.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















نادین به‌دیر نوسه‌رو رۆژنامه‌وانی سعودی له که‌ناڵی ئه‌لحره‌ی ئه‌مریکی دودڵ نی‌یه له‌وه‌ی که بدوێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست ته‌نوره‌ی کورت له‌به‌ر ده‌کات له کاتی پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کچێکی سعودییه و سه‌ر به‌کۆمه‌ڵگا‌یه‌کی خۆپارێزه.
به‌دیر رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت ببمه کچێکی سعودی سه‌رده‌مییانه و گوێ به تێڕوانینی خه‌ڵک ناده‌م و زۆرینه‌ی کچانی عه‌ره‌ب به‌ته‌نوه‌ره‌ی کورته‌وه له ماڵ دێنه ده‌ره‌وه و ده‌گه‌ڕێن به‌بێ ئه‌وه‌ی دووچاری هیچ شتێک له‌وانه ببنه‌وه که دوچاری کچانی سعودی ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌لیکه رانیای شاژنی ئورد‌نی به نمونه هێنایه‌وه‌و وتی ئایا ئه‌مه مانای وایه که ئه‌و که‌سانه بێڕێزن له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نوه‌ره‌ی کورتییان له‌به‌ردایه؟".
سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی به کافر وه‌سفی ده‌که‌ن به‌هۆی ته‌نوره‌که‌یه‌وه به‌دیر وتی: "من پێموایه ئایینه‌که‌م له به‌ینی خۆم و خوادایه ئه‌ویش په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر تایبه‌ته و پێویست ناکات خه‌ڵك ئه‌وه بزانن یاخود باسی لێوه‌بکه‌ن، ئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر رۆحانییه و په‌یوه‌ندییه‌كی مرۆیی نی‌یه و شتێکی بێمانایه ئێمه به ته‌نوره‌یه‌کی کورت یان درێژ یان به عه‌بایه‌ك به‌راوردی بکه‌ین، چونکه په‌یوندییه‌کی قوڵه و له‌ناخدایه، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه ئێمه گه‌لانێکێن گرنگی ته‌نها به رووکه‌ش ده‌ده‌ین و گوێ به راستی مرۆڤه‌کان ناده‌ین له ناخدا".
روونیشی کرده‌وه: "خۆم به ئه‌نقه‌ست ته‌نوره‌ی کورت له‌به‌رده‌که‌م، چونکه پێویسته کچی سعودیش جلوبه‌رگی جیهانی ئاسایی بپۆشن، من رۆژانه ئه‌و جۆر جلوبه‌رگانه له‌به‌رده‌که‌م له ژیانی ئاساییمدا ته‌نیا یه‌ک ژیان ئه‌ژیم و ده‌مامك له‌به‌رناکه‌م له‌به‌رده‌م که‌سانی تردا".
ته‌ئیکیدیشی کرده‌وه که ژماره‌یه‌کی زۆر کچان هه‌ن له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان له‌کاتی پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌کاندا به حیجابه‌وه ده‌رده‌که‌ون، به‌ڵام کاتێک به‌رنامه‌که ته‌واو ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ حیجابه‌که‌یان لاده‌به‌ن باشه بۆ ژیانێک بژین له‌ژێر رۆشناییدا و ژیانێکیش له تاریکیدا؟ سه‌باره‌ت به‌وکه‌سانه‌ی که بۆچوونیان وایه گه‌ر یه‌کێک ته‌نوره‌ی کورت له‌به‌ربکات کافره ئه‌مه مانای وایه هه‌ر که‌سێکیش کابۆ له‌به‌ربکات کافره، چونکه دروستکراوی ئه‌مریکا و رۆژئاوایه به گشتی".
نادین ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خودا په‌یوه‌ندییه‌کی رۆحانیی تایبه‌ته و کاتێک له مه‌ککه‌ی پیرۆز ده‌بێت مه‌به‌ستی ته‌نیا جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه ئایینیه‌کان نی‌یه، به‌ڵکو سه‌ردانکردنی ماڵی خودایه، مادین ده‌ڵێت: "بۆچی هه‌ندێک که‌س ده‌یانه‌وێت ئێمه له خودا بترسین؟ من ده‌مه‌وێت خودامان خۆش بوێت و بۆ له‌هه‌موو شتێکدا هۆکاری ترساندن بوونی هه‌یه؟ بۆچی پرۆسه‌که به‌ویستی که‌سه‌که خۆی نه‌بێت و به زۆرداری و له‌ژێر زمانی هه‌ڕه‌شه‌دا بێت".
وتیشی: "کاتێک سه‌ردانی که‌عبه‌ی پیرۆز ده‌که‌م پێوست ناکات بگریم بۆ ئه‌وه‌ی خودا بمخاته به‌هه‌شته‌وه یاخود نزابکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مخاته دۆزه‌خه‌وه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه که له‌وێ ده‌بم هه‌ست به‌خۆشییه‌کی زۆر ده‌که‌م، چونکه له‌ماڵی خودادام، من رقم له ترسه و رقیشم له‌وه‌یه مرۆڤ له ترسا نوێژ بکات نه‌ک له به‌رخۆشه‌ویستی خودا، من باوه‌ڕم به پارچه قوماشێک نی‌یه له‌سه‌ر سه‌رت دایبنێت و ئیتر بچیته به‌هه‌شت".
نادین له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا نه‌بووه که رۆژێک به‌و‌شێوه‌یه ببێته که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی بواری راگه‌یاند‌ن و سه‌ره‌تای کارکردنیشی له که‌ناڵی حوره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که وه‌ک میوانێك له یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی ئه‌و که‌ناڵه‌دا به‌شداربووه پاشان بۆته جێی سه‌رنجی به‌رپرسانی که‌ناڵه‌که و داوایانلێکردووه کاریان له‌گه‌ڵدا بکات.
dengubas


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه