❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ شه‌هیدانی یه‌كی شوبات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-30 22:33:39

halbast
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-04
دواترین سه‌ردان: 2009-11-22
په‌یامه‌كان: 109
WindowsXPMSIE7

بۆ شه‌هیدانی یه‌كی شوبات

ئه‌م جه‌ژنه‌ش نه‌گه‌رامه‌وه‌
بۆ شه‌هیدانی یه‌كی شوباتی هه‌ولێر پێشكه‌شه‌




سپێده‌یه‌ك له‌ كۆتایی ماڵئاوایی زستاندا
به‌هار بو به‌ میوان
هه‌رچی گوڵاله‌ سوره‌ و نێرگز و گوڵی تر بون
به‌ ڕه‌ش پۆشی له‌م سه‌ری دیوه‌خانه‌وه‌ دانیشتن
هه‌ستم كرد جلێكی سه‌زم له‌به‌ردایه‌ و
ڕه‌نگی به‌هاره‌ هاتۆته‌ به‌ر من
به‌ڵام نازانم چۆن
دایكم هات و به‌ ده‌نگێكی له‌رزۆكه‌وه‌
وتی به‌هار به‌خێر بێیت
به‌ڵام منی نه‌بینی
سه‌یرم كرد چاوه‌كانی دایكم
له‌ جیاتی به‌هار فرمێسك بارانیه‌تی
سه‌ركۆڵمه‌كانی وه‌كو جۆگه‌
خوێنی چاوه‌كانی تیا قه‌تیس ببو
ده‌ستی دایكمم گرت و ماچم كرد
وتم دایه‌ گیان
چی ڕویداوه‌... بۆ وا به‌ كوڵ ئه‌گری
دایكم وه‌ڵامی نه‌بو
تاجه‌ گوڵینه‌یه‌ك له‌م لاوه‌ وه‌ڵامی دامه‌وه‌
وتی: دایكت دڵی لێت ڕه‌نجاوه‌
بۆیه‌ وه‌ڵامی نیه‌
ڕاست ئه‌كات
من به‌ دایكمم وت ئه‌چم بۆ جه‌ژنانه‌ و
نانی نیوه‌رۆ دێمه‌وه‌ لاتان، چاوه‌رێم كه‌ن
كه‌چی بۆ نیوه‌ڕۆ نه‌گه‌ڕامه‌وه‌ لای دایكم و
هه‌تا خواحافیزیشم لێی نه‌كرد
بۆیه‌ دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی لێم ره‌نجاوه‌
من ته‌نها نیم دایه‌ گیان
وا له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌پولانه‌دام
كه‌ وه‌كو من بێ‌ ماڵئاوایی دایكیان جێهێشت

دایه‌ گیان ئه‌زانی چه‌نده‌ بیرت ئه‌كه‌م
بیری ئه‌و شه‌وانه‌ ئه‌كه‌م
كه‌ به‌ لایه‌ لایه‌ی تۆ
خه‌و باوه‌شی پێدا ئه‌گرتم و
به‌ره‌و ئه‌و جیهانه‌ی ئه‌بردم كه‌ پر بو له‌ سۆزی دایك
بیری ئه‌و ساتانه‌ ئه‌كه‌م
كه‌ به‌ هه‌ناسه‌ پڕ له‌ حه‌سره‌تییه‌كانت
په‌روه‌رده‌ت كردم بۆ ئه‌مڕۆ

به‌هار و هاوین به‌ ئه‌سپایی تێپه‌رین
پاییز به‌ جلێكی زه‌رده‌وه‌ خۆی خه‌مڵاند و
به‌ پیر زستانه‌وه‌ ڕۆیی
ئاخ چه‌نده‌ش بێ‌ ڕه‌حمانه‌ جه‌سته‌می دائه‌پۆشی
ئومێده‌كانی دایكمی ئه‌خنكاند
كه‌ له‌گه‌ڵما ئه‌ژیا

دایه‌ گیان ئه‌م جه‌ژنه‌ش نه‌گه‌رامه‌وه‌
حه‌زم ئه‌كرد بهاتبام و
وه‌كو جاران ده‌سته‌ پیرۆزه‌كانتم ماچ بكردبایه‌ و
پێتم وتبا
جه‌ژنت پیرۆز دایه‌ی شیرینم
تۆش به‌ لێوه‌ قڵیشاوه‌كانت
كه‌ هه‌رده‌م ماچت ده‌كردم
ماچت بكردبام و جه‌ژنانه‌ت بدابایه‌ پێم

