❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یەکی شووبات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-01 20:30:16

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

یەکی شووبات

یەکی شووبات

پێشکەشە بە شەهیدانی یەکی شووبات



بەیانی جەژن بوو

کاروانێک گووڵ

باخی (گڵکەند) یاند جێ هێشت  و

لەدەرگای

ماڵ بەماڵی شاری دێرینیان دا

بەیانی جەژن بوو

جەژنە پیرۆزەیان

لە یەکە بەیەکەی

باخی شار کرد

بەیانی زوو بوو

کاتێ خۆر

هێشتاکە خەواڵوو بوو

پۆلێ مەل

منارەکەی شێخی (چۆلی )یان ،

جێهێشت و

بەرەوو دوور فڕین

گووڵ لە بیاباندا

سەووز نابێت

بۆیە......

باخەکانمانیان سووتان!!

ووشتر،

لە کوێستانماندا

قەد نالەوەڕێ !!

بۆیە ....

ڕقی ئەستووریان

بەدیواری قەڵادا دا

کۆمەڵێ بەرد

لەدیواری قەڵا ترازا

غل بوونەوەو

لە پێدەشتی کەس نەزانا ،

بوونە چیا

ئەی شارەکەم

ئەمە ......

تۆڵەی دۆڵی (سحابیان ) و

سەردانەواندنی

ڕۆڵەکانی (ئاڤێستا) بوو

ئەی دایکی میهرەبانم

ساڵانێکە

گووڵە کانت ووشک ئەکەن

باخەکانت ئەسووتێنن و

چاوانت پڕ لە فرمێسک ئەکەن

کەچی ئاواش

سینەت سەووز و

کووڵمت بەفر و

باڵات سەفینە



دیوانی نامۆ ......2007

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سێبەر ی شەوو (2009-02-01 20:38:22)

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net