.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له وڵاتی كڕواتیا پشیله‌یه‌كی ماڵی توانی به میاوه میاو ژیانی ئه‌و خانه‌واده‌یه له مه‌رگ رزگار بكات، كه ماوه‌یه‌كه به‌خێوی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به رووداوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له نێو راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه دانرا.
له یه‌كێك له رۆژنامه‌كان، رۆژنامه‌ی "زێگرپ" كه له پایته‌ختی كرواتیا ده‌رده‌چێت ، بڵاویكردۆته‌وه، خانه‌واده‌یه‌ك كه له دایك و باوك دوو كورِ پێكهاتبوون له‌شه‌وێكی دره‌نگدا به‌هۆی گیرانی دووكه‌ڵكێشی سه‌ره‌كی خانووه‌كه‌یان و په‌نگخواردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، ژیانیان له مه‌ترسیدا بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و پشیله‌یه‌ی له‌گه‌ڵیان له ماڵه‌كه‌یاندا ده‌ژیه‌ت به ئاگا هاتوون و ژیانیان له مه‌رگ رزگار بووه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی" ئه‌و پشیله‌یه ناوی "تۆم"ـه و له كاتی تووشبوونی به هه‌ناسه ته‌نگی به میاوه میاو ئه‌ندامانی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له مه‌ترسی ئاگادار كردۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و رووداوه، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه ئاماژه‌یداوه، كه ئه‌وان به‌هۆی نووستنه‌وه بێ ئاگابوون، به‌ڵام له‌ناكاو پشیله‌كه‌یان به میاوه میاوی به‌رز و به‌رده‌وام به‌ئاگای هێناون و ئه‌وسا زانیویانه ژیانیان له مه‌ترسیدابووه، بۆیه "تۆم"ی به رزگاركاری خۆیانی ناوبرد
pna


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه