.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ژن و مێردێک که 60ساڵ پێکه‌وه‌ژیان و زۆر ڕێزوو خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان دا هه‌بوو ، له‌و ماوه دوور‌و درێژه‌دا زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بوون که پێکه‌وه زۆر به ڕاشکاوانه گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کرد و هه‌موو شتێکیان لای یه‌کتر ده‌درکان و هیچ نهێنی یه‌ک له نێوانیاندا نه‌بوو، زور به خۆشی یه‌وه خزمه‌تی یه‌کتریان ده‌کرد، به‌ڵام ژنه‌که به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ته‌نهــا یه‌ک نهێنی هه‌بوو نه‌یدرکاندبوو. ماوه‌ی 60 ساڵ ژیان پێکه‌وه ژنه‌که صندووقێکی هه‌بوو له‌سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌ک داینابوو هه‌ر زۆر زوو به مێرده‌که‌ی ووتبوو که پرسیار له‌و صندووقه نه‌کات چی تێدایه و نه‌یکاته‌وه ؟ مێرده‌که‌ش ڕێزی له ئاره‌زووی ژنه‌که‌ی ده‌گرت و هیچ ی له‌و باره‌یه‌وه نه‌ئه‌پرسی . تا ڕۆژگار هات و ژنه‌که تووشی نه‌خۆشی بوو پزیشکه‌کان ماوه‌یه‌کی کورتیان بۆ ژیانی ژنه‌که دانا‌و ،به‌وه‌ش مێرده‌که‌ی زۆر دڵته‌نگ بوو که هاوسه‌ره‌که‌ی جێی ده‌هێڵێت و به ته‌نها ده‌مێنێته‌وه ،بۆ ئه‌وه هه‌ڵسا به کۆکردنه‌وه‌ی گشت که‌ل و په‌لی ژنه‌که‌ی و خستنیه نای جانطاوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری لێ بکات بو یادگاری ڕۆژانی داهاتوو ،مێرده‌که چاوی که‌وته صندووقه‌که‌و هه‌ڵی گرت و هێنایه سه‌رئه‌و جێگایه‌ی ژنه نه‌خۆشه‌که‌ی له‌سه‌ری که‌وتبوو ،ژنه‌که که چاوی به صندووقه‌که که‌وت زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک گرتی به ده‌م خه‌مه‌وه به مێرده‌که‌ی ووت قه‌یناکا...ئێستا ده‌توانیت صندووقه‌که بکه‌یته‌وه ،...مێرده‌که‌ش صندووقه‌که‌ی کرده‌وه و تیایداته‌نها 2 بووکی په‌ڕڕۆی تیا به‌دی کرد و ده‌رزی دروومان وله‌ژێر هه‌موو ئه‌وانه‌وه 25000 دۆلاری دۆزی یه‌وه ،پیاوه‌که پرسیاری ئه‌و شتانه‌ی له ژنه‌که‌ی کرد ؟ !!!
ژنه‌که‌ش به هێواشێ پێی ووت...کاتێک من شووم پێ کردیت ..نه‌نکم ئامۆژگاری کردم که وا نهێنی ژیانی هاوسه‌رێتی سه‌رکه‌وتوو به‌وه‌یه که دوور که‌ویته‌وه له ووتی ووتی و مجاده‌له‌ی بێسوود و قسه‌ی ناخۆش ، ئامۆژگاری کردم که هه‌رکاتێک من تووڕه بووم له‌تۆ تووڕه‌یی یه‌که‌م بشارمه‌وه و خۆم خه‌رێک بکه‌م به درووست کردنی بووک به قوماش به ده‌رزی و ده‌زووبیدوورم ،لێره‌دا مێرده‌که‌ی ئاو به چاویا هاته خواره‌وه و ووتی ته‌نها 2 بووک؟؟
که‌واته تۆ له‌ماوه‌ی 60 ساڵ داله‌من تووڕه نه‌بوویت ته‌نها 2 جار نه‌بێت ؟؟
میرده‌که له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو دڵ ته‌نگی یه‌ی خۆیه‌وه که هاوسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر دۆشه‌کی مردنه هه‌ستی کرد زۆر دڵشاده به‌وه‌ی که‌تێگه‌ییشت که هاوسه‌ره‌که له‌و ماوه‌درێژه‌ی ژیانیان دا لێی تووره نه‌بووه ته‌نها 2 جار نه‌بێت.
میرده‌که ووتی : بــاشه .....ئه‌وا نهێنی ئه‌و 2 بووکه‌مان زانی ئه‌ی ئه‌و 25000 دۆلاره چیه؟
ژنه‌که ووتی: ئه وه‌پاره‌ی ئه‌و بووکانه‌ن که درووستم کردبوون ... فرۆشتوومن وپاره‌که‌ییم کۆکردۆته‌وه .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه