.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ڤایرۆسێكی نوێ له‌سێ رۆژدا زیانی به 15 ملیۆن كۆمپیوته‌ر گه‌یاندوه
ده‌نگوباس، ئاژانسه‌كان- ڤایرۆسێكی نوێی كۆمپیوته‌ر بڵاوبۆته‌وه كه ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا زیانی به 15 ملیۆن كۆمپیوته‌ر جیهاندا گه‌یاندوه، تائێستاش سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌زانراوه.
ڤایرۆسه‌كه به‌ناوه‌كانی"داون ئه‌ند ئاپ" یان "كونڤیركر" و "كایدو" بڵاوبۆته‌وه‌و ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا زیانی به 15 ملیۆن ئامێری كومپیوته‌ر‌و زیاتر له 3000 داموده‌زگای به‌ریتانیا گه‌یاندوه، له‌وانه وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌كرد چه‌ند رێكخراوێكی دیكه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكاو چین و هندیش نیگه‌ران بوون له‌و ئاكامه خراپانه‌ی كه ئه‌و ڤایرۆسه به‌جێیان ده‌هێلێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه.
تۆم گافنی پسپۆڕی تایبه‌ت له‌بواری به‌رنامه‌ی پارێزگاریكردنی كۆمپیوته‌ردا وتی: "ئه‌و ڤایرۆسه یه‌كێكه له‌خراپترین ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردودا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێده‌چێت مه‌به‌ست له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی نهێنی بێت".
وتیشی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه وڵاتی ئۆكرانیا بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كار كه ئه‌و ڤایرۆسه ده‌یه‌وێت لێی دڵنیابێت هه‌بوونی پیتی ئۆكرانییه له‌سه‌ر كیبۆردی كۆمپیوته‌ره‌كان‌و كاتێك له‌وه دڵنیا ده‌بێت پیتی ئۆكرانی بوونی هه‌یه ئیتر به‌بێ زیانلێدان واز له‌كۆمپیوته‌ره‌كه دێنێت".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه ژماره‌یه‌ك كۆمپیوته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا زیانیان پێگه‌یشتوه‌و كارمه‌نده‌كان نه‌یانتوانیوه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته كاری خۆیانی له‌سه‌ربكه‌ن، جگه له‌زیانگه‌یاندن به 800 كۆمپیوته‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی شاری شیفێڵد‌و چه‌ند شارێكی دیكه له‌وێلزو سكۆتله‌ندا
به‌رێوه‌به‌ر/ تکایه ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بده ، به‌پیچه‌وانه‌وه بابه‌ت ئه‌سرێته‌وه بێ پرسی به‌رێزتان. له‌گه‌ڵ رێزمدا

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه