.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













(مۆسیقای فلامینكۆ و قه‌ره‌جه‌كانی ئیسپانیا)
مه‌حمود نه‌جمه‌دین، ده‌نگوباس - فلامینكۆ هونه‌رێكی زیندووه، هه‌روه‌ك مۆسیقای كلاسیك خه‌ڵكانێكی زۆرهه‌ن عاشقی ئه‌م جۆره مۆسیقایه‌ن زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان ڕه‌گی ئه‌م مۆسیقایه ئه‌گێڕنه‌وه بۆ شارستانییه‌تی لایبری كۆن و بۆ قه‌ره‌جه‌كانی ئیسپانیا، وشه‌ی فلامینكۆ مانایه‌كی دیاریكراوی نی‌یه و چه‌ندین بۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌م زاراوه‌یه، هه‌ندێك ده‌ڵێن له بنچینه‌دا عه‌ره‌بییه و به‌مانای جوتیاری یاخیبوو ده‌ێت، ئه‌مه بۆچوونێكه ڕێی تێده‌چێت به‌هۆی داگیركردنی ئیسپانیا له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه، به‌هۆی ئه‌و داگیركارییه‌وه ئه‌م هونه‌ره له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئیسپانییه‌كان و قه‌ره‌جه‌كاندایه، ئه‌م جۆره مۆسیقایه تیژڕه‌وه و سه‌مای تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه به ده‌ست و قاچ ده‌كرێت و هه‌ست به‌حاڵه‌تی یاخیبوون و شۆڕش ده‌كرێت له‌سه‌مای ئه‌م جۆره مۆسیقایه‌دا، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن له‌وشه‌ی فلامه‌نده‌وه هاتووه بنچینه‌ی ئه‌گڕێته‌وه بۆ پاشا شارل كینت له ناوچه‌ی فلاندر له سه‌ده‌ی شانزه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك مانای فلامینكۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌ره‌ج بۆ سروشتی یاخیبوون له دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا كه قه‌ره‌جه‌كان هه‌میشه به‌و لاده‌رییه ناوداربوون، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بۆچوونێكه و ماناوبۆچوونی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی نی‌یه، ئیسپانیا به‌وه‌ناسراوه كه خاوه‌نی ڕۆشنبیرییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌هۆی داگیركاری عه‌ره‌بی ئیسلامییه‌وه به‌هۆی داگیركارییه‌وه ئیسپانیا زانیاری و ڕۆشنبیری وه‌رگرتووه، تێكه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی و ئیسپانیدا به‌تایبه‌ت له مۆسیقادا هۆكاری ئه‌مه‌ش داگیركاری ئیسلامی عه‌ره‌بییه، لێره‌وه شێوه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی بوون له مۆسیقای فلامینكۆدا هه‌یه، سه‌ما و جوڵه‌ی ده‌ست و قاچ له مۆسیقای فلامینكۆدا جۆرێك تون له فلامینكۆدا هه‌ستی هونه‌ری عه‌ره‌بی تێدا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌م جۆره مۆسیقایه سێ ئاڕاسته‌ی هه‌یه گۆرانی و سه‌ما و گیتار، سه‌دان ستایلی هه‌یه هه‌ر ستایله تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه یاسا و ڕێسیای خۆی هه‌یه ئه‌م مۆسیقایه گوزارشته له هه‌ستی گه‌ل گوزارشته له خۆشی و ناخۆشی و حوزن لای خه‌ڵك كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر حاڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی، له‌گوێ گرتندا د‌رك به‌وه ده‌كرێت كه ستایلێكی ئیسپانی قه‌ره‌جی هه‌یه، قه‌ره‌جه‌كان كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر فلامینكۆ، له‌ماوه‌ی داگیركاری عه‌ره‌بی بۆ ئیسپانیا قه‌ره‌جه‌كان له هینده‌وه بۆ ئیسپانیا كۆچیان كرد و تێكه‌ڵ خه‌ڵكی ئیسپانیا بوون و كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ڕۆشنبیرییان، له‌كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا هونه‌ری فلامینكۆ ورده ورده به‌جیهاندا بڵابووه‌وه و چووه مه‌یخانه و یانه‌كانه‌وه وه‌ك هونه‌رێكی ئیسپانی قه‌ره‌جه‌كان ناسرا له ساڵی (1910)دا فلامینكۆ چووه گۆڕه‌پانی ئۆپێرا و شانۆ پێشه‌نگاكانه‌وه، له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیستدا ئه‌م هونه‌ره گه‌یشته ڕۆژئاوا وه‌ك هه‌ر جۆرێكی دیكه‌ی هونه‌ره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا ناسرا و تێكه‌ڵ بوو به مۆسیقای هاوچه‌رخ و تانگۆ و مۆسیقای ئه‌مریكای لاتین، فلامینكۆ هونه‌ری سه‌ما و غرور وجوانی و جوڵه‌ی ده‌ست و قاچ وه‌ك ڕه‌مزی شۆڕش و یاخیبوون، سه‌مای فلامینكۆ گوزارشت بوو له جوڵه‌یه‌ك كه دژی زوڵم و سته‌م، ئه‌م گوزارشته له‌ڕێی تیژڕه‌وی جوڵه‌ی جه‌سته‌وه و سه‌مایه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ستی مرۆڤه‌كان هه‌ستكردن به زوڵم و به‌سه‌ما به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی زوڵم ده‌كرێت و شۆڕش به‌رپا ده‌كرێت.
له دونیادا مۆسیقاری فلامینكۆ زۆرن له‌ناوداره‌كانی ئه‌م شێوه مۆسیقایه پاكۆدی لوسیا و تیپی جیبسی كینغ له مۆسیقییه ناوداره‌كانی مۆسیقای فلامینكۆن، پارچه مۆسیقا و سه‌ما به‌ناوبانگه‌كانی جیهان سه‌مای زۆربا، دالیدا له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژی عه‌ره‌بی له‌سه‌مای زۆربادا پارچه گۆرانییه‌كانی تیپی جیبسی كینغ، له‌ناو ئه‌مانه و له‌هه‌موو به‌رهه‌مه مۆسیقییه فلامینكۆكاندا به‌رهه‌می پاكودی لوسیا له هه‌موویان ناسراوتر و ناودارتره، ئامێری سه‌ره‌كی فلامینكۆ گیتاره و سه‌مایه‌كی به‌ربڵاوی هه‌یه ئه‌وانه‌ی سه‌ما ده‌كه‌ن به‌تاك سه‌ما ده‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌مای تانگۆوه كه‌به‌جووته و تانگۆ زیاتر به ئامێری ئۆكوردیون ساز ده‌كرێت، گه‌رچی تانگۆ و فلامینكۆ خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه وه‌لێ جیاوازی زۆریشیان هه‌یه و له زۆرخاڵدا له‌یه‌ك ناچن، خوڵاسه شێوه مۆسیقای فلامینكۆ هونه‌رێكی ئیسپانییه و كاریگه‌ری عه‌ره‌بی به‌سه‌ره‌وه هه‌یه به‌هۆی داگیركاری عه‌ره‌به‌وه و جۆرێكه له مۆسیقای شۆڕش و به‌گژداچوونه‌وه و دژایه‌تی زوڵم و سته‌م، بوونی قه‌ره‌جیش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر هونه‌ری فلامینكۆ.
ده‌نگوباس

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastt xosh bet sozi_2020 gian
hewadarm ba dlt bet zor dl xosh bwm ba payamakt hawre gian
sarkawtw bet basaka
hewadarm hamesha la xosheda bet
**********************
****************
*********
alan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه