32:16

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

لە قەزای خەبات گەنجێك بە 80 گوولە

http://www.hewlerpost.com/pictures/7953.jpg

گەنجێكی تەمەن (30) ساڵان بەناوی (ڕزگار سابیر) لە ئێواری ڕۆژی 16/1/2009 بە زیاتر لە (80) گوولەی دەمانچە لەلایەن كوڕە پوورێكی خۆیەوە بەناوی (ف،م) و باوكەكەی لەسەر گۆڕستانی شارۆچكەی خەبات دەكوژرێت. سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی (ڕزگار)ـی كوژراو بە ناوی (ز) تایبەت بە ڕۆژنامەی "هەولێر"ـی گوت: "كەوا كوشتنی (ڕزگار) بە تۆمەتی ئەوە بووە گوایە دەستی لە كوشتنی براكەی (ف)ـدا هەبووە بە ناوی (سیراج میرحاج)، كە چەند ڕۆژێك لە مەوبەر بە دوو گوللە و چەند چەقۆیەك كوژرابوو"، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەردەڕەش ئەوەی خستە ڕوو كەوا ئەو شەوەی (سیراج) كوژراوە، لەگەڵ (ڕزگار)ـی كوژراو بووە و بەیەكەوە چوونەتە شارۆچكەی حەمدانییە و لەوی پێكەوە مەشرووبیان خواردووەتەوە و بەسەرخۆشی گەڕاونەتەوە بۆ شارۆچكەی خەبات و لە نزیك بەنزیخانەیەك (سیراج) لە ئۆتومبێلەكە دابەزیوەو (ڕزگار)ـیش بە جێ هێشتووە و پاشان بە دەستی چەند كەسێك كوژراوە، ئەو سەرچاوە ئەمنییەی ئەوەی خستەڕوو كە سەرەتا (ڕزگار) نكۆلی لەوە دەكرد كە ئەو شەوەی كوڕە پورەكەی (سیراج) كوژراوە ئەو لەگەڵیدا نەبووە و تەنانەت ئاگاداری خێزانەكەیشی نە كردووەتەوە كە كوڕەكەیان كوژراوە، پاش لێكۆڵینەوەی وردی ئاسایشی بەردەڕەش لەگەڵ ئەو كەسانەی كە (سیراج)ـیان كوشتووە، دەركەوتووە كە ئەو شەوە (ڕزگار سابیر) لەگەڵ (سیراج)دا بووە خەبەری خێزانی ناوبراویشی نەداوە كە كوڕەكەیان كوژراوە، بۆیە باوكی (سیراج)ـی كوژراو و خێزانەكەی هەمیشە بە چاوی گومانەوە لە (ڕزگار) و (سابیر)ـیان دەڕوانی كە ئەویش دەستی لە كوشتنی كوڕەكەیان هەبوو بێت، بۆیەش باوكی (سیراج) لەلای ئاساییش دەبێتە كەفیلی (ڕزگار) تاوەكوو ئازادی بكەن و، داوایش لە خێزانی (ڕزگار) دەكات كە (ڕزگار)ـی بدەنە دەست تاوەكوو لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا باكات سەبارەت بە چۆنیەتیی كوشتنی كوڕەكەی لەو شەوەدا، باوكی (ڕزگار)ـیش كوڕەكەی خۆی ڕا دەستی باوكی (سیراج) دەكات و كوڕێكی تری خۆی و دووكەسی تر دەنێرێتە لەگەڵیدا تاوەكوو قسەی لەگەڵ بكەن، بەڵام باوك و براكەی (سیراج) ئەمە وەكوو هەلێك دەقۆزنەوە و (ڕزگار) دەبەنە سەر گۆڕی كوڕەكەیان و لەوی لەبەر چاوی براكەی و دوو كەسە ناسیاوەكەیان زیاتر لە (80) گوولە لە (ڕزگار) دەدەن بە كلاشینكۆف و دەمانچە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی خستە ڕوو كە لەو كاتەدا برای (ڕزگار) نەیتوانیوە هیچ بكات و چەكی لا نەبووە، بەڵام چاوەڕێی ئەوە دەكرێت كە دوای تەواو بوونی پرسەكەیان كە لە شارەدێ دارەتوویی سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەشە كەسوكاری (ڕزگار) سكاڵا لە لای پۆلیس تۆمار بكەنن لە دژی باوكی (سیراج) و، براكەی بەتۆمەتی كوشتنی كوڕەكەیان


hawler powst

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net