❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چونكە مارەییەكەی پێ نەدەدرا، تەڵاقی نەدا و كوشتی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-16 16:40:03

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

چونكە مارەییەكەی پێ نەدەدرا، تەڵاقی نەدا و كوشتی

ساعەت 8:40ـی شەوی 27/28ـی مانگی یەكی 2009 بانگەوازێك بۆ دەستگە و لایەنە پێوەندیدارەكان و ڕای گشتی، لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنە لۆكاڵییەكانی ناوچەكەوە سەبارەت بە دیارنەمانی كچە مامۆستایەكی دانیشتووی یەكێك لە شارەدێیەكانی سەر بە شارۆچكەی (ڕانیە) بەناوی (شەونم) بڵاو كرایەوە و، وەك باس كرابوو سەر لە بەیانییەك بە نیازی چوونە قوتابخانە لە ماڵی باوكی دەرچووە و سەرەڕای ئەوەی كە نەگەییشتووەتە قوتابخانە، نەیشگەڕاوەتەوە ماڵەوە و شوێنبزر بووە.

دوای 3 ڕۆژ لە ونبوونی شەونم
(شلێر) كە خوشكی (شەونم)ـە، دوای 3 ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی خوشكەكەی، بۆ ڕۆژنامەی "هەولێر" دوا و گوتی: "ئەو خوشكەی ئێمە، 6 مانگە دڵخوازانە ژیانی هاوسەرێتی پێك هێناوە و نەمانزانیوە هیچ كێشەیەكی خێزانی و كۆمەڵایەتی و دەروونی و یاسایی هەبووبێت، پێمان وایە هۆكاری دیارنەمانی، پێوەندیی بەو پارچە ئاڵتونانەوە هەبێت كە پێوەی بوون، بۆیە داوا لە هەموو لایەك دەكەین كە پشوو درێژ بن تا سۆراخ و ڕاستیی ئەو ڕووداوە ڕوون دەبێتەوە".
(كارزان) كە برای (شەونم)ـە و یەكێكە لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە، لە بارەی ونبوونی خوشكەكەی، دەیگوت: "شوێنبزربوونی خوشكەكەمان چەند خەمهێنە و بووەتە مایەی دڵەڕاوكێیەكی بێ ئامانی ئێمە و خزمان، قسە و باس و تەفسیراتی نابەجێی خەڵكانێكیش دەربارەی ئەو ڕووداوە و چارەنووسی (شەونم)، ئەوەندەی دیكە ئازارمان دەدات".
(كارزان) باسی لەوە كرد، دوای ئەوەی (شەونم) لە ماڵی ئەوانەوە بۆ دەوامی ڕۆژانەی قوتابخانەكەی لە (ڕانیە) ڕۆییشتووەتە دەرەوە، هیچ زانیارییەكیان لە سەری نەماوە و لە قوتابخانەكەیشی، پێیان گوتوون 27 ـی 1 (شەونم) نەهاتووەتە قوتابخانە.
(ڕزگار)، كە مامۆستایە لە قوتابخانە بنەڕەتییەكەی (شەونم)، بە ڕامانێكەوە سەبارەت بەو باسە گوتی: "مامۆستا (شەونم) ئاسایی دەوامی ڕۆژانەی خۆی كردووە و هەڵسوكەوت و ئاستی وانەبێژییەكەی، جێی دەستخۆشیمان بووە و هەستمان نەكردووە ئەو كێشە و گرفتێكی تایبەتی و گشتیی هەبووبێ".

دوای 9 ڕۆژ، (شەونم) بە كوژراوی دۆزرایەوە
نۆ ڕۆژ دوای شوێنكەوتن و سۆراخكردنی و چڕكردنەوەی لێكۆڵینەوە بەراییەكانی پۆلیس، (م)ـی هاوسەری (شەونم) بۆ دادوەری لێكۆڵەر گوتبووی: "پێویستە چیتر بە شوێن (شەونم)ـەوە نەبن، ئەو لە ژیاندا نەماوە، بكوژەكەی منم و لاشەكەیم لە دەشتی فلانی شاردووەتەوە!
(م) بۆ دادەوەری لێكۆڵەر ڕوونی كردووەتەوە، ئەگەرچی 6 مانگە ژیانی هاوسەریم لەگەڵ (شەونم) پێك هێناوە، بەڵام نوێبوونەوەی خۆشەویستیی كچێكی دی بۆ ئەو، ژیانی لەگەڵ (شەونم)ـدا لێ دەكات بە دۆزەخ، لەبەر ئەوەیش كە(شەونم)ـی لە سەر 80 مسقاڵ زێڕ مارە كردووە، نەیدەتوانی تەڵاقی بدات، چونكە ئەگەر تەڵاقی بدابایە، دەبوو ئەو مافەی (شەونم) بدات، ئەو جێبەجێكردنەیش وەك خۆی گوتوویەتی، جگە لەوەی بۆ (م) بەهۆی خراپی باری دارایی ئەستەم بووە، نەیشیتوانیوە دڵی خۆشەویستە نوێیەكەی ڕازی بكات، مادەم بریاریشی وایە جارێكی دی ژیانی هاوسەرێتی پێك بهێنێ، دەكەوێتە ژێر باری بڕیارێك كە لەناوبردنی (شەونم)ـی هاوسەرێتی، بەوەیش لە ئەوپەڕی نائاگاییدا وەك گوتوویەتی، تا ئەبەد وێژدانی ئازاری دەدات.
پۆلیس، چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕووداوەكەیان بە (م) دووبارە كردبووە و ددانی بەوەدا نابوو كە بەر لەوەی بیخنكێنێ، بە بەرد و لێدان، هۆشی لێ بڕیبوو، بۆیە بە درێژایی ئەو چەند سەعاتە، بەسەر لاشەی (شەونم)ـەوە تەنیا گوتبووی، "بۆ ئەوەی تۆ بگەڕێیتەوە قوتابخانە، دەبوو منی دڕندە بڕۆم".

                                                                                 هه وليربؤست

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-16 19:08:01

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: چونكە مارەییەكەی پێ نەدەدرا، تەڵاقی نەدا و كوشتی

ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان هه‌واڵێکی دڵته‌زێنه‌ ،،
                    هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-16 21:33:12

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

Re: چونكە مارەییەكەی پێ نەدەدرا، تەڵاقی نەدا و كوشتی

دةست خؤش بيت
بؤ ئةو درندةيه دةزانيت مانايى خؤشةويستى جى يه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-16 21:37:05

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

Re: چونكە مارەییەكەی پێ نەدەدرا، تەڵاقی نەدا و كوشتی

دةست خؤش بيت
بؤ ئةو درندةيه دةزانيت مانايى خؤشةويستى جى يه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-17 20:04:00

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: چونكە مارەییەكەی پێ نەدەدرا، تەڵاقی نەدا و كوشتی

زورسوباس هاورئ خوشه ويسته كانم ده ستى ئيوه ش خوش بيت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f75a6d7478.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net