❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشەویستی یا قسمەت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-11 16:39:05

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

خۆشەویستی یا قسمەت

پڕۆسەی هاوسەرگیری لەنێوان خۆشەویستی و قسمەتدا، ئەمەیش ئەو قسەیەیە كە لە ناو خەڵكیدا زۆر باوە، كە مەرج نییە هەموو خۆشەویستییەك ئەنجامی هەبێت، بەڵكوو پەیوەستە بە بەشی دووەم كە ئەوەیش قسمەتە.
لەم بارەیەوە كچێك دەڵێت: "ئەگەر كوڕ و كچێك بە ڕاست یەكتریان خۆش بوێت، هیچ كات قسمەت ناتوانێ لە یەكیان بكات". هاوكات كوڕێكیش دەڵێت: "ماوەی (3) ساڵ كچێكم خۆش دەویست، كە بە یەك گەییشتین، (3) مانگ بەیەكەوەژیاین، دواتر لە یەكتری جیا بووینەوە. (فەرمان زیاد )ـی تەمەن (32) ساڵان كە ژنی ماڵەوەیە و دایكی (6) منداڵە، وەك خۆی باسی لێوە دەكات، لەگەڵ هاوسەرەكەی یەكتریان زۆر خۆش دەویت، تاوەكوو ئێستا هیچ گرفتێك نەهاتووەتە ڕێگەیان، ئەو بە پێویستی دەزانێ، پێش بڕیاردانی هاوسەرگیری، خۆشەویستیی لە نێوان كوڕ و كچەدا هەبێت،پێیوایە خۆشەویستی لە هەموو شتی گەورەتر و پێویستترە، دەڵێت: "ئەو كەسەی هەڵیدەبژێری، نابێت تەنیا جوانی بكەیتە مەرجی سەرەكی".

(نەفیا خدر) سەبارەت بە ژیانی هاوسەرگیری، باس لە كێشەی خوشكێكی خۆی دەكات و دەڵێت: "كوڕیك هات بۆ خوازبینی خوشكەكەم، لەبەر ئەوەی خۆشكەكەم مەرجی جوانی كردبووە بنەمای سەرەكی، بە براكەمی گوت: "ئەگەر بەو كوڕەم نەدەن، خۆم دەسووتێنم، براكەیشم ناچار بوو ڕازی بێت خۆشكەكەم مێرد بەو كوڕە بكات كە هاتبووە داخوزای، بەڵام ئەمە پێنج ساڵ دەبێت خۆشكەكەم مێردی كردووە و دوو منداڵی هەیە، تاوەكوو ئێستا مێردەكەی زەواجی لای حاكم بۆی نەكردووە و منداڵەكانی تا ئێستا ناسنامەیان نییە، هەر چەندە پێویستە بۆ قوتابخانە هەیانبێت .ئەوەی هەرگیز خۆشكەكەم چاوەڕێی نەدەكرد، ئەوەبوو كوڕەكە بە بێ ئاگاداری خوشكەكەم كچێكی دیكەی مارە كرد و ئێستایش بە خوشكەكەم دەڵێت، گەر ڕازی دەبێ دانیشە، ڕازی نابی، برۆ بۆ ماڵی باوكت!
(هوزان لەزگین ) ـی قوتابی، پڕۆسەی بە هاوسەربوون بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە پێشتر دەبێت خۆشەویستی بناغە بێت، دەڵێت: " ئەگەر خۆشەویستی لە نێو دڵی دوو ئاشقدا دروست بێ، ئەو كات ژیانی هاوسەرگیری سەركەتوو دەبێت "
(نەفیا )سەبارەت بە قسمەت و نیسیبیش دەڵێت: "قسمەت و نسیب هەیە، چونكە زۆر جار دەبینی كچان یاخود كوڕانیش لە پیناو خۆشەویستەكەیان گیانی خۆیان بەخت دەكەن، لەو كاتەی نابن بە قسمەتی یەكتر.

(ڕێناس ئەشقی )ـی تەمەن ( 27 ) ساڵ، دەڵێت: " پێویستە تیگەییشتن لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا هەبێت، بۆ ئەوەی لە ژیانی هاوسەرگیریدا، سەركەوتوو بن". سەبارەت بە هاوسەرەكەی خۆیشی، ئەوە دەردەخات كە پیاوەكەی دڵی پیسە و دەڵێت: "ناتوانم تەنانەت لەگەڵ دایكی خۆشم دەربچم، زۆر جاریش تۆراوم و گەییشتوتە ڕادەی تەڵاق و جیابوونەوە، بەڵام هەر خۆیشی پەشیمان دەبێتەوە و دەڵێ تەڵاقت نادەم".
(هەوار جەبار )ـی تەمەنی (24) ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتیدا، پشت بە هیچ بنەمایەك نابەستێ و دەڵێت: "ماوەی 4 ساڵ كچێكم خۆش ویست، كە هینام، (7) مانگ بەیەكەوە ژیاین و دواتر لێك جیابووینەوە" .
(سەیران فەریق ) وەكوو ئافرەتیكی تەمەن 35 ساڵ پڕۆسەی هاوسەرگیری لە ڕێگەی پێوەندیی خۆشەویستییەوە بە سەركەوتوو دەزانیت و پێی وایە كە ئەگەر پێشتر خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەبێ جیابوونەوە لە نێوانیاندا ڕوو نادات و دەڵێت: "كوڕ و كچێك بە ڕاست یەكتریان خۆش بوێت، هیچ كات قسمەت ناتوانێ لە یەكیان جیا بكاتەوە و نموونەیش بۆ ئەوە دەهێنیتەوە و باس لە كچێك دەكات كە لەگەڵ كوڕێك زۆر یەكتریان خۆش دەویست، كەچی پاش ماوەیەك كوڕەكە بە بێ هۆكار، وازی لە كچەكە هینا، ئایا ئەمە دەگەڕیتەوە بۆ قسمەت یاخود تەنیا بێوەفاییە.
( غەفار هەڵكەوت )ی تەمەن 23 ساڵ وەك مامۆستایەك دەڵێت: "زۆرجار كوڕ و كچ یەكتریان خۆش دەویت پەیمانی هاوسەرگیری بەیەكتری دەدەن، بەڵام قسمەت وا دەكات ئەم دوو خۆشەویستە لە یەك جیا ببنەوە". جەختیش لەوە دەكاتەوە كە زەحمەتە بێ خۆشەویستی، پڕۆسەی هاوسەرگیری بەردەوام بێت.
                                 هه وليربؤست

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-12 16:39:33

pizza
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-18
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 54
WindowsXPFirefox

Re: خۆشەویستی یا قسمەت

dldar  mn dast xoshet  ledakam  bo  aw babata  jwana     aw  babata  bochone  mn  wayaa  ka  abet  tegaeshtn  habet  lagal  rez  amdwana  xosha  weste  drost  akat  xozga     awanae   zawagyan  akan  korseke  famele  yan bo bkraya  ba tegaeshtne  xezan  lahardo ragaz  wabzanm  komalae  mafe  afratan  am regaya  bgrna  bar  bashtra  lawae  dae  awana  bn ka raakan  ladast  merdakanyanamjarash  dast xoshet le akam  bo ba batakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-13 15:01:46

Hemin_NaqShbandi
شاعیر
شوێن: koln_Almanya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 459
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشەویستی یا قسمەت

dast xosh bo aw biru ra jwanana ka la sar chawayaki jwanawa wart grtwa har bzhit ... ba hewam kas rawgai zhyani le nashewet..

Kurdzhin
خۆشه‌ویستی لای شاعیر ووڵاتێکی پڕ به‌ ها یه‌...سه‌رمایه‌ی دنیا له‌ جوانی دێڕێ شیعردایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-13 19:34:03

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشەویستی یا قسمەت

زور سوباس هاورئ خوشه ويسته كان سه ركه وتوبن
خوايه خوشه ويستى له كه س نه سينيت


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-25853fc77b.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a0db8527ad.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net