.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















[size=16]رۆژی 14/2 رۆژى خۆشه‌ویستیه و له‌زۆرێك له‌ڵاتانى دونیا مه‌راسیمى تایبه‌ت و سه‌رنج ڕاكێش به‌ئه‌نجام ده‌گات ، جگه له‌وه‌ى له‌نێوان خۆشه‌ویسته‌كاندا به‌گوڵى سور په‌یمان و خۆشه‌ویستى نوێ ده‌كه‌نه‌وه ، بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌م رۆژه له‌كوردستانیش گرنگى تایبه‌تى پێ ده‌درێت و چه‌ندین مه‌راسیمى تایبه‌تى بۆ ساز ده‌كرێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌نجان بیروبۆچوونى جیاوازیان سه‌باره‌ت به‌م رۆژه هه‌یه و هه‌ندێكیان پێیان وایه رۆژێكى ئاساییه وه‌ك رۆژه‌كانى تر و پسپۆرانى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیش بوونى رۆژێكى وه‌ها به‌پێویست ده‌زانن.
هه‌ردى ئه‌حمه‌د كاوانى گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 28 ساڵه كارى دوكاندارى ده‌كات له‌بازاڕى شارى سلێمانى و تاكو ئێستا ژیانى خێزاندارى پێك نه‌هێناوه ئه‌و پێى وایه بوونى رۆژێكى وه‌ها پێویسته و وه‌ئه‌و به‌باشى زانى كه رۆژى ڤاڵانتایین گرنگى زیاترى پێ بدرێت و ئه‌و رۆژه كورت نه‌كرێته‌وه ته‌نیا له‌گۆڕینه‌وه‌ى گوڵى سور.
هه‌روه‌ها هه‌ردى گووتیشى "هه‌رچه‌نده نه‌خۆشه‌ویستم هه‌یه و نه‌خێزان له‌به‌رئه‌وه چاواڕوانى ئه‌و رۆژه ناكه‌م ، به‌ڵام هیوادارم رۆژێك لاى هه‌موومان گرنگ بێت, چونكه ئه‌و رۆژه په‌یوه‌سته به‌هه‌موو مرۆڤایه‌تى به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌عاشقن"
به‌ڵام بورهان حه‌سه‌نى رۆژنامه‌نوس باوه‌ڕى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه و ئه‌و كه‌ته‌مه‌نى 29 ساڵه و ژیانى خێزانى پێك نه‌هێناوه باوه‌ڕى وایه ئه‌و كاره ته‌نیا كار به‌سه‌ر بردنه‌و گووتیشى " ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه و ده‌كرێت دووره له‌خۆشه‌ویستى و هه‌مووى به‌سه‌ربردنى كات و به‌رژه‌وه‌ندى مادى و ئاره‌زووى سێكسیه ،ئه‌مه باوه‌ڕى خۆمه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤه‌كان ئازادن له‌بیرو كاریاندا"
ئه‌و هۆكارى ئه‌م باوه‌ڕه‌ى خۆى سه‌باره‌ت به‌ڤالانتاین بۆ ئه‌وه گه‌ڕأنده‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى له‌بارودۆخێكى خراپدایه له‌لاى گه‌نجانى ئێمه ئه‌وا ڤالانتاینیش هیچ گرنگیه‌كى نابێت و گووتیشى " ئه‌و رۆژه دووپات كردنه‌وه‌ى به‌ڵێن و په‌یمان و خۆشه‌ویستیه و كه‌خۆشه‌ویستیش بوونى نه‌بێت چى به‌ڵێنێك دووپات ده‌كه‌یته‌وه"
هه‌ندێ له‌ئافره‌تانیش هه‌مان بیروباوه‌ڕیان هه‌یه ، ترێ غه‌فور قوتابى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى له‌باره‌ى ئه‌م رۆژه‌وه گووتى " له‌م رۆژه‌دا پیرۆزبایى له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌م ناكه‌م چونكه من به‌ڕۆژێكى ئاسایى ده‌زانم ، ئه‌گه‌ر باس له‌خۆشه‌ویستى بێت ده‌بێت له‌هه‌موو رۆژه‌كاندا بوونى هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێك بۆ خۆشه‌ویستى بێت ئه‌ى رۆژه‌كانى تر چى؟"
زمناكۆ عه‌لى ته‌مه‌ن 25 ساڵ و مامۆستا له‌قوتابخانه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌پێویست ناكات خۆشه‌ویستى رۆژى بۆ دابین بكرێت چونكه به‌رده‌وامبوونى له‌سه‌رجه‌م رۆژه‌كاندا پێویسته، وه‌ئه‌و هۆكارى یاد كردنه‌وه‌ى ئه‌م رۆژه‌ى له‌كوردستاندا به‌لاسایى كردنه‌وه زانى و گووتیشى " ئه‌م بابه‌ته زیاتر له‌ناو هه‌رزه‌كاران و كه‌مته‌مه‌نه‌كاندا زۆرتر باووبڵاوه له‌كاتێكدا پێویست ده‌كات له‌ناو كه‌سه‌به‌ته‌مه‌نه‌كاندا زیاتر گرنگى پێ بدرێت چونكه بۆ ژیانى خێزانى پێویستیان پێیه‌تى"
ئه‌و نیگه‌رانى خۆشى ده‌ربڕى له‌زۆرى رێژه‌ى جیابوونه‌وه له‌دادگاكاندا وگووتى " ئایا چه‌ژنى گۆڕینه‌وه‌ى گوڵ گرنگه یاخود هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ى خێزانێك "
هه‌ربۆیه ئه‌و به‌پێویستى زانى كه‌وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گروپ و رێكخراوانه‌ى له‌وبواره‌دا كار ده‌كه‌ن دیارده‌ى زۆرى لێكجیابوونه‌وه‌ى خێزانه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرن به‌ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه و دیارى كردنى هۆكاره‌كانى وه‌هه‌روه‌ها رۆژانێكى له‌م شێوه‌یه‌ش به‌هه‌ل بزانێت بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ندین چالاكى به‌رنامه دارێژراو كه‌هاندان بێت بۆ زیاتر لێكتر نزیكبوونه‌وه‌ى ژن و مێرد و كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى جیابوونه‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه پسپۆرانى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێیان وایه بوونى رۆژێكى له‌م شێوه‌یه پێویسته بۆ گه‌ڕأنه‌وه‌ى مرۆڤ بۆ لاى ئه‌و به‌ها گرنگه و دوور كه‌تنه‌وه له‌ناو جه‌نجاڵیه‌كانى ژیان.
مامۆستا ئارام میرزا پسپۆڕى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى باسى له‌وه كرد خۆشه‌ویستى لاى مرۆڤه‌كان جیاوازه و گووتی " خۆشه‌ویستى به‌هره‌یه‌كى گرنگى ناخى مرۆڤه كه‌هه‌میشه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى ژیانیدا پێویستى پێیه‌تى "
ئه‌وه‌شى گووت "گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌په‌یوه‌ندیه‌كان بوونیان هه‌بێت ئیتر ، مه‌رج نیه خۆشه‌ویستیه‌كه بمانبات به‌ره‌و دروستكردنى خێزان ، خۆشه‌ویستى خوشك و براش هاوسه‌ردارى نیه‌و بوونیشى پێویسته ، له‌به‌ر ئه‌وه بوونى رۆژێكى ئاوها زۆرباشه به‌تایبه‌تى له‌سه‌رده‌مى جیهانگیرى ئه‌مرۆدا ، خۆشه‌ویستى پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌موو بونمدا تێكه‌ڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم پێى په‌روه‌رده بم و پێى پێشكه‌وم وه هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له‌گه‌ڵ مۆدێرنه و جیهانگیرى و پۆست مۆدێرنه به‌باشى هه‌نگاو بنێم"
ktv[/size]...


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه