❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ نۆته ‌كردنی موزیك به‌ئامێرى كۆمپیوته‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-09 18:34:20

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

به‌ نۆته ‌كردنی موزیك به‌ئامێرى كۆمپیوته‌ر

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bc2aca9e37.jpg

د. محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب له‌ كۆتایی كتێبی"إبداعات مشاهدة‌ الصوت في الموسيقی الالكترونية" دا له‌وه‌رزێكی تایبه‌ت به‌ لایه‌نه‌ چاك و خراپه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا له‌وانه‌ش ئامێری كۆمپیوته‌ر له‌ژێر چه‌ند ناونیشانێكی جیاوازدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمپیوته‌ر و موزیك ده‌كات به‌باشمانزانی به‌ كه‌مێك ده‌ستكاریه‌وه‌ وه‌ریبگێڕینه‌ سه‌رزمانی كوردی.
كۆمپیوته‌ر ئه‌و ئامێره‌ی كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌متر پشت به‌ ئامێره‌ مۆسیقا ئاساییه‌كان ببه‌سترێت، به‌ ته‌نیا له‌مۆسیقا بازرگانیدا ئه‌و ئامێره‌ بووه‌ هۆی گۆڕینی ته‌كنه‌لۆژیای"ئاڵۆز" بۆ یه‌كێكی دیكه‌ی ئاسان و به‌رده‌ستی هه‌ر تاكێك له‌مافه‌كانی خۆیاندا، هه‌ر له‌ڕێگای كۆمپیوته‌ره‌وه‌ هونه‌ری داهێنان له‌سه‌رگۆی زه‌وی گه‌یشته‌ دوورترین شوێن كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیانناسێت و موزیكه‌كانیان بڵاوبێته‌وه‌و یارمه‌تی ده‌ربێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و چێژی هونه‌ری خه‌ڵك و گۆڕینه‌وه‌ی فێركاری موزیكی،

ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه‌ به‌تاوانی كوشتنی فۆلكلۆرو موزیكی میللی تۆمه‌ت باركراوه‌، هه‌ر ئه‌ویش یارمه‌تی مێژوو ده‌دات. له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ به‌شێوازێك كه‌ گونجاوبێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا ده‌ستكرا به‌ چاكسازیكردنی موزیكی میللی و گه‌له‌ری، دواتریش پۆلێنكران و بڵاوكرانه‌وه‌ له‌سه‌ر وێنه‌ و شێوازی مۆزه‌خانه‌ یان له‌ وه‌رگێڕاودا پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی دیكه‌ كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر هانده‌ر بووه‌ له‌سه‌ر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی دانان و نووسین به‌ده‌ست"به‌كارهێنانی په‌ڕه‌ كاغه‌زو قه‌ڵه‌م و ئامێره‌ موزیكییه‌ ته‌قلیدییه‌كان" به‌تایبه‌تیش له‌نێوه‌نده‌ نیمچه‌ ڕۆشنبیره‌كانی جیهانی سێیه‌مدا، هه‌ر ئه‌وه‌ بوو وه‌كو ئامێره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ له‌باره‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌ وه‌ك مایكرۆفۆن، ڕیكۆرده‌ر، سینه‌ما، ته‌له‌ڤزیۆن، شێوازێكی خاوه‌ن ته‌كنیكی تازه‌ی له‌ داهێنانی موزیكیدا هێنایه‌ كایه‌وه‌ كه‌ زیاد ده‌كرێته‌ سه‌ر ئه‌و شێوازانه‌ی دی كه‌ناسراون، ئامێری كۆمپیوته‌ر هاوكارو ناوه‌ندێكی سه‌ركییه‌ له‌ ته‌كنیكی بیستنی ده‌نگدا كردنه‌وه‌و له‌ناوبردنی گرێكوێره‌ی به‌گژداچوون له‌نێوان دوو شتی دژ به‌یه‌ك نایه‌ته‌دی ته‌نیا به‌ وه‌ك یه‌كبوون و ڕێكڕاگرتنی تای ته‌رازووی نێوان هه‌ردوولایه‌نی هاوكێشه‌كه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌مانه‌ن: پاراستنی ورده‌كاری و ته‌كنیكی كۆن و جوانه‌كانی له‌ داهێنانی موزیكیدا، له هه‌مانكاتیشدا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست نه‌درێت بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌ی كه‌ داهێنانی موزیكی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ نۆته‌كردنی موزیك به‌ئامێری كۆمپیوته‌ر پێویسته‌ گه‌نجان و لاوان رابهێندرێن له‌سه‌ر نووسین به‌ كۆمپیوته‌ر سه‌رباری نووسینی دانراوه‌ ته‌قلیدییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ركاغه‌زدا به‌ده‌ست ده‌نووسرێنه‌وه‌، پێویسته‌ دانه‌ران و نووسه‌رانی تازه‌پێگه‌یشتوو ئه‌وه‌ بزانن كه‌ دانه‌ری موزیكی پیشه‌مه‌ند ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ دروستی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو نێوه‌ندی ئه‌لكترۆنی و ته‌قلیدی له‌بواری به‌نۆتكردنی موزیكدا بكات. په‌نابردنه‌ به‌ركۆمپیوته‌ر بۆ دانانی موزیك به‌و مانایه‌ نایه‌ت كه‌ شێوازی دانراوه‌ موزیكییه‌كه‌ ساده‌و سه‌رپێییه‌، كۆمپیوته‌ره‌كه‌ فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات له‌و داهێنانانه‌ی كه‌ بوعدێكی هونه‌رییان هه‌یه‌، یاخود داهێنانی كاری ئاسان ئه‌وه‌ی كه‌ پشت به‌ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌نگه‌ پلاستیكیانه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ كۆمپانیاكان ئاماده‌یان كردووه‌، ئه‌و شێوازێكی زۆر سووك و هه‌رزانه‌ ته‌نیا ئاره‌زوومه‌ندان په‌نای ده‌به‌نه‌به‌ر له‌كاتێكدا هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌رو پیشه‌وه‌ر خۆی ده‌توانێت ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگی تازه‌ دروست بكات له‌ژماره‌ نه‌یه‌ت و له‌هیچ داهێنانێكی موزیكیشدا وێنه‌و هاوشێوه‌ی نه‌بێت.
ترسناكترین شت له‌ كۆمپیوته‌ردا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت كارێكی موزیكی به‌و ئامێره‌ بێنێته‌ به‌رهه‌م و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كاره‌شه‌وه‌ گوزارشته‌كانی له‌سه‌ركه‌سایه‌تی و ناوی تۆوه‌ جێبه‌جێ ببێت. تۆ پێویستیت به‌ هه‌وڵ و ماندووبوون و زیره‌كییه‌كی هونه‌ری و ته‌قه‌مه‌نیی زۆر هه‌یه‌ تاكو به‌كاری ئه‌لكترۆنی ده‌گه‌یته‌ ئه‌وكاره‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هه‌ڵگری كه‌سایه‌تی تۆو جێ په‌نجه‌ی تۆی پێوه‌ دیارده‌بێت و ڕه‌نگ و ڕووخسارو شێوازه‌كه‌شی له‌هی تۆبچێت و لاساییكردنه‌وه‌ی له‌لای خه‌ڵكانی دیكه‌دا زه‌حمه‌ت بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ كه‌ چه‌ند ئاسانه‌ موزیكێكی بازرگانی به‌كاربراو به‌كۆمپیوته‌ر دابنێت و چه‌ند ئه‌سته‌میشه‌ داهێنانێكی دروست و تازه‌ی موزیكیش دابنێت. بۆیه‌ پێویسته‌ نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ له‌دانه‌ره‌ پێگه‌یشتووه‌كان له‌سه‌ر داهێنانی قالب و شێوازی موزیكی تازه‌ په‌روه‌رده‌ بكرێ تاكو په‌یوه‌ندی له‌نێوان موزیك و توخمه‌ زۆره‌كانی ژیاندا ببه‌ستن و له‌چوارچێوه‌یه‌كی قه‌شه‌نگ و سه‌رنجڕاكێش بێت بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، تاكو نمایشێكی زیندووی نێو ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ كۆمپیوته‌ر تاوانباره‌ له‌وه‌ی ڕۆڵی هانده‌ر ده‌بینێت، تاكو له‌ڕێگایه‌وه‌ كاره‌ موزیكییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ناوبژیكاره‌ ماددییه‌كاندا قه‌باره‌كه‌ی كه‌متر نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ڕێگای كۆمپیوته‌ره‌وه‌ ده‌دزرێت، پێویسته‌ یاساكانی پاراستنی مافی داهێنان ئه‌كتیڤ بكه‌ین و سزای سه‌رپێچیكاران توندتر بكه‌ین و ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند دابمه‌رزێنین كه‌ له‌توانایدا هه‌بێت ڕوو له‌ سه‌ر دزیكه‌رانی كاره‌ موزیكییه‌كان هه‌ڵماڵێت، چ موزیكی ته‌قلیدی بێت یاخود ئه‌لكترۆنی ئه‌و ئه‌دایه‌ی كه‌ ژه‌نیارێك له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ی جێبه‌جێی ده‌كات به‌جۆرێك له‌جۆره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی داهێنان ده‌ژمێردرێت كه‌ ئه‌سته‌مه‌ ئامێری كۆمپیوته‌ر بتوانێت لاسایی بكاته‌وه‌، هه‌روا سنووری مه‌زه‌نده‌كار و له‌یه‌ك نزیكی توخمه‌كانی ئه‌داكردنی موزیك له‌لای مرۆڤدا به‌یه‌كێك له‌مه‌زنترین و جوانترین ڕه‌وشته‌كانی ده‌ژمێردرێت، بوعدێكی ڕووحانی ده‌به‌خشێته‌ ئه‌داكردنی موزیكی زیندوو، به‌جۆرێك هیچ ئه‌داكردنێكی تر پێیناگات هه‌رچه‌ند تووخمه‌كانیان وردو كامل بێت، به‌ڵام ئامێری كۆمپیوته‌ر كاتێك ده‌نگێكی به‌هێز و توند به‌ڕێژه‌یه‌كی ده‌یاریكراو ده‌رده‌كات به‌وه‌ ته‌نیا یه‌ك زانیاری دیاریكراو جیاكراوه‌ ده‌گوازێته‌وه‌، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕۆڵی توخمه‌ موزیكییه‌كانی دیكه‌. مرۆڤی ژه‌نیار زۆر مه‌زه‌نده‌ی ڕێژه‌یی ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و ئه‌دایه‌ی به‌ده‌نگ ده‌یكات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی جیاوازی ورد، "به‌ڵام زۆره‌و چۆته‌ ناویه‌ك" ئه‌وه‌ش واده‌كات دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌داكردنه‌كانی شتی تازه‌یان تێدا بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خودی ژه‌نیاره‌كه‌ خۆی به‌ ئه‌داكردنی كاره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت، به‌مه‌ش واده‌كات ئه‌داكردنی موزیكی له‌لای مرۆڤدا جۆره‌ زیندوویی و جووڵه‌یه‌كی تێدابێت، كه‌ ئامێری كۆمپیوته‌ر نیه‌تی ئه‌و جیاوازییه‌ زۆر وردانه‌ش گشت تووخمه‌ موزیكییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، تووخمه‌كانی ئیقاعی و ده‌نگی به‌بێ هه‌ڵاوێردن وه‌ك: درێژبوونه‌وه‌ی زه‌مه‌نی ده‌نگ"ئیقاع" جیاوازی له‌ پله‌ی ده‌نگ، یاخود وورده‌ جیاوازییه‌كان له‌باره‌ی توندی و به‌هێزیه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هات و ده‌ ئامێری ڤیولینیت هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ده‌نگێك ئه‌دا بكه‌ن و بژه‌نن، با تۆنی"دۆ"ی ناوه‌ندیت به‌ده‌نگێكی نزم له‌و حاڵه‌ته‌دا ورده‌ جیاوازی له‌زۆر تووخمه‌ موزیكییه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت، گرنگترینیان ورده‌ جیاوازی زۆری له‌ پله‌ی ده‌نگدا، هه‌ندێك له‌و ده‌ ئامێرانه‌ زیاد له‌ 625 هرتز ده‌رده‌كات، هه‌ندێكیان كه‌متر له‌و رێژه‌یه‌ هه‌ندێكیان ده‌نگێكی كزو له‌ 06 دیسبل ده‌رده‌بڕن ئه‌و ورده‌ جیاوازییه‌ زۆر سوكانه‌ كه‌موكورتی نییه‌ و به‌خه‌وش ناژمێردرێن به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی بیستنی ده‌رئه‌نجامێكی ده‌نگی به‌شێوازێكی موجه‌سه‌م كه‌ گوێچكه‌ی مرۆڤ زۆر چێژی لێوه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئامێری كۆمپیوته‌ر ده‌ جاران به‌ورده‌ ڕوونییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌نگه‌كه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، كۆ ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگی ده‌نگه‌كه‌ والێده‌كات كه‌ نزیكبێت له‌ده‌نگی پلاستیك ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ گوێچكه‌ی ڕاهێنراو هه‌ستی پێده‌كات. ئه‌داكردنی مرۆڤ قامكێك تایبه‌تمه‌ندی به‌یه‌كه‌وه‌ی چڕو تێكه‌ڵاوی هه‌یه‌، لاساییكردنه‌وه‌ی به‌ئامێر زۆر قورس و زه‌حمه‌ته‌. ئه‌وه‌ش بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌موو ژه‌نیارێك له‌باره‌ی فیسۆلۆجی و ده‌روونییه‌وه‌ خاوه‌ن كه‌سیه‌تی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ناجێگیری سیفه‌ته‌كانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌داو هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری تیادا هه‌یه‌ كه‌ زۆر هۆكاری"میزاج" ده‌یخولقێنێت وه‌ك: سرووشتی ترپه‌ی لێدانی دڵی ژه‌نیار و سرووشتی پێكهاته‌ی ژه‌نیاره‌كه‌ هه‌روا چۆنیه‌تی توانستی بۆ ئه‌داكردن به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كاتێك ئامێری كۆمپیوته‌ر هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌داكردنی كارێكی موزیكی هه‌موو تووخمه‌ موزیكییه‌كانی بۆ تووخمه‌ پێوانه‌ییه‌كان ده‌گوازرێته‌وه‌ كه‌ له‌بری حساباته‌ ژماره‌كانیان دیاریكراوه‌. بۆنموونه‌ توندوبه‌هێزیی ده‌نگ له‌زمانی ئه‌و دامانای به‌هێزی و كزوكه‌م ده‌نگی نازانێت، به‌ڵام ته‌نیا ژماره‌یه‌كی حسابی دیاریكراو ده‌زانێت، كه‌ له‌سفره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ده‌گاته‌ ژماره‌ی 721، ئه‌وه‌ش له‌زمانی سیكونسر پێی ده‌گوترێت velocity ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ 1 ده‌بێته‌ كه‌مترین رێژه‌ی توندی به‌هێزی ده‌نگ، ژماره‌ی 721یش ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی ده‌تواندرێت بۆ به‌هێزترین لۆندی له‌ده‌نگدا كه‌واته‌ كۆمپیوته‌ر كاری گواستنه‌وه‌ی ئیقاع بۆ ئه‌و یه‌كه‌و به‌ها زه‌منیانه‌ی كه‌ به‌یه‌كه‌كانی كاتژمێر رێكخراون جێبه‌جێی ده‌كات. نه‌غمه‌ی موزیكی به‌ ورده‌كارییه‌ی له‌ڕاده‌به‌ر ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ شه‌پۆلی ده‌نگ یه‌كی هرێز توندوبه‌هێزی ده‌نگیش بۆ ڕێژه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌ی دیسپل... به‌وشێویه‌.. له‌كاتێكدا ده‌بینین مرۆڤی ژه‌نیار به‌یه‌ك كه‌ڕه‌ت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تووخمه‌كانی موزیك ده‌كات و به‌لێهاتوویی و به‌هره‌مه‌ندییه‌كه‌ی خۆیشی جڵه‌وی ئه‌داكردنه‌ ده‌روونییه‌ بێ سنووره‌كاندا، كۆمپیوته‌ر ئه‌و تووخمانه‌ پارچه‌ پارچه‌ ده‌كات بۆ ژماره‌ تاكو بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی حسابی له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌وه‌ زۆر به‌ وردی ده‌ریانببڕێت، به‌ڵام تووخمه‌ مرۆییه‌كان"دروونییه‌كان، گوزارشتكاران" ئامێری كۆمپیوته‌ر ناتوانێت وه‌ریانبگێڕێ بۆ به‌هایه‌كی ژمێریاری و دیاریكراو، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بدرێت گیان و ڕۆح و ئه‌دا مرۆییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات كه‌ ئه‌سته‌مه‌ لاسایی نهێنییه‌كانی بكرێت یاخود كۆپی بكرێت و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی وه‌ك خۆی بگوازرێته‌وه‌. له‌كاری به‌راوردكردن له‌نێوان ئه‌دای موزیك به‌ئامێری بێگیان و ئه‌داكردن له‌ڕێگه‌ی مرۆڤه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه‌ هه‌ندێك تێڕامان ده‌وروژێنێت ئامێره‌كه‌ ده‌توانێت ئه‌و موزیكه‌ به‌نۆته‌ بكات كه‌ژه‌نیارێكی به‌توانا له‌یه‌كێك له‌ ئاهه‌نگه‌كانیدا ئه‌دای، به‌هۆی سیسته‌می لێك گه‌یشتنی ژماره‌یی midi-sequcer كردووه‌.
كاتێك كه‌ ئه‌و پارچه‌ موزیكه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ده‌بینێت و ده‌بیستێت، بۆت ئاشكرا ده‌بێت كه‌ له‌دیدو بۆچوونی كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی زۆری تێكه‌وتووه‌، پێویسته‌ به‌ڕێگای ئامێره‌كه‌وه‌ ڕاست بكرێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ژه‌نیاره‌ به‌هره‌مه‌نده‌كه‌ هه‌ڵه‌ی كردووه‌، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌یه‌كه‌ ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌داكردنه‌ مرۆییه‌كه‌ تێبگات، كه‌ ڕێژه‌یه‌كی سرووشتی زۆر ورده‌و سووكه‌ له‌ هێواشی و خێرایی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ گیان و چێژێكی تایبه‌ت به‌ ژه‌نینی ئه‌و موزیكه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ ده‌ژه‌ندرێت، كاتێك پێچه‌وانه‌ی ڕووده‌دات به‌مانای كاتێك خودی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ خۆی هه‌ڵده‌ستی به‌ ژه‌نینی كارێكی موزیكی كه‌ له‌ بنچینه‌دا به‌كۆمپیوته‌ر ته‌دوین كراوه‌، تێبینیی ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ ئه‌و پارچه‌ موزیكه‌ له‌باره‌ی ڕۆحیه‌ته‌وه‌ كه‌م و كورتی هه‌یه‌. به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر په‌نا ده‌بنه‌ به‌ر كاری فێڵكردن تاكو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ بتوانێت لاسایی مرۆڤ بكاته‌وه‌ ئه‌ویش به‌ڕێگای خستنه‌ سه‌ر رێژه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵه‌ی ڕه‌مه‌كی تاكو ژه‌نینه‌كه‌ له‌ ژه‌نینی مرۆیی نزیك بكاته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ پیشه‌مه‌ندییه‌ش به‌ مرۆییكردنی موزیكی به‌ئامێر دروستكراو Hymanize ناسراوه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆمپیوته‌ر هه‌میشه‌ به‌ئامێرێكی ناعاقڵ ده‌مێنێته‌وه‌ و مرۆڤی داهێنه‌ر دروستی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و تاهه‌تایه‌ش به‌سه‌ریدا زاڵ بێت.


سه‌رچاوه‌: سی فۆر کورد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-26 10:31:27

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2026-04-20
په‌یامه‌كان: 397
WindowsXPFirefox

Re: به‌ نۆته ‌كردنی موزیك به‌ئامێرى كۆمپیوته‌ر

ده‌ستت خۆش بۆهێنانی ئه‌‌م بابه‌ته‌

Kurdzhin
کە کارتەکەی سەری ساڵت دایە دەستم
وا هەستم کرد دڵم بەیەکەم دەرچووە
                  ڕه‌نج
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399283&c=7198162

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net