❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه ند جؤره هاوسه ركيريكى سه ير

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-12 06:38:15

توانا هه ريرى
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه رير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-21
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 148
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

جه ند جؤره هاوسه ركيريكى سه ير

ژن هێنان و هاوسه‌رگیری بریتیه‌ له‌ گرێدانی دوو دڵ و پێكهێنانی خێزان و خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌ له‌ وڵاتان به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ره‌وان و دروست دانانرێت، په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ توندوتۆڵ نین و پێكه‌وه‌ ژیان و هه‌ڵكردنی نێوان توخمی نێر و مێ شتێكی قورس بێ به‌ڵكو جیابوونه‌وه‌ ئاسانتره‌، به‌جۆرێك كوڕان و كچان بێ ئه‌وه‌ی لێكتری ماره‌ ببڕدرێن ده‌توانن جۆره‌ها په‌یوه‌ندی ببه‌ستن به‌ په‌یوه‌ندی مانه‌وه‌ی شه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیا بوونه‌وه‌یان كارێكی زۆر ئاسانه‌ ته‌نانه‌ت بێ ماڵ ئاوایی ده‌توانن یه‌كتر جێبهێڵن و دواتریش كه‌سێكی تر هه‌ڵبژێرن.
له‌ ناوچه‌كه‌ی خۆشماندا كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی ئیسلام هاوسه‌رگیری ده‌كرێت تا راده‌یه‌كی زۆر جیابووه‌نه‌وه‌ تا راده‌یه‌ك زیادی كردوه‌ هۆكاره‌كانیشی زۆرن .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ به‌راوردێك نیه‌ له‌ نێوان ئێره‌ و ئه‌وێ واتا ئه‌وروپا و وڵاتانی روژهه‌ڵات به‌ڵكو ده‌مه‌وێت چه‌ند جۆرێك له‌ هاوسه‌رگیری بخه‌مه‌ڕوو كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كه‌ خه‌ریكه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، هیچی باشتر نین له‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌وروپا هه‌یه‌ به‌ڵام لێره‌ هه‌ندێكیان شێوازی شه‌رعییان داوه‌تێ له‌وانه‌ زه‌واجی مسیار و موتعه‌ و سه‌فه‌ر و .........هتد.
له‌وانه‌ش خراپتر بۆ باری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند جۆره‌ زه‌واجێكه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێ شوێندا وا خه‌ریكه‌ دێته‌ بوون، واتای هاوسه‌رگیری روبه‌ڕووی واتایه‌كی نوێكاری ده‌بێته‌وه‌و جۆری نوێ له‌خۆ ده‌گرێت له‌ واتا ساكاره‌كه‌ی هه‌یه‌ ده‌رده‌چێت كه‌ به‌ روون و ئاشكرا و نیه‌تێكی پێشه‌وه‌خته‌یه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون و پێكه‌وه‌نانی هاوژیانی له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت تاكو به‌ره‌و نه‌فه‌قێكی تاریك به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌نگاو بنێن و له‌ رێگایه‌كی شه‌رعی و ره‌زابوونی هه‌ردوولا حه‌زه‌كانیان تێر بكه‌ن.
دوای هاوسه‌رگیری موتعه‌ (زواج المتعه‌) كه‌ ماوه‌یه‌ك بۆ هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ دیاری ده‌كات تاكو ژن و پیاو له‌ پابه‌ندیه‌كانی زه‌واج پاك ببنه‌وه‌ دیاری ده‌كات دوای ته‌واو بوونی هاوسه‌گیریه‌كه‌، هاوسه‌رگیری عورفی هاته‌ كایه‌وه‌ كه‌ جۆرێكی تری هاوسه‌رگیریه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ زۆر باوه‌ له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان وه‌ك وڵاتی میسر به‌تایبه‌تی له‌نێوان كوڕان و كچانی زانكۆكان كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ له‌دایك بوونی زیاتر له‌ 10 هه‌زار منداڵی باوك نادیار، پاشانیش هاوسه‌رگیری مسیار (زواج المسیار) و هاوسه‌رگیری هاوڕێیه‌تی (زواج الفریند او السداقه‌) كه‌ تیایدا كوڕ و كچه‌كه‌ وا رێك ده‌كه‌ون كه‌ له‌ زانكۆدا هاوڕێ و براده‌ری یه‌كترین له‌ پێكگه‌یشتنیشدا به‌ ئاره‌زووی خۆیان ده‌بنه‌ ژن و مێرد و حه‌زه‌كانی خۆیان تێر ده‌كه‌ن، دوای ته‌واوبوونی پێكگه‌یشتنه‌كه‌شیان ده‌بنه‌وه‌ هاوڕێ و هه‌ڤاڵ.
جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌كی تر كه‌ پێی ده‌گوترێ هاوسه‌رگیری سه‌فه‌ری (الزواج السفری) له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌شدا كه‌ له‌كاتی سه‌فه‌ر و گه‌شتدا دروست ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌یاندا یان سه‌فه‌ره‌كه‌یان هه‌ردوولا رێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر زه‌واج له‌كاتی سه‌فه‌ر و گه‌شته‌كه‌دا یان ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ربازگه‌كانیشدا به‌ درێژایی ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ ئه‌ودووه‌ ده‌بنه‌ ژن و مێرد به‌هه‌موو مانایه‌كی ژن و مێردایه‌تی له‌ ئه‌رك و مافدا تا ته‌واوبوونی سه‌فه‌ره‌كه‌ یان گه‌شته‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ دوای ئه‌وه‌ جیا ده‌بنه‌وه‌.
له‌به‌ر زۆری گه‌شتكردنی گه‌نجانی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان به‌تایبه‌تی وڵاته‌كانی كه‌نداو به‌سه‌ربردنی پشوه‌كانیان جۆرێكی تری هاوسه‌رگیری سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌ هاوسه‌رگیری گه‌شتیاریه‌ (الزواج السیاحی) كه‌ ماوه‌كه‌ی له‌ نێوان دوو حه‌فته‌ تا مانگێكه‌ زۆر جاریش درێژه‌ ده‌كێشێ و ده‌گاته‌ ساڵێك.
لێره‌شدا گه‌نجانی عه‌ره‌ب به‌درێژایی گه‌شته‌كانیان كچان له‌خۆیان ماره‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی به‌جۆرێ دوای ته‌واو بوونی ئه‌و گه‌شته‌ لێیان جیا ده‌بنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكگه‌یشتنه‌ به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌نی و بوونی په‌رده‌ی كچێنی ده‌گۆڕێت هه‌ر بۆیه‌ زۆرێك له‌ له‌شفرۆشان نه‌شته‌رگه‌ریی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن تاكو له‌كاتی ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌دا نرخه‌كانیان زیاتر بكات دوای ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن بچنه‌ كێبڕكێی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی كه‌ گه‌نجانی كه‌نداو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاری دێنن.
جۆرێكی تری هاوسه‌رگیری خێرا له‌نێوان گه‌نجان په‌یدابووه‌ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌و جۆره‌ زه‌واجه‌ ته‌نها له‌ نێوان كه‌سانی خوێنده‌واره‌ نوێخوازه‌كان نیه‌ به‌ڵكو جوتیاران و كه‌سانی هه‌ژار و كلاسیكه‌كانیش به‌كاری دێنن، له‌وانه‌ هاوسه‌رگیری تاتوو (الزواج الوشم) له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ش پێویست ده‌كات كه‌ پیاوه‌كه‌ یان بڵێین كوڕه‌كه‌ نیوه‌ تاتوویه‌ك له‌سه‌ر قۆڵی خۆی بكوتێ و نیوه‌كه‌ی تریشی له‌سه‌ر قۆڵی ژنه‌ بكوتێ دواتر به‌یه‌كییه‌وه‌ بنێن تاكو وێنه‌ی تاتوه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی هه‌ردوولا یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و زه‌واجه‌كه‌یان ده‌ست پێده‌كات له‌گه‌ڵ ره‌ش بوونه‌وه‌ی تاتووه‌كه‌ له‌سه‌ر قۆڵیان زه‌واجه‌كه‌یان كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ك