.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















به‌رپرسێكی میسری ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێش سێ هه‌زار ساڵ میسرییه‌كان هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراقیان داگیر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌ری یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كان له دهۆك ده‌كاته به‌ڵگه.
زاهی حه‌واس ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسه‌وار له‌میسر رایگه‌یاند: دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌رێكی فیرعه‌ونه‌كان له شاری دهۆك به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاته پێش سێ هه‌زار ساڵ له‌لایه‌ن میسرییه‌كانه‌وه داگیركراوه، به‌رپرسێكی ئاسه‌واری كوردیش ده‌ڵێت "ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ له‌نێوان پادشایانی ئه‌وكاتی ناوچه‌كه و میسرییه‌كاندا".
له چاوپێكه‌وتنێكیدا زاهی حه‌واس ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسه‌وار له‌میسر وتی: دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئه‌و فیرعه‌ونه‌ی میسر له دهۆك شتێكی ئاساییه، چونكه پێش سێ هه‌زار ساڵ ئیمپراتۆریه‌تی میسری زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سوریا‌و فه‌له‌ستین و عێراقی به‌ته‌واوه‌تی به‌ده‌سته‌وه بووه".
حه‌واس وتیشی: "ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه شتێكی كتوپڕ‌و چاوه‌ڕواننه‌كراو نی‌یه، چونكه حورموحیبی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی فیرعه‌ون چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت و هێرشی سه‌ربازی له‌ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتدا ئه‌نجامداوه، ره‌نگه ئه‌و په‌یكه‌ره‌ش له‌رێگه‌ی یه‌كێك له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌وه گه‌یشتبێته باكوری عێراق".
پێشتر حه‌سه‌ن قاسم به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسه‌واری پارێزگای دهۆك رایگه‌یاندبوو ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌دهۆك دۆزراوه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌یكه‌ری توت عه‌نغ ئامونی فیرعه‌ونی میسرییه كه له‌ماوه‌ی (1333-1324) پیش زاین ژیاوه، په‌یكه‌ره‌كه بچوكه و قه‌باره‌كه‌ی (3.5×5 سم)ه، له‌ریگه‌ی چه‌ند هاوڵاتیه‌كه‌وه له‌ناوچه‌ی قه‌ڵای فیرعه‌ون دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته دوری یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌باكوری دهۆكه‌وه.
قاسم وتیشی: "دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌ری فیرعه‌ون یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌و جۆره‌یه له‌ناوچه‌كه، دۆزینه‌وه‌كه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه ره‌نگه په‌رده له‌سه‌ر قۆناغێكی مێژوویی ونبووی ناوچه‌كه هه‌ڵبماڵێت".
قاسم ئه‌وه‌شی وتووه: "بوونی په‌یكه‌ره‌كه ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می میتانییه‌كان كه به‌پێی سه‌رچاوه مێژوویی‌و ئاسه‌وارییه‌كان له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی پانزه و چوارده‌ی پێش زاین حوكمی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد و په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاتی میسر. چه‌ندین نامه‌ی ئاڵوگۆڕكراوی نێوان میتانی و فیرعه‌ونه‌كان له‌ناوچه‌ی ته‌لئه‌لعه‌مارینه‌ی میسر دۆزراوه‌ته‌وه".
كولان


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش هاوڕێ بۆ ئه‌م زانیارییه هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده ستى ئيوه ش خوش بيت هاورييان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه