.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ئەگەر سەر لە بەیانییەك بە بێ خواردنی شتێك خوێنتان بدەن بە تاقیگەیەك و دەرەنجامەكەی ژمارەی 100 بێت، سەلامەتیی ئێوە لە ئاستی "نۆرماڵ"ـدایە و دڵنیابن شەكری خوێنتان لە ئاستێكی بەرزدا نییە و لە تەندروستیی تەواودا دەژین، بەڵام ئەگەر زیاتر لە 126 بێت، یان لە دوای خواردنی پەرداخێك شەربەتی شیرین بوو بە ژمارە 200 یان لە ژمارەی 200 لای دا بزانن كە ئێوە تووشی نەخۆشیی شەكرە هاتوون و دەست بەجێ دەبێ چارەسەریی بۆ بدۆزنەوە.
لەوانەیە ئەم نەخۆشییە میزكردنی خێراخێرا و تینوویەتی لە نیشانە و هێماكانیی بێت. نەخۆشیی شەكرە یەكێكە لەو نەخۆشییە مەترسیدارانەیە كە ساڵانە زۆر كەس دەكاتە قوربانی. بۆیە دەبێ مرۆڤ زۆر ئاگاداریی باری تەندروستی خۆی بێ و "كێش"ـی خۆی دابەزێنێت {:بە تایبەت ئەوانەی كە كێشی زۆریان هەیە و قەڵەون} هەتا تووشی نەخۆشی شەكرەی پێشەوەختە نەبن.
لە سەردەمی ئێمەدا بە هۆی جیهانی پێشەسازی و میكانیزە و جیهانی تەكنیكییەوە، ڕادەی جموجۆڵی كەسەكان و مرۆڤ زۆر دابەزیوە هەر ئەم خاڵە دەبێتە هۆی ئەوەی كە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەكان، بەتایبەت نەخۆشی شەكرە لە ئاستێكی باڵادا بەرز بێتەوە. بۆ نموونە ئەو كەسانە كە ئاستی شەكری خوێنیان لە ژمارەی 100 و 126ـدایە چوونكە ئاوی زۆر ناخۆنەوە و میزكردنیان زۆر نییە، و هیچ نیشانە و هێمایەكیان نییە و ئاگادار نین كە تووشی نەخۆشییی شەكرەی "شاراوە" هاتوون بۆیە هەستی پێ ناكرێ هەتا ئەو كاتەی كە ئاستی شەكری خوێن دەچێتە سەرەوە و دوای ئەوەیش خانەكان جەستە و پێكهاتە و تەنراوەكانی لەش وەك گۆرچیلە و چاو و دمارەكان و ئەعساب تێك دەدات و تووشی مردنیان دەكات.
جاری وایە بە ڕێكەوت واتە بۆ تاقیكردنەوەی نەخۆشییەكی دیكە بۆمان دەردەكەوێت كە ئاستی شەكری خوێنمان لە سەرەوەیە. بەڵام ئەگەر گۆێی بۆ شڵ نەكەین و گۆێی پێ نەدەین لەوانەیە لەماوەیەكی كەمدا تووشی گرفتێكی زۆرمان بكات.
ئەم كێشەیە چۆن چارە سەر دەبێت وبە چ شێوەیەك لە خۆمانی دووری بكەینەوە؟
پێوەرەكانیی سەلامەتی و تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرەوەی 25 ساڵدایە، دەبێ هەر سێ ساڵ جارێك شەكری خوێنیان تاقی بكەنەوە. هەروەها دەبێ ئەو كەسانەی كە "قەڵەون" یان ژنێكی دووگیانن و تووشی نەخۆشی شەكرە هاتوون و یان بە هەر هۆكارێك تووشی نەخۆشییی هیلكەدان هاتوون، یان كەسانێكی سەرەوەی 25 ساڵن، دەبێ هەر شەش مانگ جارێ شەكری خوێنیان تاقی بەكەنەوە، هەر بۆیە ئەم كەسانە دەبێ ئاگاداری خۆیان بن. دەبێ هەموو كەسێ لە نەخۆشییەكانی شەكرە بەتایبەت جۆری "شاراوە"ـییەكی زۆر ئاگادار بن.
هه ولير


لهسهر هێڵ نییه