له‌ دێكاندا جۆرێكی تری زه‌واج سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ئه‌ویش هاوسه‌رگیری كاسێته‌ (زواج الكاسیت) له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌شدا له‌سه‌ر روویه‌كی كاسێتێكدا ده‌سته‌واژه‌ی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری (الحب والزواج) تۆمار ده‌كرێت له‌ رووه‌كه‌ی تری و كۆتاییه‌كه‌یدا ده‌سته‌واژه‌ی جیابوونه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێت، ژن و مێردایه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاری مسجله‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات تاكو ده‌گاته‌ وشه‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌ رووه‌كه‌ی تری كاسێته‌كه‌ و لێك جیا ده‌بنه‌وه‌.
هه‌ندێ جار دوای كار پێكردنی مسجله‌كه‌ به‌ ده‌سته‌واژه‌ی (هاوسه‌رگیری الزواج) كاسێته‌كه‌ راده‌گرن تا ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌ر كاتی جیابوونه‌وه‌كه‌ رێكده‌كه‌ون ئه‌وكاته‌ ئه‌و به‌شه‌ لێده‌ده‌ن كه‌ وشه‌ی جیابوونه‌وه‌ی تێدایه‌ تاكو لێك جیا ببنه‌وه‌.
(هاوسه‌رگیری سه‌ر لم) ئه‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ش شێوازێكی نوێی هاوسه‌رگیریه‌ كه‌ له‌ لێواری ده‌ریاكان له‌ وه‌رزی هاویندا هاتۆته‌ كایه‌ به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ گه‌شتیاری ده‌ریایان هه‌یه‌ وه‌ك شه‌ره‌م ئه‌لشێخ و غرده‌قه‌ی میسر، ئه‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ ناوی هه‌ردوولا ژن و مێرده‌كه‌ له‌سه‌ر لمی لێواری ده‌ریا ده‌نوسرێت و ماوه‌ناماوه‌ سه‌رنجێكی ناوه‌كان ده‌ده‌ن تا ئه‌وكاته‌ی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ئه‌و ناوانه‌ ره‌ش ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ لێكجیاده‌بنه‌وه‌ تاكو بتوانن ماوه‌یه‌ك بۆ هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان دیار بێت تاكو نه‌چنه‌ ژێر باڵی زه‌واجی متعه‌دا و هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان شه‌رعی بێت له‌ دیدی خۆیاندا.
جۆریكی تری هاوسه‌رگیری زه‌واجی خوێنه‌ (زواج الدم) له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌دا هه‌ر یه‌كه‌یان ژن و پیاوه‌كه‌ برینێك له‌ شانی ئه‌وه‌ی ترده‌كات و دواتر شوێنی برینه‌كه‌ به‌یه‌كترییه‌وه‌ ده‌نێن و خوێنه‌كانیان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌وه‌ش هاوسه‌رگیریه‌كه‌ ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی برینه‌كه‌ قه‌تماخ ده‌گرێ ئه‌وه‌ش كۆتایی به‌ زه‌واجه‌كه‌یان دێت ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌ر لمه‌ له‌ دیدی هه‌ردوولا تاكو پێیان نه‌گوترێ زه‌واجی موتعه‌یان كردووه‌.
ئه‌وانه‌ به‌شێك بوون له‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ هی تریش هه‌بێت ره‌وڕه‌وه‌ی هێنانه‌ كایه‌ی جۆری تری هاوسه‌رگیری ده‌خولێته‌وه‌ با بزانین له‌ داهاتوودا چه‌ند هاوسه‌رگیری تریش دێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ هیچیان نه‌ له‌ دور نه‌ له‌ نزیك په‌یوه‌ندیان به‌ هاوسه‌رگیری شه‌رعی و راسیته‌قینه‌وه‌ نیه‌ كه‌ له‌ناو ئێمه‌دا باوه‌ .


                                                         rawan_taha85@yahoo.com

--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
دونــيـــا بــه هـشـتــى شـه يــتـــانـــــه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net