.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ئەم سەر زەمینە پڕە لە شتی سەیر وسەمەرە، تاوەكوو مرۆڤ تەمەنی درێژتر بێت شتی سەیر دەبینێ و دەبیستێ، (مەندی سلارس)ـی تەمەن 32 ساڵ بە هۆی نەخۆشییەكی زۆر دەگمەن و نەناسراوەوە، پێیەكانی بووەتە 70 كیلۆ .
ئەم ژنە ماوەیەكە نەخۆشییەكی زۆر سەیری بە ناوی Proteus syndromeـی لێ دەركەوتووە، كە لە هەر ملیاردێ كەس، ڕەنگە یەك یان دوو كەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەگمەن و سەرسووڕهێنەرە ببن.تا ئێستایش پزیشكەكان نەیانتوانیوە، چارەیەك بۆ ئەم ژنە كڵۆڵە بدۆزنەوە، ئەم نەخۆشییە تەنیا كاریگەری بەسەر پێیەكانییەوە هەیە و، بەشی سەرەوەی جەستەی وەك سینگ و دەست و شان و مل و ...هتد، هیچ گرفتی نییە، بەڵام لە كەمەر بەرە وخوار، بەردەوام گەورە دەبێت و، سایزی پێڵاوەكانی مەندی بە 35 ئینچ گەییشتووە، مەندی دەرچووی بەشی دەروونناسییە لە دیمانەیەكیدا گوتی: "من دەمەوێ لە تەواوی كاتەكانی ژیانمدا چێژ وەر بگرم، ڕاستە ناتوانم لە زۆربەی شتەكاندا بە شێوەی ئاسایی و سروشتی بژیم، بەڵام تەواو كۆششی خۆم دەكەم كە نەخۆشییەكەم بە سەرمدا زاڵ نەبێت".
مەندی دەتوانێ بە پێ بڕوات، بەڵام ئەگەر بێت و پێیەكانی لەوە زیاتر گەورەتر ببن، دەبێت پێیەكانی ببڕدرێنەوە، چونكە هیچ دەرمانێك بۆ چارەكردنی نییە، جگە لەوەی دكتۆر دەڵێت كە دەبێت قاچەكانی بۆ ببڕن. ئێستا مەندی وەكوو خۆی دەڵێت: دەیەوێت بۆ ژیانی دوای بڕینەوەی پێیەكانی پلان دابڕێژێت.
hewler


لهسهر هێڵ نییه