لێم ببوره‌ دایه‌ گیان، نه‌متوانی بگه‌ڕێمه‌وه‌
ئه‌زانم چیتر ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ باوه‌شت و
چیتر گوێم له‌ لایه‌ لایه‌كانت نابێت و
دیاری جه‌ژنانه‌ت نابینم

توخوا مه‌گری دایه‌ گیان
به‌ هاوڕێكانم بڵێ‌
من سه‌فه‌رم كردوه‌ بۆ لای خوا و
دێمه‌وه‌ لاتان
به‌ دڵداره‌كه‌م بڵێ‌
من چاوه‌رێم تا له‌ به‌هه‌شتی خواییدا دێته‌ لام
له‌وێ‌ ده‌ست به‌ ژیان بكه‌ین
به‌ دونیاش بڵێ‌
ئای دونیا
ئێمه‌ چ گه‌لێك بوین و به‌ چ پاكیێكه‌و باوره‌مان پێت كرد
چاوی چه‌ندان دایكی وه‌ك منت به‌ ده‌م ڕێگاوه‌ چاوه‌ڕوان كرد
به‌ مناڵه‌ جێماوه‌كان بڵێ‌
كاتێ‌ به‌هار هاته‌وه‌
گوڵێكی په‌مه‌ییم بۆ بێنن و
له‌سه‌ر گۆڕم وه‌ك من بنێژن
تۆش گه‌ردن ئازاییم لێ‌ بكه‌ دایه‌ گیان
ئه‌م جه‌ژنه‌ش نه‌گه‌رامه‌وه‌

وا ئه‌تبینم به‌ جله‌ ڕه‌شه‌كانته‌وه‌
له‌سه‌ر ڕێگا چاوه‌ڕوانم ئه‌كه‌ی
ئه‌وه‌نده‌ چاو ئه‌گێری
به‌ڵكو له‌ سوچێكدا من ده‌ركه‌وم.. پێم بڵێی
ڕۆڵه‌ گیان ئه‌وه‌ چه‌ند جه‌ژنه‌ لێره‌ نیت
بۆ نایێیته‌وه‌
من هه‌ر چاوه‌ڕێتم دایكت بمرێ‌ یاخوا
ها بگره‌ كوڕم ئه‌وه‌ دیاری جه‌ژنه‌ و له‌گه‌ڵ خۆتا به‌ره‌
ئاخ دایه‌ گیان..... ئاخ
چۆن جه‌ژنمان له‌ خوێنا سور كرا
چۆن لاشه‌مان له‌گه‌ڵ بۆمب و خۆڵدا تێكه‌ڵ كرا
چۆن خوێنمان له‌گه‌ڵ هه‌ستی پیسی خۆیاندا مه‌ند كرا
چۆن ڕۆحمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆردا خامۆش كرا

ئێمه‌ چاوه‌رێی خۆری ئازادیمان ده‌كرد
نه‌ك ئاوابونی خه‌ونه‌كان
چاوه‌رێی جه‌ژنانه‌ و نوقڵمان ده‌كرد
نه‌ك بۆنی دوكه‌ڵ و هاواری بومبه‌كان
دایه‌ گیان
ئێمه‌ به‌ گه‌واڵه‌ ڕه‌شه‌كانی مردن سپێردراین
وا ئێستاش لای خوا و له‌ میحرابی پیرۆزی ئه‌و داین
له‌گه‌ڵ گریانی تۆ
هه‌وره‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی سور هه‌ڵگه‌ڕاودا
بارانی خوێن ئه‌بارێنن و
بۆ مه‌رگی ئێمه‌ ژیان ده‌وه‌ستێنن
ئه‌وانیش.. فریشته‌كان به‌ ڕقه‌وه‌ رۆحی ڕه‌شیان ئه‌كێشن
خودا نه‌فره‌تیان لێ ده‌كات و
خاكیش به‌ قێزه‌وه‌ لاشه‌یان ئه‌گرێته‌ خۆی





ئیسماعیل شه‌مزینی

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/main/uploads/01372bcbfc.jpg
تۆ هێشتا له‌ مانای به‌هار ناگه‌یت...
چۆن ده‌توانی نازی په‌پوله‌کانی بکێشی؟
......................................................هه‌ڵبه‌ست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net