.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ئه‌م ڕوداوه له یه‌کێ له لادێکانی شاری ڕیاض که‌ناوی حریملاء ڕویداوه‌که ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی ئه‌وئافره‌ته ئیمانداره یه که‌تووشی نه‌خۆشی سرطانی خوێن بوو بوو.
ئه‌م ئافره‌ته پاش ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێت داوا له مێرده‌که‌ی ده‌کات که خزمه‌تکارێکی بۆ بگرێت چونکه ئیتر ئه‌م ناتوانێت خزمه‌تی خۆیی ومنداڵه‌کان بکات، مێرده‌که‌شی داواکه‌ی قبووڵ کرد‌و داوای له‌و نووسینگانه کرد که کاری هێنانی خزمه‌ت کاره‌کان ده‌که‌ن له ووڵاتانه‌وه که خزمه‌ت کارێکیان بۆ په‌یدا بکات وبۆیان بنێرێت، پاش ماوه‌یه‌ک ئافره‌تێکی ئه‌نده‌نووسی په‌یدا بوو بۆ کارکردن له ماڵیان، ئافره‌ته‌که کاری ده‌کرد و له ماڵدا ئیشوو کاره‌کانی ده‌برد به‌ڕێوه به‌ڵام ڕۆژانه زوو زووده‌چووه سه‌رئاوه که وه ماوه‌یه‌کی زۆری پێده‌چوو.
ڕۆژێک نه‌بوو دوان نه‌بوو بۆیه گوومانێک لای ئافره‌تی خاوه‌ن ماڵ درووست بووبوو بۆ که‌ده‌چێته سه‌رئاوه‌که ئه‌وه‌نده‌ی پێده‌چێت؟ بۆیه ناچار پێی ده‌ڵێت بۆتۆ ڕۆژانه ده‌چیته سه‌ر ئاو بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێت پێم بڵێت ئایا نه‌خۆشی تا چاره‌ت بکه‌ین گرفتێکت هه‌یه تا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بده‌ین ، ئافره‌تی خزمه‌تکاریش نه‌یده‌ویست ئه‌و نهێنیه باس بکات چونکه ترسی هه‌بوو کاره‌که‌ی له‌ده‌ست بدات ئه‌وه‌ی ئه‌وی گه‌یاندبوه ئه‌و ووڵاته فه‌قیری بوو نه‌بوونی و ده‌ست کورتی بوو نه بوونی نیعمه‌تی کارکردن بوو له ووڵاتی خۆیان نه‌بوونی سه‌رقاڵ بوون بوو به دابین کردنی ڕۆژانه‌ی خۆیان و منداڵه‌کانیان .
پاشان دوورکه‌وتنه‌وه له خۆشه‌ویسترین که‌سی که منداڵه‌که‌و مێرده‌که ی و که سووکاره‌که‌ی، بۆ کوێ ؟ بۆ ووڵاتی غه‌ریبی له هه‌مووشی قورس‌تر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی کاره‌کان ده‌درێت به ئافره‌تان چوونکه ئه‌وان ده‌زانن خزمه‌ت بکه‌ن و ماڵ به‌ڕێوه ببه‌ن بۆیه ئافره‌ته‌ش به ناچاری ئه‌و نهێنیه باس ده‌کات و پێی ده‌ڵێت هۆکاری چوونه سه‌رئاوه‌که‌ی که ده‌ڵێت من و مێرده‌که‌م زۆر هه‌ژارین تازه زه‌واجمان کردبوو به‌رنامه‌مان نه‌بوو منداڵمان ببێت
چونکه بۆمان به خێو نه‌ده‌کرا له‌هه‌مان کاتدا ناوی خۆشم نووسی بوو که گه‌ر یه‌کێک داوای خزمه‌ت کاری کردله‌م ووڵاتانه‌ی که‌نداو ئه‌وا بچم بۆ کارکردن تا بڕێک پاره په‌یدا بکه‌م و بیکه‌ینه ئیشێکه‌وه‌و ژیانمان پێبه‌ڕێوه به‌رین پاش ماوه‌یه‌ک به خۆم زانی حه‌ملم هه‌یه و کۆرپه‌م له سکدایه ناچار چاوه‌ڕوانم کرد تا منداڵه‌که له دایک ببێت پاش ماوه‌یه‌کی که‌م که منداڵه‌که له دایک بوو نوسینگه ئاگاداریان کردم که ئیشێک هه‌یه گه‌ر بچیت منیش تازه منداڵم بوه‌و ده‌مێکیشه ناوم نووسیوه گه‌ر ئیشێک هه‌بێت ده‌چم ئه‌گه‌ر ئێستا بۆ ئه‌م ئیشه نه‌چم خوا ده‌زانێت که‌ی سه‌ره‌م دێته‌وه بۆیه له تاو فه‌قیری قبوڵم کرد و هاتمه ماڵی به‌ڕێزتان بۆ کارکردن ئێستاش ڕۆژانه که ده‌چمه سه‌رئاوه‌که ئه‌و ماوه‌م پێده‌چێت ئه‌وه هه‌ردوو مه‌مکه‌کانمه که شیرێکی زۆریان تیایه شیری ئه‌و منداڵه تازه بوه‌م که به ساوایی به جێم هێشتوو خۆشم به نه‌خۆشی هاتم بۆ ئێره رۆژانه ده‌چمه ئاوده‌سته‌که شیری مه‌مکه‌کانم ده‌ڕژم چونکه شیرێکی زۆر له مه‌مکما هه‌یه و هیلاکم ده‌کات ئه‌مه ته‌نها کێشه‌ی منه و هیچی تر شک نابه‌م بۆیه له‌م کاته‌دا ئافره‌تی ساحێب ماڵ که گوێی له قسه‌کان ده‌بێت زۆر بێتاقه‌ت ده‌بێت که ئه‌م ئافره‌ته مووسوڵمانه له تاو فه‌قیری جگه‌ر گۆشه‌که‌ی و مێرده‌که‌ی به‌جێهێشتوه بۆیه یه‌کسه‌ر به ئافره‌ته‌که ده‌ڵێت بڕۆ
ئه‌مه کرێی دوو ساڵ وپاشان ده‌بێت به‌یه‌که‌م ته‌یاره بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ووڵاته‌که‌ت و ئه‌مه‌ش ته‌له‌فۆن و عینوانی ئێمه هه‌ر کات پێت خۆش بوو بگه‌ڕێوه لامان کار بکه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته بۆ ووڵاتی خۆی شادبوونه‌وه به مێرده‌که‌ی و منداڵه ساواکه‌ی ئافره‌ته‌که‌ی تریش سه‌ردانی لای دکتۆره‌که‌ی ده‌کات تا بزانێت حاڵی نه‌خۆشیه‌که‌ی به‌چی گه‌یشتوه پاش فه‌حس کردن و دیراسه‌ی دکتۆر هه‌ست ده‌کات ئه‌م ئافره‌ته ئاسه‌واری نه‌خۆشی سرطانه که‌ی تیا نه‌ماوه سه‌رله‌نوێ فه‌حسێکی تری بۆ ده‌کرێت نه‌وه‌ک فه‌حسی یه‌که‌م هه‌ڵه بێت به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو فه‌حسی دوه‌میش پاک ده‌بێت پاشان دکتۆر و مێرده‌که‌ی لێی ده‌پرسن تۆ چیت کردوه وا ئه‌م نه خۆشیه له لا شه‌تدا نه‌ماوه ئێستا له جاران چاکترو باشتری ئه‌ویش هیچی شک نه‌ده‌برد ته‌نها ئه‌و چاکه‌یه نه‌بێت که له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌دا کردی بۆیه خوای گه‌وره ئاوا پاکی کرده‌وه له‌و نه‌خۆشی و ناڕه‌حه‌تیه به‌ڵێ به‌ڕێزانم گه‌ر کارێکت کرد قه‌ت چاوه‌ڕێی پاداشت مه‌به به‌ڵکو هه‌ڵیگره بۆ لای په‌روه‌ردگارت که ته‌نها ئه‌و به جوانترین شێوه چاکه‌ی
چاکه کاران وون ناکات و به باشترین شێوه پاداشتیان ده‌داته‌وه
سه‌رچاوه... به‌خته‌وه‌ری


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
