.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















مۆدەكانی جلوبەرگ بە گشت شێوازێك بەتایبەت ئەوانەی لە ماڵدا دەپۆشرێن، هەر یەكە لەگەڵ ئەوەی جوانییەكی تایبەتی هەیە، هەروەها سوودێكی گرنگی هەیە بۆ ئەوەی جەستەی خانمان بپارێزێت لە ساردی و گەرمی، ئەو جلانەی لە ماڵ دەپۆشرێن یان جلی تایبەتە یان جلی سادەی ناو ماڵە، بەتایبەت لە وەرزی زستان خانمان پێویستیان بە گشت جۆرە جلێك دەبێ تاوەكو لە سەرما دوور بن.
یەكێك لەو جلانە بریتییە لە (گۆرەوی) بۆ پێ، ئەم جلە بچووكە لەگەڵ ئەوەی شتێكی سادەیە كەچی چەندین سوودی تایبەتی هەیە لەوانە : پاراستنی پێست بەتایبەت پێستی پێ لە هەوای سارد و یان كاریگەرییە ناشیاوەكان، پاراستنی گەرمایی پێ و قاچ، ئەم مۆدەیەی گۆرەوی وەك لە وێنەكان دەبینن بە مۆدەیەكی تازە و ناسك دادەنرێ، كاتێك لەگەڵ گشت جۆرە جلێكی ماڵ دەپۆشرێت، بەمەش جوانییەكی ناسك دروست دەكات، هەروەها بوونی دەستەوانە لەگەڵ گۆرەوی زیاتر دەبن بە جلێكی ناسك بۆ خانمان، كاتێك گۆرەوی و دەستەوانەكان لە شێوەی نەخش و رەنگیان نزیك دەبن.
كولان


لهسهر هێڵ نییه