.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له وڵاتی هیندستان ته‌رمی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار به سه‌ر بڕاوی له رووباردا دۆزرایه‌وه، به‌پێی لێدوانی پۆلیسی ناوچه‌كه سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر كێشه‌ی هاوسه‌رگیری كوڕێكی هه‌ژار و كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، ئه‌فسه‌ری پۆلیس "گوبال پاراساد" له بنكه‌ی "باجالبۆر" رایگه‌یاندووه، له ویلایه‌تی "بیهار" له رۆژهه‌ڵاتی هندستان پیاوانی پۆلیس ته‌رمی هه‌شت كه‌سیان دۆزیه‌وه، كه ته‌رمه‌كان سه‌ریان له‌لاشه جیاكرابۆوه.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس روونیكردۆته‌وه، ئه‌و هه‌شت ته‌رمه ئه‌ندامانی خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار بوون، دوای ئه‌وه‌ی كورِێكی ئه‌و خانه‌واده‌یه به ناوی "راتان مانادڵ" "21ساڵ" له‌گه‌ڵ كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ناوی "كانشان كۆماری" "18ساڵ" به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێنابوو، له كاتێكدا هه‌ر دوو خانه‌واده‌كه به‌هۆی دابونه‌ریتی كۆنه‌وه به‌و هاوسه‌رگیرییه رازی نه‌بوون، هه‌ر بۆیه تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و خێزانه خراوه‌ته ئه‌ستۆی 15 كه‌س، كه زۆربه‌یان كه‌سوكاری كچه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسی "باجالبۆر" ئاماژه‌یداوه، ئه‌و كاره ساته كاتێك روویداوه، كه خانه‌واده‌ی كچه‌كه بانگهێشتی باخانه‌واده‌ی كورِه‌كه‌یان كردووه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ڵام هه‌موویان كوشتون و سه‌ریان بڕیون و فرێیان داونه‌ته نێو رووبار.
جێی ئاماژه‌یه، له زۆربه‌ی گوند و ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی هیندستان تاوه‌كو ئێستاش كوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ر كچان و كورِاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده‌كانیان ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنن
pna


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه