❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کووڕی بابه‌ گوور گوور.. KURDO22

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-26 17:17:05

_KURDO22_
خونچەی نوێ
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2010-04-07
په‌یامه‌كان: 120
WindowsXPMSIE7

کووڕی بابه‌ گوور گوور.. KURDO22

رێگه‌ چۆل که‌ن

هه‌ستنه‌ سه‌ر پێێ

وا ئه‌سپێکی سپی ئاڵتوور

له‌ پێده‌شتی  که‌رکووکه‌وه‌ ئه‌عیلێنی  و بۆ ێیره‌ دێ

ئه‌ی ئه‌سپه‌که‌ی ته‌وێل ماڕۆی گه‌رمیانم

ئه‌وه‌ی به‌فروو گر و شه‌پۆلی ناسیبێ

ئه‌وه‌ی شمشێری برووسکه‌و باو و بۆرانی کێوی دیبێ

تۆ ئه‌ناسێ

ئه‌ی ره‌شه‌بای له‌ پاشکۆدا خۆڕ سوار کردوو

ئه‌وه‌ی جارێک گوولاله‌ سووره‌ی چاو ره‌شی ره‌حیماوه و

مندالانی سه‌ر خۆتکه‌ تاشی له‌یلان و کێلگه‌ی برسی دووزی دیبێ

تۆ ئه‌ناسێ

کۆبنه‌وه‌ و هه‌ستنه‌ سه‌ر پێ

سه‌ر هه‌لبرن

بازێک شه‌والی خوێناوه‌و تۆزێکی تر به‌م ناوه‌دا تێ ئه‌په‌رێ

رووه‌ قه‌ندیل به‌سه‌ر هه‌وڕازی شه‌خسه‌دا نزم ئه‌فرێ

هه‌تا ئه‌گاته‌ لووتکه و ئه‌چێ له‌وێ


له‌ په‌ڵه‌ خوێنی نازمدا به‌ هێواشی ڕاده‌کشێ

رێگه‌ چۆل که‌ن

هه‌ستنه‌ سه‌ر پێ

زڕیان گڤڤه‌ی وون کردووه‌ و

بۆێ ده‌گه‌رێ

گه‌رمیان کووره‌ی‌ کاوه‌یه‌و جۆش دراوه‌

ته‌ماشا که‌ن  هه‌رچی گردۆلکێ پێ ده‌شتی لێ شیندراوه‌

وه‌کوو دایکانی وولاتم بنچکی قژوو ئه‌گریجه‌ی گژوو گیایان

له‌ ملیاندا ئالۆزڕاوه

مامه‌ ریشه‌ ئه‌ی پلنگی چنگ به‌ گڕی گه‌رمیانم

په‌یکی تازه‌ی تووحفی ئه‌مرۆی کووردستانم

له‌ مالانی  گووند به‌ گووندی هه‌لقرچاوا

تۆ سیرکه‌ی به‌ر هه‌یوانی

داسی دروێنه‌

  هه‌تاووی سه‌ربانیژه‌ی زستاننی‌

مانگه‌ شه‌ووی

هێشووی ڕه‌زی

هاژه‌ی چه‌م و

ووژه‌ ووژی دارستانی

ئاگری شوانی

وه‌کوو باران

وه‌کوو کانی

وه‌ک سه‌هۆلدان

خۆشه‌ویستی

تۆ کووری بابه‌ گوور گووری

داستانێکی سه‌ده‌ی بیستی

بێکه‌س...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _KURDO22_ (2009-01-26 17:19:11)

Kurdzhin
من کووری مه‌مله‌که‌تی تۆفانه‌ گه‌وره‌کانم!!! به‌ هه‌لبوونم  پێش خۆم نابینم نامه‌ردوو درۆزن پێلێده‌نێم..
به‌لام خۆشه‌ویستیم داستانێکه‌ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه‌ خۆیی تێیدا وون ده‌بێت......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net