❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / روداوی هاتوچۆ، بۆشایی ئاسمانیشی گرته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-12 17:22:54

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

روداوی هاتوچۆ، بۆشایی ئاسمانیشی گرته‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f6a24e3003.jpg

دو مانگی‌ ده‌ستكردی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ و روسی‌ له‌ بۆشایی‌ ئاسماندا خۆیان به‌یه‌كدا كێشا، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م روداوی‌ له‌و جۆره‌یه‌ له‌ مێژوی‌ گه‌ردوندا.



ئاژانسی‌(ناسا)ی‌ فه‌زائی‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: مانگێكی‌ ده‌ستكردی‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیای‌ ئیریدیۆمی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ به‌ خێرایی‌ 780 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا خۆی‌ كێشاوه‌ به‌ مانگێكی‌ ده‌ستكردی‌ روسی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بازنه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ سه‌ر ئاسمانی‌ سیبریا.



هاوكات ئاژانسی‌ (رۆسكۆمۆس)ی‌ فه‌زائی‌ روسیا رایگه‌یاند: مانگێكی‌ ده‌ستكردی‌ روسی‌، كه‌ له‌ ساڵی‌ 1993دا به‌ره‌و بۆشایی‌ ئاسمان هه‌ڵدراوه‌ و قورساییه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ ته‌نێك ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ خولگه‌كه‌ی‌ خۆی‌ چۆته‌ ده‌ره‌وه‌، خۆی‌ كێشاوه‌ به‌ مانگێكی‌ ده‌ستكردی‌ دیكه‌دا.



سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری‌ ئه‌لیكسه‌نده‌ر فۆرۆبیڤ وته‌بێژی‌ ئاژانسه‌ فه‌زائییه‌كه‌ی‌ روسیا بڵاویانكرده‌وه‌: ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ی‌ روسیا پێشتر ته‌نها به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ربازی‌ ره‌وانه‌ی‌ بۆشایی‌ ئاسمان كرابو، بۆیه‌ ئاژانسه‌كه‌مان لێی‌ به‌رپرسیار نییه‌.



له‌باره‌ی‌ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی‌ كه‌ ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ روسییه‌ له‌ خولگه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌رچوه‌، ناوبراو هیچ زانیارییه‌كی‌ نه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ و وتی‌: له‌ داهاتودا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین.



جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ ئێستادا به‌ هه‌زاران مانگی‌ ده‌ستكرد له‌ بۆشایی‌ ئاسماندا هه‌ن كه‌ به‌ ده‌وری‌ زه‌ویدا ده‌سوڕێنه‌وه‌، به‌لام ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ روداوی‌ پێكدادانی‌ دو مانگی‌ ده‌ستكرد روبدات.

ئاژانسی‌ ناسا بڵاویكرده‌وه‌: به‌رده‌وام چاودێری‌ ئه‌و روداوه‌ ده‌كات و خوازیشه‌ سه‌رجه‌م پارچه‌كانی‌ ئه‌و دو مانگه‌ ده‌ستكرده‌ له‌ كاتی‌ به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رگه‌هه‌وای‌ زه‌وی‌ ببنه‌ پارچه‌ ئاگر.



هاوكات له‌ ئێستادا مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ به‌دی‌ ده‌كرێت له‌ باره‌ی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ پارچه‌كانی‌ ئه‌و دو مانگه‌ ده‌ستكرده‌ له‌ بۆشایی‌ ئاسماندا و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بنكه‌ی‌ ئاسمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌ به‌ به‌رزی‌ 435 كیلۆمه‌تر به‌ده‌وری‌ زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌، به‌لام ئاژانسی‌ ناسا دوپاتیكرده‌وه‌: ئه‌و روداوه‌ نابێته‌ هۆی‌ زیانگه‌یاندن به‌ ئاژانسی‌ ئاسمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌ له‌ ئێستادا سێ‌ كه‌شتیه‌وانی‌ ئاسمانی‌ تێدایه‌.



له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئاژانسی‌ ئه‌سۆشیه‌یتدپرێس له‌سه‌ر زاری‌ نیكۆلاس جۆنسۆن وته‌بێژی‌ ناوه‌ندی‌ جۆنسۆن بۆ بۆشایی‌ ئاسمان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و پێكدادانه‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ته‌لسكۆبی‌ هابڵ و ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكردانه‌ دروستكردوه‌ كه‌ ئه‌ركیان چاودێریكردنی‌ زه‌وییه‌.


گوڵان

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-13 15:02:28

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

Re: روداوی هاتوچۆ، بۆشایی ئاسمانیشی گرته‌وه‌

ده‌ستت خۆش بێت سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-14 05:27:18

chovan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-11
دواترین سه‌ردان: 2010-07-11
په‌یامه‌كان: 38
WindowsXPMSIE7

Re: روداوی هاتوچۆ، بۆشایی ئاسمانیشی گرته‌وه‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک زریان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-16 20:55:56

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: روداوی هاتوچۆ، بۆشایی ئاسمانیشی گرته‌وه‌

زۆر سوپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت ،،، هه‌ر بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net