.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئه‌و که‌سانه‌ی خۆراکی که‌مچه‌ور ده‌خۆن، ده‌توانن باشتر بیربکه‌نه‌وه. توێژه‌رانی ئه‌ڵمانی پێیانوایه، که که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌نسولین توانای خانه ده‌مارگیرییه‌کان باشتر ده‌کات و هه‌روه‌ها چه‌وره ناتێره‌کان ده‌بنه هۆکاری به‌هێزکردنی بیرکردنه‌وه.
توێژه‌رانی ئه‌ڵمانی له زانکۆی "Münster" له‌ئاکامی چاودێریکردنی چه‌ند خۆبهخشکهرێك بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وانه‌ی له‌ژیانی ڕۆژنه‌ی خۆیاندا کهمدهخۆن، تواناییه‌کی هزری باشتریان هه‌یه. ئه‌نجامه‌کانیش سه‌رپشکی لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کان سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام له‌ڕێگای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که خواردنی بڕێکی زۆر له چه‌وره ناتێرهکانیش وه‌ك که‌مخۆراکی سوودمه‌ندی بۆ سه‌ر هزری مرۆڤ هه‌یه. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا ده‌نووسن، که لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشوو له‌سه‌ر جرجی تاقیگه ئاماژه به سوودمه‌ندی چه‌وره ناتێره‌کان بۆ باشبوونی هزر ناده‌ن.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌دا توێژه‌ران 50 خۆبه‌خشکه‌ری ته‌مه‌ن 60 ساڵیان به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شکرد: گروپی یه‌که‌م ڕۆژانه ڕێژه‌ی کالۆرینی خۆراکی خۆیان به‌ڕێژه‌ی له 30% که‌مکرده‌وه. گروپی دووه‌م به‌هه‌مان ڕێژه‌ی کالۆرین ڕۆژانه له 20% زیاتر چه‌وری ناتێریان خسته سیسته‌می خۆراکی خۆیانه‌وه - چه‌وره ناتێرهکانیشیان له‌ڕێگای ڕۆنی زه‌یتون و ماسییه‌وه ده‌ستکه‌وت. گروپی سێیه‌م سیسته‌می خۆراکی خۆیان نه‌گۆڕی و وه‌ك کۆنترۆڵ بۆ گروپی یه‌که‌م و دووه‌م دانران.
توێژه‌ران ئه‌نجامه‌کانی تێستی هزر پێش و پاش سێ مانگ له ڕۆژووگرن به‌راوردکرد. ته‌نها له گروپی یه‌که‌مدا توێژه‌ران توانییان باشبوونێکی توانای بیرکردنه‌وه‌ی به‌دیبکه‌ن: به‌شداربووانی گروپی یه‌که‌م به خواردنی ڕێژه‌یه‌کی که‌متر له کالۆرین توانییان کێشی خۆیان که‌مبکه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها توانییان وشه‌کان فێرکراوه‌کان له بیرنه‌که‌ن. به‌پێی پشکنینه‌کانی خوێن، له کاتی په‌یڕه‌وکردنی ڕێجیم خه‌ستی هۆرمۆنی ئه‌نسولین و پڕۆتینی "TNF-alpha" که‌مبۆته‌وه. پڕۆتینی ناوبراویش به‌شداری کاردانه‌وه‌ی هه‌وکردن ده‌کات. له‌کاتێکدا به‌شداربووانی گروپی دووه‌م و سێیه‌م هیچ گۆڕانکارییه‌کی له‌و جۆره‌ی گروپی یه‌که‌میان نیشاننه‌دا.
توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به کالۆرین له له‌شدا بۆ شه‌کر که‌ڵکه ده‌بێت. تا ئاستێکی زۆر له شه‌کر له‌ناو خوێندا کۆنترۆڵ بکرێت، ئه‌نسولین ده‌رده‌هاوێژرێت. ئه‌نسولین ئاماژه به له‌ش ده‌دات، که ئه‌و شه‌کری له خوێن وه‌ده‌رناوه و پاشکهوتیکردووه. هۆرمۆنی ئه‌نسولین ڕۆڵێکی دیکه له گواستنه‌وه‌ی نیشانه‌کان له‌ناو مێشک‌دا ده‌بینێت: ئه‌گه‌ر ئاستی ئه‌نسولین له ناو خوێندا نزم بێت، ئه‌وا له مێشكدا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌کات. توێژه‌ران باوهریانوایه، که هۆرمۆنی ئه‌نسولین هانی گواستنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی نێوان خانه‌کانی ده‌مارگیری ده‌دات و به‌و شێوه‌یه‌ش توانای بیرکردنه‌وه‌کان باشتر ده‌کات.
توێژه‌ران پێیانوایه، که که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پڕۆتینی "TNF-alpha" پۆزه‌تیڤ کار ده‌کاته سه‌ر توانا هزرییه‌کان و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌نسولین ده‌پارێزێت.
له‌ڕێگای لێکۆڵینه‌وه‌کانی داهاتوودا چاوه‌ڕێی ده‌کرێت، که زانیاری زیاتر له‌هه‌مبه‌ڕ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌ستبکه‌وێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel

له‌سه‌ر هێڵ نییه