❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كورته‌یه‌ك له‌ژیاننامه‌ی باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عیراق

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-08 05:44:03

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

كورته‌یه‌ك له‌ژیاننامه‌ی باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عیراق

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0be6108c80.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-98a59eac8a.jpg





كریستۆڤه‌ر هیل له‌ساڵی 1952 له‌دایك بووه‌، باوكی كه‌سێكی دیپلۆمات بوو له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا، هیل له‌كاتی منداڵیدا سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتی كردووه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا، دوای ئه‌وه‌ی دیپلۆماته‌ ئه‌مریكاییه‌كان له‌هایتی ده‌ركران، خانه‌واده‌ی هیل روویانكرده‌ لیتل كۆفیۆن له‌رۆد ئایلاند كه‌ له‌و شوێنه‌دا هیل چووه‌ خوێندنگای مۆسس براون و له‌ساڵی 1970 دا ده‌رچووه‌و له‌كۆلیژی باودۆین درێژه‌ی به‌ خوێندن دا به‌كالۆریۆسی ئادابی له‌ساڵی 1974 دا له‌ئابووری به‌ده‌ستهێنا، دوای ده‌رچوونی له‌كۆلیژ، بڕیاریدا په‌یوه‌ندی به‌ فه‌یله‌قه‌كانی ئاشتی (peace corps) بكات.
هیل یه‌كێك بوو له‌خۆبه‌خشه‌كان له‌كامیرۆن له‌ساڵی 1974 تاكو 1976، كاره‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ فه‌یله‌قه‌كانی ئاستی یه‌كه‌مین وانه‌ی له‌دیپلۆماسیه‌ت پێ به‌خشی.
له‌ساڵی 1994 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ستهێنا له‌كۆلیژی جه‌نگی ده‌ریاوانی، زمانه‌كانی پۆڵه‌ندی، كرواتیای سربی، مه‌سه‌دۆنی و ئه‌لبانی ده‌زانێت.
په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ له‌ساڵی 1977، هیل هه‌روه‌كو سكرتێری كاروباره‌ ئابووریه‌كان كاری كردووه‌ له‌سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا له‌سیئول له‌ساڵی 1983 تاكو 1985.
باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه‌ له‌مه‌سه‌دۆنیا له‌ساڵی 1996 تاكو 1999 نێردراوی تایبه‌ت بووه‌ بۆ كۆسۆڤۆ له‌ 1998 و 1999 دا سه‌فیری ئه‌مریكا بووه‌ له‌ پۆڵه‌ندا له‌ساڵی 2002 تاكو 2004.
ئینجا سه‌فیر بووه‌ له‌كۆماری كۆریا له‌ 2004 تاكو 2005 به‌ر له‌وه‌ی بكرێته‌ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیاو پاسیفیك.
له‌كاتێكدا ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی سیاسی ئه‌مریكایی بووه‌، هه‌روه‌كو ئه‌ندامێكی ستافی ستیفن سۆلارزی كۆنگریسمان كاری كردووه‌.
هیل یه‌كێك بوو له‌و تیمه‌ی وتووێژی كرد بۆ هێنانه‌دی ئاشتی بۆسنه‌ له‌كاتێك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی باڵكان كاری ده‌كرد، هیل له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ریچارد هۆلبروك له‌كاردا بوو هه‌روه‌كو جێگری ئه‌و له‌گفتوگۆكانی ئاشتی داتیۆن له‌ساڵی 1995دا هۆلبروك ئه‌وی به‌ زیره‌ك و ئازا وه‌سفكردووه‌.
هیل وتویه‌تی كه‌ وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ بۆسنیه‌كان و سربه‌كان و كرواتیه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون چونكه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاماده‌بوون بۆ گه‌یه‌شتن به‌ چاره‌سه‌ر.
هیل هه‌روه‌كو نێردراوی تایبه‌ت بۆ كۆسۆڤۆ تووشی شكستی دیپلۆماتی بوو چونكه‌ هه‌روه‌كو ئه‌و وتی: سربه‌كان ئاماده‌نه‌بوون ده‌ست له‌كۆسۆڤۆ به‌رده‌ن.
له‌ 14 ی شوباتی 2005 هیل به‌ سه‌رۆكی وه‌فدی ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كرا بۆ گفتوگۆكانی شه‌ش لایه‌نه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوكی كۆریای باكوور، له‌یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكایی بۆ كۆریای باكوور به‌درێژاریی پێنج ساڵ، هیل له‌21 ی حوزه‌یران 2007 له‌سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌دا چووه‌ پیونگ یانگ كه‌ له‌وێدا به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا له‌لایه‌ن ری گون "RI GON"، وتووێژكاری ناووكی كۆریای باكوور له‌فڕۆكه‌خانه‌دا له‌ 14 ی ته‌مموزی 2007 كۆریای باكووری هیلی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان راكته‌ره‌ ناووكیه‌كانیان داخستووه‌ له‌یۆنگ بیۆن و دانیان به‌ تیمێكی پشكنین نێوده‌وڵه‌تی نا.
هیل هۆشداری ئه‌وه‌ی دا له‌داخستنه‌كه‌ ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌، له‌ 3 ی ئه‌یلولی 2006 رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هیل رووبه‌ڕوو له‌جنێڤ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ چاوی به‌ كیم كی گوان سه‌رۆكی تیمی وتوێژكاری كۆریای باكوور كه‌وتووه‌و كۆریای باكوور ره‌زامه‌ند بووه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی ناوكی له‌كۆتایی 2007 دا.
هه‌رچه‌نده‌ هیل زۆر ناسراو نیه‌ له‌ئه‌مریكا، بۆته‌ یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تیه‌ به‌ناوبانگه‌كان له‌چین هه‌روه‌كو گه‌وره‌ نێردراوی ئه‌مریكا له‌گفتوگۆكان سه‌باره‌ت پڕۆگرامی چه‌كه‌ ناوكیه‌كانی كۆریای باكوور، هیل وتویه‌تی كه‌ چین به‌شداربوویه‌كی كارایه‌ له‌وتوێژه‌كانی شه‌ش لایه‌نه‌.
له‌مایسی 2006 دا هیل وه‌سفێكی نایابی نیوزله‌ندای كرد به‌هۆی ته‌شریعه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ دژه‌ ناووكی و ئاماژه‌ بوو به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا خوازیاری په‌یوه‌ندی به‌رگری نزیك تره‌ له‌گه‌ڵ نیوزله‌ندا، هه‌روه‌ها هیل ستایشی نیوزله‌ندای كرد له‌و رۆڵه‌ی گێڕاویه‌تی له‌ئه‌فغانستان بنیاتنانه‌وه‌ی عیراق.
هیل خه‌ڵاتی رۆبه‌رت فرێشه‌ری به‌ده‌ست هێناوه‌ بۆ وتووێژه‌كانی ئاشتی له‌كاره‌كه‌یدا له‌قه‌یرانی كۆسۆڤۆ.
هیل له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رۆك باراك ئۆباما ده‌ستنیشان كراوه‌ بۆ سه‌فیری ئه‌مریكا له‌عیراق له‌شوێنی رایان كرۆكه‌ر، كریستۆڤه‌ر هیل خێزانداره‌و خاوه‌ن سێ مناڵه‌.



puk media

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باخةوان (2009-02-08 05:55:31)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net