.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















خاتوو كارلا هاوسه‌ری ساركوزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كان و فه‌ره‌نسیه‌كانه‌وه به گشتی به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و جل و به‌رگه رێكوپێكه‌كانیه‌وه خۆشه‌ویست و په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام له‌ڕوی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆته‌وه.
خاتوو كارلا برونی كه به "مه‌دام نێكولا ساركوزی" ناسراوه، ئێستا رووبه‌روی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتالی نه‌ژاده و بێگومان هه‌ندێك له ئیتالییه‌كان شانازی به‌مه‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێكی دیكه له گرفته‌كانی ئه‌م خاتوونه ئه‌وه‌یه كه پێشتر كارلا گۆرانیبێژ و نمایشكاری جل‌و به‌رگ بووه، له‌به‌رئه‌وه له لایه‌ن دانیشتوانی خواروی چیاكانی ئه‌لبه‌وه به‌رده‌وام رووبه‌روی توانج و ره‌خنه بۆته‌وه.
یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ئه‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌روی خاتوو كارلا ساركۆزی بۆته‌وه ئه‌وه‌یه كه له كێشه‌ی رێگرتن له ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی دوو تیرۆریستی چه‌پڕه‌وی ئیتالی تێوه‌گلاوه، كاتێك له ئیتاڵیاوه هه‌ڵاتوون و روویان كردۆته فه‌ره‌نساو به‌گوێره‌ی لێبوردنێكی تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن فرانسوا میترانی سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نساوه ئیمزاكراوه، ئه‌مه‌ش له نێوان ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كه به "سالانی قورقوشم" ده‌ناسرێت، ئه‌و كاته له‌فه‌ره‌نسا وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رگیراون.
ساركوزی پێش ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رنسا وه‌ربگرێت په‌یمانی ئه‌وه‌ی دابوو كه ئه‌و "دوو تیرۆریسته ئیتالییه" به زه‌بری ده‌سه‌ڵات ره‌وانه‌ی ئیتالیا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه له بڕیاره‌كه‌ی خۆی پاشگه‌ز بۆوه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی دڵخۆشكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه رازی نه‌بوو ئه‌و دوو كه‌سه ته‌سلیم بكه‌نه‌وه، له‌ولاشه‌وه ئه‌م كاره تووڕه‌بوونی ئیتاڵییه‌كانی لێكه‌وته‌وه، دوو هه‌فته پاش ئه‌وه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤدۆستی ئیتالی وه‌ك ناره‌زاییه‌ك به‌م كاره له به‌رده‌م كۆشكی ئه‌لیزادا ناره‌زاییان له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ساركوزی ده‌ربڕی.
پاش دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ش هه‌ڵوێستێكی هاوشێوه دووباره بووه‌وه، كاتێك به‌رازیل ئاشكرایكرد كه له بڕیاری ناردنه‌وه‌ی سیزار باتیستی ئیتالی نه‌ژاد پاشگه‌ز بۆته‌وه كه ئه‌ویش تیرۆریستێكی چه‌پڕه‌وه و به چوار تاوانی گه‌وره له ساڵه‌كانی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردووه‌ووه تۆمه‌تبار كراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی"تایم"ی ئه‌مریكی، چه‌ند كه‌ناڵێكی ئیتالی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی كارلا و ساركوزی بۆ ریودی جانیرو، كارلا له‌گه‌ڵ لویز لولا دی سلفای سه‌رۆكی به‌رازیلدا رێككه‌وتووه كه باتیستی ره‌وانه‌ی وڵات نه‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده كارلا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا به‌توندی ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه به‌ڵام چیرۆك نووسی فه‌ره‌نسی فه‌رید فارگاس كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵمه‌تێكی كرد بۆ پشتیوانیكردن له باتیستی له سه‌ر ئه‌وه سووره كه خاتوو كارلا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستی له‌م كاره‌دا هه‌یه.
هاوكات خاتوو مارگریتا بونیفیر ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی ئیتالی و راوێژكاری سیلوفیو بیرلوسكونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئیدانه كرد كه رێگه له ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیتالیانه ده‌گرێت.
له‌و باره‌یه‌وه بونیفیر وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بێت كه كارلا هه‌وڵی ته‌سلیم نه‌كرنه‌وه‌ی داوه ئه‌وه شتێكی مه‌ترسیداره".
هاوكات مه‌سه‌له‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا كه هه‌ر به‌منداڵی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا چۆته فه‌ره‌نسا، بۆته جێگه‌ی گومانی ئیتالییه‌كان.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزۆنیدا خاتوو كارلا ویستی ئه‌وه روون بكاته‌وه كه كاتێك شوی به ساركوزی كردوه به‌شێوه‌یكی خۆكرد ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و خاوه‌نی ره‌گه‌ز نامه‌ی ئیتالییه، وتیشی "داوای ئه‌وه‌م لێكراوه واز له‌و ره‌گه‌زنامه‌یه بهێنم به‌ڵام من شتی واناكه‌م".
ته‌نها پاش رۆژێك له‌و چاوپێكه‌ونه، له گۆڤارێكی ئیتالیادا ده‌قی چاوپێكه‌تنێك بڵاوكرایه‌وه كه له رۆژی 18ی تشرینی دوه‌ومدا له‌سه‌ر شریتێكی ڤیدیۆیی تۆماركرابوو كه لارا له‌لایه‌ن دیڤد لیترمانه‌وه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا كرابوو به‌م شێوه‌یه.
دیڤد: ئایا ئێستا دوو ره‌گه‌زنامه‌ت هه‌یه؟
كارلا: نه‌خێر، من ته‌نها فه‌ره‌نسیم.
دیڤد: ئایا ئیتالییه‌كان به‌مه رازین؟
كارلا: پێموایه رازین.. ناكرێت خاوه‌نی دوو ره‌گه‌ز نامه‌بم.
ئێستا كارلا له چاوی ئیتاڵییه‌كاندا خیانه‌تكارێكه، چونكه پشتگیری له ئیتاڵییه تیرۆرسته‌كان ده‌كات، به‌ڵام له‌ولاوه و له فه‌ره‌نسا كارلا خانمی یه‌كه‌مه.
dengubas


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه