❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "سۆران سه‌فیر": "له‌ کۆپنهاگن..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-14 15:50:58

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627
WindowsXPMSIE7

"سۆران سه‌فیر": "له‌ کۆپنهاگن..

"سۆران سه‌فیر": "له‌ کۆپنهاگن پۆست ناوی من هاوتووه‌ که‌
هه‌ڵمکوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئافره‌تێك به‌چه‌قۆ"! 
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی دانیمارکی له‌ڕێگای مێدیاکانی دانیمارکه‌وه به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و دانیمارکی هه‌واڵی گه‌ڕان به‌دوای "سۆران سه‌فیر"یان بڵاوکرده‌وه، ئێستا ناوبراو له‌ڕێگای ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه به‌درۆ ده‌خاته‌وه و تێیدا داوا له هه‌موو ڕۆژنامه و سایته کوردییه‌کان ده‌کات، چیتر ئه‌و هه‌واڵه گرنگی پێنه‌ده‌ن و له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕه‌کانیان بیسڕنه‌وه.

سه‌فیر له درێژه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر زاری ڕۆژنامه‌یه‌کی دانمارکی به‌ناوی ' کۆپنهاگن پۆست' ناوی من هاوتووه،‌ که‌ هه‌ڵمکوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئافره‌تێک به‌چه‌قۆ. من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه‌، که کێشه‌یه‌کمان هه‌بووو  ئێستا ئه‌میش نه‌ماوه‌، کێشه‌که‌ش ته‌نها له‌یه‌کنه‌گه‌یشتن بوو."

گۆرانیبێژی هه‌ڵهاتوو له ده‌ست پۆلیسی دانیمارکی نیگه‌رانی‌ خۆی به‌رامبه‌ر  هه‌واڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی گه‌ڕان به‌دوایدا له‌لایه‌ن پۆلیسی دانیمارکییه‌وه نیشان ده‌دات، که زۆربه‌ی زۆری مێدیا کوردییه‌کان پێیهه‌ڵساون، له‌وانه‌ش ڕۆژنامه‌ی "کوردستانی نوێ" و "ڕووداو". سه‌فیر لێره‌دا ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه‌ 'کوردستانی نوێ'  و 'ڕووداو' ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ بڵاوکردوه‌. ئێستاش ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌نێوانداو له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکیش دا نییه."

له دوادێڕی ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا سه‌فیر داوا له سایته کوردییه‌کان ده‌کات، چیتر گرنگی به‌ هه‌واڵی گه‌ڕان به‌دوایدا له‌لایه‌ن پۆلیسی دانیمارکییه‌وه نه‌ده‌ن. "سۆران سه‌فیر"ی هه‌ڵهاتوو له‌ پۆلیسی دانیمارکی ده‌ڵێت: "‌.سوپاسی سایته‌ کوردییه‌کان ده‌که‌م  بۆ ڕاگرتن و لابردنی هه‌واڵه‌که‌ له‌ زووترین کاتدا."

بێگومان هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێکسی و هه‌ڵهاتنی و گه‌ڕان به‌دوای "سۆران سه‌فیر" ته‌نها له‌لایه‌ن "کۆپنگهاگن پۆست"ه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو تێکڕای مێدیاکانی دانیمارکی و ماڵپه‌ری پۆلیسی دانیمارك هه‌واڵی ده‌ستدرێژیکردنی "سۆران سه‌فیر"یان بڵاوکردۆته‌وه و تا ئێستاش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و دادگا هیچ بڕیارێکی ڕاگرتنی هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی ده‌رنه‌کردووه.

سه‌رچاوه‌:خۆزگه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net