.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















–چه‌ند راپۆرتێكی ئه‌مریكی ره‌خنه‌یان له‌وڵاتی میسر گرت سه‌باره‌ت به زیادبوونی ده‌ست بردن بۆ ژنان و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و دیارده‌یه "به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك" زیادی كردووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر كه‌مته‌رخه‌مانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كان كه له به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی "ناشیۆناڵ بابلك رادیۆ"دا بڵاوكرانه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه له‌سه‌ره‌تادا ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ژنان ته‌نیا به به‌كارهێنانی وشه و ده‌سته‌واژه‌ی ناشیرین و نه‌گونجاو و تانه لێدان بووه، به‌ڵام ورده‌ورده گۆڕاوه و په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و بووه به ده‌ستبردن بۆ جه‌سته‌یان.
راپۆرته‌كان به پشتبه‌ستن به ئامارێكی سه‌نته‌ری مافه‌كانی ژنانی نیشتمانی له میسر ئاشكرایانكردووه كه 80%ی ژنانی میسر شێوازی جلوبه‌رگه‌كانیان هه‌رچۆنێك بووبێت ده‌ستیان بۆ براوه و گیرۆده‌ی ئه‌و دیارده‌یه بوون.
راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه له تشرینی یه‌كه‌می 2008دا بڵاوكرایه‌وه هۆشداری دابووه هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان له میسردا كه ئاگایان له‌خۆیان بێت ده‌ستیان بۆ نه‌به‌ن.
راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌ته‌نیا ده‌چنه شوێنه گشتییه‌كان و كه‌سیان له‌گه‌ڵدا نی‌یه زیاتر رووبه‌ڕووی ده‌ست بۆبردنی سێكسی و وشه‌ی ناشیرین ده‌بنه‌وه و جه‌ختی له‌وه‌كردبۆوه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قاهیره له‌ماوه‌ی 6 مانگی كۆتایی 2008دا راپۆرتی زۆرتری پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كچان و ژنانی بیانی رووبه‌ڕووی ده‌ست بۆبردنی سێكسی بوونه‌ته‌وه له ته‌كسی و شوێنه گشتییه‌كاندا.
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه