❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گومان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-14 20:00:36

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

گومان


گومان، هه‌ڵقه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ زنجیره‌ هزرینی‌ دیكارت

فێرخوازی‌ فه‌لسه‌فه‌
كۆلێژی‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان - رانیه‌

ئایا تا چه‌ند ده‌كرێت ئێمه‌ ده‌ست به‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ زانین بكه‌ین كه‌ به‌ نه‌زانی‌ ده‌ستپێبكات؟ ئایا ده‌توانین گومان له‌ هه‌موو شتێك بكه‌ین و كه‌چی‌ له‌ بازنه‌ی‌ گومانیشدا نه‌خولێینه‌وه‌(هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی‌ گومانگه‌ران ده‌یانكرد)؟ ده‌كرێت له‌ گومانه‌وه‌ بگه‌ینه‌ دڵنیایی ته‌واو؟ دیكارت وه‌لاَمی‌ ئه‌و پرسیارانه‌مان ده‌داته‌وه‌، تا پێمان بڵێت گه‌ر مرۆڤ ئه‌قڵی‌ ئازاد بێت له‌ نێو سیسته‌مه‌ دۆگمه‌كانیشدا ده‌توانێت بۆ شتێكی‌ به‌رزو دروست بگه‌ڕێ.
دیكارت (1596-1650)، دامه‌زرێنه‌ری‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ نوێكات و فه‌یله‌سوفی ئه‌قلاَنیی سه‌رده‌مه‌كه‌ی‌، خاوه‌نی‌ میتۆد و گومانی‌ میتۆدیی‌، وه‌ك هه‌ركه‌سێكی‌ دی له‌ فێرگه‌كانی‌ ئه‌وكات په‌روه‌رده‌ كرابوو. په‌روه‌رده‌ی‌ ئه‌وسه‌رده‌میش هینی‌ فێرگه‌یی‌ و وانه‌كانی‌ ئه‌رستۆتێلیس بوون.
كڵێساكان ئاده‌تیانگرتبوو كه‌ به‌ زۆری‌ زۆرداری‌ ئه‌و وانانه‌ بئاخننه‌ نێو هۆشی فێرخوازان، هه‌تا ئه‌گه‌ر راست و دروستیش نه‌بووبێتن.
دیكارت خۆی ده‌بێژێت :" له‌ زووه‌و ملكه‌چیم نواندووه‌ بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایان و ڕابه‌ران وه‌كیله‌كانیانه‌وه‌ به‌ سه‌رمدا سه‌پێنرابوون، ئه‌گه‌ر ڕاستییشم تێدا نه‌بینیبێتن". وه‌لێ هۆی‌ دیكه‌ش هه‌ن تا دیكارت لاڕێكه‌ن له‌و جۆره‌ په‌روه‌رده‌یه‌، یه‌كێكیان ئه‌و پێزانینه‌ بوو كه‌ دیكارت تێگه‌یشتبوو هێشتا هه‌ر نه‌زانه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌زموونی‌ كردووه‌و وه‌ك دراوێك وه‌ری‌ گرتووه‌، وه‌لاَمێكی‌ قه‌نائه‌تپێكه‌ر نییه‌ بۆ پرسیاره‌كانی‌. واپێده‌چێت پرسیاره‌كانی‌ دیكارت زۆر له‌ وه‌لاَمه‌كان سه‌نگینترو ئاڵۆزتر بووبێتن، هه‌ربۆیه‌ دیسانه‌وه‌ ده‌بێژێت: "وه‌ك ئه‌و بڕیارانه‌ وابوون كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ست و خه‌ونه‌وه‌ به‌سه‌رمدا سه‌پێنرابوون"، دیكارت پێیوابوو له‌ رابردوودا به‌ رێگه‌ی‌ هه‌سته‌كانیه‌وه‌ خه‌ونی‌ بینیوه‌، هه‌ر فێرگه‌و بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌ ترادیسیۆنییه‌كانیش وایان له‌و كرد، كه‌چیدی‌ بڕوای‌ به‌ مێژوو (رابردوو) نه‌مێنێت.
دیكارت له‌ كۆتایی په‌یڤه‌كانی‌ ده‌بێژێت: "ئه‌وان په‌لكێشیانكردم بۆ گومان"، لێره‌وه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه‌ "هه‌ست و خه‌یاڵه‌ زانستییه‌كانی‌ رابردوو، فێركردنه‌كان، چه‌ند جارێك به‌ هه‌ڵه‌یاندا بردم".
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌رده‌می‌ دێكارت به‌ تایبه‌تی‌ سه‌رده‌می‌ رێنسانسی‌ ریفۆرمی‌ ئایینی بوو، گومانكردنیش یه‌كێك بوو له‌ ره‌وته‌ گرنگه‌كانی‌ بواری‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وكات.
هۆیه‌كی‌ دیكه‌ی‌ كاریگه‌ر بۆ گومانی‌ دیكارت، ئه‌و زنجیره‌ خه‌ونه‌ (سێ خه‌ون بوون، كه‌ له‌ شه‌وی‌ ده‌یه‌می‌ نۆڤه‌مبه‌ری‌ 1611دا بینی‌)، دوای‌ هه‌ر خه‌ونێك راده‌چڵه‌كاو بۆ جیهانی‌ ریالێتی‌ بێدار ده‌بۆوه‌، ده‌هزرا، ئه‌و رووداوه‌ وایلێكرد بپرسێت: "چۆن ده‌توانین دڵنیابین، كه‌ هه‌موو ژیان خه‌ونێك نییه‌؟".
بیرمان نه‌چێت دۆزینه‌وه‌ زانستیه‌كان بایه‌خداربوون، ته‌نانه‌ت زانستی‌ بینینی‌ دوورترین شت و بینینی‌ وردترین شت (تێلیسكۆپ و مایكرۆسكۆپ – دووربین و وردبین)، له‌ گه‌شه‌وهه‌ڵكشاندا بوو، ئه‌مه‌ش شۆڕشێك بوو له‌ دژی دۆزینه‌وه‌و داهێنانه‌ زانستییه‌كانی‌ پێشووتر. ئه‌مانه‌ سه‌رجه‌می‌ هۆكاره‌كان بوون كه‌ دیكارتی‌ فێرخوازیان په‌لكێشی‌ گومان كرد. سه‌ره‌نجام میراتی‌ فیٌرگه‌یی‌ له‌ زانكوكاندا توڕه‌یكردو وازی‌ له‌ خوێندن هیٌنا، چونكه‌ ڕیٌبازی‌ فیٌرگه‌یی‌، فیٌرخوازه‌كانی‌ وا راده‌هیٌنا كه‌ ته‌نیا وانه‌كانی‌ ئه‌رستۆتێلیس و زانستی‌ خوداناسی‌ چه‌ندپات بكه‌نه‌وه‌، نه‌ك فێرخواز خۆی‌ پرسیارو وه‌لاَمه‌كان بنرخیٌنیٌت. ئیدی‌ دیكارت ده‌ستپیٌشخه‌ری‌ كرد له‌ گومانبردن و گوتی‌: "هه‌ر كاریٌك كه‌ گومانكاران بتوانن بیكه‌ن، خوَم ده‌یكه‌م، باشتریش ده‌یكه‌م. هیوادارم لیٌكوٌلٌینه‌وه‌ شانبه‌شانی‌ گومانكردن به‌ شویٌنیٌك بگه‌یه‌نم كاتیٌك كاره‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌م، شتیٌكی‌ ته‌واو بنه‌ڕه‌تی‌ و وه‌ك به‌رد تۆكمه‌م له‌به‌ر ده‌ستدا بیٌت."
دیكارت له‌نیٌو جیهانی‌ زانست و دۆزینه‌وه‌كاندا، له‌نیٌو جیهانی‌ گۆراودا، له‌شتیٌكی‌ نه‌گۆر یالانی‌ كه‌م به‌ دوای‌ شتێكی‌ وه‌ك به‌رد تۆكمه‌و مسۆگه‌ردا ده‌گه‌را، بۆ ئه‌و وه‌خته‌ش شتیٌكی‌ مسۆگه‌ر، ره‌ها وچه‌سپاو بۆ ئه‌و له‌ ئارادا نه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ كه‌وته‌ ویٌڵی‌ دوای‌ پنتیٌكی‌ قایم و پته‌و له‌ جیهانی‌ جولاَودا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بیٌَژیٌت:"بۆ ده‌رهیٌنانی‌ گۆی‌ زه‌وی‌ له‌شویٌنی‌ خۆیداو بردنی‌ بۆ جیٌگه‌یه‌كی‌ دی‌ ، ئه‌رخه‌میٌدس ته‌نیا داوای‌ پنتیٌكی‌ ده‌كرد كه‌ گیرساو و سه‌قام گیربیٌت، بۆیه‌ منیش مافی‌ خۆمه‌ هه‌ندی‌ٌ هیوای‌ به‌رز له‌دلٌی‌ خۆمدا به‌خیٌو بكه‌م، به‌و مه‌رجه‌ی‌ هیٌنده‌ به‌خته‌وه‌ربم كه‌ شتیٌكی‌ پته‌و گومان هه‌لٌنه‌گرتو بدۆزمه‌وه‌"
كه‌واته‌ گومانی‌ دیكارت میتۆدییه‌و له‌راستیدا گومانه‌كه‌ی‌ ئه‌و بۆ شتیٌكه‌ كه‌ گومان هه‌لٌنه‌گریٌت، بۆ ئه‌مه‌ش گومان ده‌بیٌته‌ پره‌نسیپی‌ هزرینی‌ دیكارت و لیٌكۆلٌینه‌وه‌و گه‌ڕانه‌كانی‌.
یۆستین گارده‌ر ده‌لٌیٌت:"دیكارت گومانی‌ له‌ هه‌موو شتێكی‌ كۆن ده‌كرد، بۆیه‌ بوو به‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ نوێ‌" دیكارت سه‌رله‌به‌ری‌ شته‌كانی‌ خسته‌ نێوان جووتكه‌وانه‌ی‌ گومانه‌وه‌ به‌ واتایه‌كی‌ دی‌ جیهانی‌ به‌هۆی‌ گومانه‌وه‌ روخاند ؛ئه‌و ده‌یگوت: {وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ده‌شێ‌ گومان له‌هه‌مو شتێك بكه‌ین} دیكارت كه‌وته‌ سه‌ره‌تایه‌ك كه‌ له‌ سفره‌وه‌ ده‌ستیپێده‌كرد، ته‌نانه‌ت تا دوا سنووری‌ بڕكردنی‌ گومان، گومانی‌ كرد گومان له‌وه‌ كه‌ ده‌شێ‌ جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌ بونی‌ نه‌بێت. بۆ ئه‌و، كه‌ره‌سه‌ی‌ هزرین گومان بوو، بۆیه‌ ده‌بوو گومان له‌ هه‌موو شت بكات به‌م پێیه‌ش هیچ شتێكی‌ ره‌ها بوونی‌ نییه‌، ته‌نانه‌ت یاسا ماتماتیكیه‌كانیش. تاكه‌ شتێك كه‌لێێ‌ دڵنیابوو كه‌ره‌سه‌ی‌ هزرینه‌كه‌ی‌ بوو ،واتا گومان بوو.وه‌ك له‌پێشتردا ئاماژه‌ی‌ پێكرا، گومانی‌ دیكارتی‌ به‌مانای‌ (گومان وه‌ك میتۆده‌)، بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ پرۆسه‌ی‌ هزریندا بوو، چونكه‌ هۆشگه‌رمی‌ رێكخستنه‌وه‌و پێناسه‌ كردنه‌وه‌و بونیاتنانه‌وه‌ بوو، ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كارانه‌ش به‌پێی‌ میتۆدی‌ گومان پێویستی‌ به‌ رێكخستنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ساناوه‌ بۆ سه‌خت، له‌ساده‌وه‌ بۆ ئالۆز، تائه‌وكاته‌ی‌ كه‌ گومان نامێنێت. بۆ ده‌ستپێكردن له‌ خاڵی‌ سفره‌وه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌رشتێ‌ كه‌ده‌یتوانی‌ بچوكترین گومانی‌ لێبكات خستیه‌ لاوه‌، هه‌رچی‌ شتێك كه‌له‌ سندوقی‌ زه‌ینیدا هه‌بوو ده‌ریكرده‌ ده‌ره‌وه‌. ده‌شێ‌ ئه‌م نمونه‌یه‌ به‌ {سندوقه‌ سێوه‌كه‌}ی‌ دیكارت خۆی‌ بچوێنین :{ئه‌گه‌ر سندوقێك سێومان هه‌بێت و  بمانه‌وێت بزانین كام له‌ سێوه‌كان ساخن و كامیان ڕزیوه‌و جیایان بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وا هه‌موویان له‌ سندوقه‌كه‌ ده‌هێنینه‌ ده‌ره‌وه‌، ئنجا سێوه‌ ساخه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ ناو سه‌به‌ته‌كه‌}، میتۆدی‌ گومانكردن به‌پێی‌ ئه‌م نمونه‌یه‌ چاكسازیه‌ له‌ كه‌لوپه‌له‌كانی‌ ده‌رهێنراو له‌ گه‌نجینه‌ی‌ زه‌ینداو ئینجا خستنه‌وه‌ جێگه‌ی‌ خۆیان. دیكارت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ چیدی‌ متمانه‌ی‌ به‌ هه‌سته‌كانی‌ (زێنزه‌كانی‌) نه‌مابوو، ئه‌وا ئه‌قڵی‌ كردبوو به‌ پێوه‌ری‌ ڕاستی‌ شته‌كان. ده‌كرێت ئه‌قڵ لای‌ دیكارت به‌ بێژینگ بچوێنین، بۆ جیا كردنه‌وه‌ی‌ پاك و پیس، وردو درشت. چونكه‌ به‌هۆی‌ ئه‌زمونه‌كانیه‌وه‌ گه‌یشتبووه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌ هیچ ڕێگه‌یه‌كی‌ مسۆگه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانین له‌ ئارادا نییه‌. گومان سه‌ره‌تای‌ ڕێگه‌یه‌كه‌ به‌ره‌و یه‌قین، له‌دوای‌ ئه‌ویش گه‌ڕان به‌دوای‌ ڕاستیدا ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها پێیوابوو كه‌ مسۆگه‌ربون (یه‌قین) زانست و زانیارییه‌كه‌ كه‌ دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌لماندن و نه‌هێشتنی‌ گومان به‌ده‌ست دێت. ئیدی‌ دیكارت گومانبه‌ر بوو تا دوا سنووره‌كانی‌ گومان، به‌رده‌وام گومانی‌ له‌ هه‌موو شت ده‌كرد، هه‌رگیز راستی‌ هیچ شتێكی‌ قبوڵ نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌ر بچوكترین گومانی‌ ده‌رباره‌ی‌ هه‌بووایه‌؛ ئه‌و هه‌تا بۆی‌ ده‌رنه‌كه‌وتایه‌ شتێك راسته‌، دانی‌ به‌ هیچ راستییه‌كدا نه‌ده‌نا. به‌مه‌ش كه‌وتبووه‌ پڕۆسه‌یه‌ك كه‌ هزرینه‌، واته‌ به‌رده‌وام به‌ زنجیره‌یی‌ ده‌هزرا. وه‌نه‌بێت دیكارت بێئاگابێت له‌و هزرینه‌، به‌ڵكو ده‌یگوت: "ده‌بێت گومان له‌ هه‌موو شتێك بكه‌ین، جگه‌ له‌ ڕاستی‌ هزرین، چونكه‌ گومانبردنیش هزرینی‌ پێویسته‌".هه‌ر ئه‌و ئاگایی‌ و پێزانینه‌ی‌ دیكارت بوو گه‌یاندی‌ به‌و (كۆگیتۆ) به‌ناوبانگه‌ی‌، چونكه‌ لانی كه‌م دڵنیا بوو له‌وه‌ی‌ كه‌ گومان ده‌كات، خودی‌ ئه‌و پێزانینه‌شی‌ ئه‌و كاته‌ وه‌ده‌ست كه‌وت كه‌ به‌وه‌ی‌ زانی‌ (بیرده‌كاته‌وه‌)یا ده‌هزرێت، ئیدی‌ دیكارت زانی‌ كه‌ بونه‌وه‌رێك هه‌یه‌ بیرده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێژێت:"من بیرده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌وابوو من هه‌م."هزرین هه‌ر هزرینه‌ با ناڕاستیش بێت، یا با گومانبردنیش بێت، گرنگ ڕاستیه‌ك هه‌یه‌، ئه‌ویش (من ده‌هزرێم) هزرینیش سیفه‌تی‌ ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ن هۆشن. كه‌واته‌ بۆ هزرین هزراوێك هه‌یه‌، وه‌ك چۆن بۆ گومانیش گومانكه‌رێك هه‌یه‌. كه‌واته‌ پێزانینی‌ دیكارت له‌ سه‌باره‌ت به‌ بوونی‌ خۆی‌ له‌ گومانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. دیكارت ده‌بێژێت :"بێگومان من بوونم هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بڕوام وابێت یا بیرم له‌ شتێك كردبێته‌وه‌."هه‌روه‌ها دێكارت هێزێكی‌ شه‌یتانی‌، یا روحێكی‌ ناپاك بۆ هۆی‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ناوده‌بات. بۆیه‌ زێتر به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌بێژێت:"به‌لاَم فێڵبازێكی‌ به‌هێز له‌ ده‌روونی‌ مندا هه‌یه‌، كه‌ هۆشی‌ بۆ فریودانی‌ من ده‌خاته‌ كایه‌وه‌، فریوخواردنی‌ من به‌م هۆیه‌ بێگومان نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من هه‌م". كه‌چی‌ دیكارت هه‌رگیز ترسی‌ له‌و هێزه‌ نه‌بوو، چونكه‌ ده‌یزانی‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێت و دانی‌ به‌و نه‌زانیانه‌دا ده‌نا. "با هه‌ر چه‌ند پێی‌ خۆشبێت هه‌ڵمخه‌ڵه‌تێنێ، به‌لاَم ئه‌و كاته‌ی‌ بیرده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ شتێكم، ئه‌و فریودانانه‌ به‌هیچ جۆرێك ناتوانن ببنه‌ له‌مپه‌ری‌ بوونی‌ من".
دیكارت له‌ كۆتایی‌ یه‌كه‌م هه‌ڵقه‌ له‌ زنجیره‌ هزرینه‌كه‌ی‌ گه‌یشتۆته‌ یه‌قینێك، ئه‌ویش (منی‌ هزرڤانه‌) و هه‌رچه‌نده‌ به‌ رێگه‌ی‌ گومانه‌وه‌ پێزانینی‌ ده‌رباره‌ی‌ په‌یداكردووه‌، به‌لاَم بێگومانه‌ كه‌ (منی‌ هزرڤان) وه‌ك پنتێكی‌ مسۆگه‌ر و پته‌و هه‌یه‌.
(بۆیه‌ دوای‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر له‌مباره‌وه‌و نرخاندنی‌ هه‌موو شتێك به‌ وردی‌، ده‌بێت له‌ ئاكامدا به‌ هه‌ڵوێستێكی‌ پته‌و و جێگیر بگه‌ین، هه‌موو جارێك كه‌ رسته‌ی‌ "من هه‌م، من هه‌بوونم هه‌یه‌" به‌ زه‌ین یا سه‌ر زمانمدا دێت، پێویسته‌ بۆ من ببێته‌ شتێكی‌ راسته‌قینه‌و بێگومان).
سه‌رچاوه‌كان:
ـ چه‌ند وردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی‌ مێتافیزیكه‌وه‌، رینێ دیكارت، له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌: د.حه‌مید عه‌زیز، 2005، خانه‌ی‌ وه‌رگێڕان، سلێمانی‌.
ـ فیلسۆفه‌كانی‌ مۆدێرنێته‌ له‌ دێكارته‌وه‌ تا هایدیگێر، بێرتران ڤێرژۆڵی‌، وه‌رگێڕانی‌: محه‌مه‌د ره‌حیم ئه‌حمه‌دی‌، یه‌كه‌م چاپ،2004، ده‌زگای‌ ئاراس، هه‌ولێر.
ــ فه‌یله‌سوفه‌ مه‌زنه‌كان، ئاشنابوون به‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ خۆرئاوا، براین ماگی‌، وه‌رگێرانی‌: محه‌مه‌د كه‌ریم، 2006، مه‌كته‌بی‌ بیرو هۆشیاری‌.
ــ دیكارت دامه‌زرێنه‌ری‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ مۆدێرن، د.مسته‌فا غالب، وه‌رگێڕانی‌: كه‌مال عه‌لی‌، یه‌كه‌م چاپ، 2005، خانه‌ی‌ رێنما.
ــ جیهانی‌ سۆفیا، یۆستاین گارده‌ر، وه‌رگێڕانی‌: به‌هرۆز حه‌سه‌ن، یه‌كه‌م چاپ، 2002، ده‌زگای‌ سه‌رده‌م، سلێمانی‌.
ــ گۆڤاری‌ سۆسیۆلۆجیا، گۆڤارێكی‌ فیكری‌ كۆمه‌ڵناسییه‌، (دیكارت و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌قڵ)، عادل محه‌مه‌د نووری‌، ژماره‌2، ئابی‌2005، سلێمانی‌.
ــ ده‌رسگووتاره‌كانی‌ كاوه‌ جه‌لال، مامۆستای‌ فه‌لسه‌فه‌، كۆلێژی‌ زانسته‌ مرۆییه‌كان ـ رانیه‌، 2007.


ledwan

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net