.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










عه‌تارد : عوتارد
عه‌تارد ، بچووكترین هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره، و نزیكترین هه‌ساره‌شه له خۆر ، و كێشه‌كه‌شى به ئه‌ندازه‌ى (0.387) له ئاستى كێشى زه‌وى ، و تیره‌كه‌ى نزیكه‌ى (4880) كلم ، گۆكه‌ى له‌ئاست گۆى زه‌وى (0.055) یه و ، به‌ناوى خوداوه‌ندى بازرگانییه‌وه ناونراوه.
به‌یانیان خێرا له ئاسمان دیار ئه‌كه‌وێ ، و ئێوارانیش خێرا ، له سه‌ر زه‌ویش نابینرێ، چونكه له ساڵێكدا ته‌نها چه‌ند رِۆژێك دیارئه‌كه‌وێ و له‌سه‌ر رِووى ئاسۆ هه‌ڵدێ ، كێشى هه‌ر كه‌سێكیش له‌سه‌ر عه‌تارد زیاد ناكات له‌م كێشه‌ى كه له‌سه‌ر زه‌وى هه‌یه‌تى، ئه‌مه‌یش به‌هۆى گه‌شتكردن نی‌یه به‌گالیسكه‌ى بۆشایی ، به‌ڵكو قه‌باره‌ى عه‌تارد له‌قه‌باره‌ى زه‌وى بچوكتره ، بۆیه‌ش هێزى كێش كردنه‌كه‌ى ، كه‌متره له كێش كردنى زه‌وى.
جا بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر زه‌وى كێشت (70) كیلۆ بیت ، ئه‌وا له‌وێ ئه‌بێت به (27) كیلۆگرام . و به‌هۆى زۆر نزیكیشى له خۆر گه‌رمیه‌كه‌ى مرۆڤ ئه‌سوتێنێ ، و ئه‌یكوژێ . وه له‌به‌ر ئه‌وش كه زۆر به‌هێواشى به‌ده‌ورى خۆیدا ئه‌خولێته‌وه ، بۆیه له‌شه‌ودا تا پله‌ى به‌ستن سارد ئه‌بێ ، به‌سه‌ر رِووه‌كه‌شیه‌وه شوێنى پێكه‌وتنى نه‌یزه‌ك و ده‌مى گرِكانى ، و دۆلى گه‌وره ئه‌بینرێ ، وه‌هه‌روه‌ها عه‌تارد هیچ مانگێكى پاشكۆیی نی‌یه، وه به‌رگى هه‌واكه‌ى كه ده‌ورى داوه زۆر بچووكه، و گازى هایدرۆجین و هیلیۆمی لێیه ، و پله‌ى به‌رزى گه‌رمیه‌كه‌شى ئه‌گاته (465) پله‌ى سه‌دى ، و نزمترینیشی ئه‌گاته (184) پله‌ى سه‌دى.
دوورى له‌خۆر:
دوورى هه‌ساره‌ى عه‌تارد له خۆر به (58) ملیۆن كم ئه‌خه‌مڵێنرێت ، و به‌هۆى خولانه‌وه هێلكه‌ییه‌كه‌شى به‌ده‌ورى خۆره‌وه ،
نیوه‌تیره خولانه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى عه‌تارد كه‌م ئه‌كات ، تا (46) ملیۆن كم له نزكترین خاڵ له خۆر، و نیوه‌تیره‌شى له خولانه‌وه‌كه‌ى زیاد ئه‌كات تا (69.8كم) له دوورترین خاڵ له خۆر، و شوێنه‌كه‌شى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌وه‌ى پێ ئه‌به‌خشێ كه ببێ به یه‌كێك له‌م دوو هه‌ساره‌یه‌ى ، كه دیارده‌ى (تێپه‌رِ بوون) یان به‌سه‌ردا رِووئه‌دات، ئه‌میش له‌وكاته‌ى كه ئه‌كه‌وێته نێوان خۆر و زه‌وى.
خولانه‌وه و كات:
خولانه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى عه‌تارد به‌ده‌ورى خۆردا، (88)رِۆژى سه‌ر زه‌وى ئه‌خایه‌نێت، به‌ڵام خولانه‌وه‌ى به‌ده‌ورى خۆیدا زیاتر له‌مه ئه‌خایه‌نێ ، ساڵێكى عه‌تارد بچووكتره له رِۆژه‌كه‌ى و ته‌نها شه‌وێكى سه‌ر عه‌تارد (44) رِۆژى سه‌ر زه‌ویه.
تۆبۆگرِافیاى رِووه‌كه‌ى:
رِووى هه‌ساره‌ى عه‌تارد ، زۆر له رِووى مانگ ئه‌چێ ، چونكه ده‌مى گرِكانى گه‌وره، و زنجیره چیا، هێندێكیش ده‌شتایی لێیه، وه
به‌پێكهاته‌ى سلیكۆنى كانزایی داپۆشراوه، به‌م دواییه‌ش ماوه‌یه‌كى موگناتیسى بێ هێزتر له هێزى موگناتیسى زه‌وى دۆزرایه‌وه، به‌ده‌وورى هه‌ساره‌كه، و ئه‌مه‌ى بۆ زانایان رِوون كرده‌وه ، كه ناخى هه‌ساره‌كه له ناخى هه‌ساره‌ى زه‌وى ئه‌چێ ، كه‌له‌به‌ردى تواوه ، و پێكهاته‌ى گران پێك هاتووه.
ژیان له‌سه‌ر عه‌تارد:
به‌هۆى سه‌ختى بارودۆخى كه‌ش و هه‌واى هه‌ساره‌كه ، و نه‌بوونى ئاو ، ئه‌وا ئه‌سته‌مه ژیان له‌وێ به‌رِێوه ببرێ جا به‌هه‌رجۆرێك بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه