.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













"پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ سه‌ركه‌وتووه"
ده‌نگوباس - هه‌موومان ده‌زانین زانكۆ ناوه‌ندێكی زانستی و فێركارییه و كوڕان و كچان له دوای ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی خوێندن، كه ڕاسته‌وخۆ خوێندكار ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین دیارده و جۆری په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه. به‌شێك له ده‌روونناسه‌كان به ته‌مه‌نی خۆ ناساندنی ده‌زانن، له‌هه‌مانكاتدا وای لێكده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌و كاته‌یه مرۆڤ به‌ته‌واوی هه‌ست به‌بوونی خۆی ده‌كات.
پێكهێنانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی یاخود گرێدانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوان كچ و كوڕ، باسێكی گرنگه و ڕٍۆژانه له زۆربه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان مقۆمقۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ و ده‌وترێت به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه كوڕان و كچانی زانكۆكان پێیانوایه پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆدا سه‌ركه‌وتووتره، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه كه زیاتر كوڕان جه‌خت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌نه‌وه.
شێركۆ فه‌رید، خوێندكاری كۆلیژی ئه‌ده‌بیاته له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له‌و باره‌یه‌وه، وتی: "پێویسته خوێندكاری زانكۆ تا دوا قۆناغی خوێندنی بیر له‌و باسه نه‌كاته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێته جێگه‌ی تانه‌وته‌شه‌ری هاوڕێیان و گوێنه‌دان و سوود وه‌رنه‌گرتن له‌و بابه‌تانه‌ی له‌میانه‌ی قۆناغه جیاوازه‌كان ده‌خوێندرێت".
شێركۆ، وتیشی: "تاكو ئێستا بیرم له هاوسه‌رگیریی و گرێدانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نه‌كردۆته‌وه، بڕیاریشمداوه دوای دامه‌زراندنم بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ژن بهێنم".
نه‌رمین جه‌وهه‌ر، خوێندكاری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مرۆڤایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه، بۆ ئه‌م باسه وتی: "باسێكی باوی سه‌رزاری زۆرێك له خوێندكارانی كۆلێژه‌كه‌مه، به‌ڕای من پێویسته هه‌موو خوێندكارێك له‌كاتی هاتنی بۆ زانكۆ تا دوا قۆناغی بیر له‌و باسه نه‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو نیازی پێكهێنانی هاوسه‌رگیری بوو، واباشتره له‌گه‌ڵ یه‌كێكی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ یاخود كۆلێژه‌كه‌ی خۆی بێت، ئه‌وكاته سه‌ركه‌وتوو ده‌بن".
به‌ڵام كه‌ژاڵ شاخه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو خوێندكاره، كه‌ژاڵ پێیوایه مه‌رج نی‌یه هه‌موو هاوسه‌رگیرییه‌كی نێو زانكۆ یاخود پێكهێنانی هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌كی نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه تاڵ و بێ ئاكام بێت، به‌ڵكو به‌ڕای من پێكهێنانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ به‌نده به بیركردنه‌وه‌ی خودی كه‌سه‌كان".
مامۆستا شلێر شه‌مسه‌دین، وتی: "بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت مامۆستای زانكۆم، به‌و هۆیه‌ی ئێمه زیاتر له خوێندكاران ئاگاداری مه‌سه‌له‌كانین، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ستم كردووه ساڵ به ساڵ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه له زانكۆ به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت، به‌هه‌مانشێوه پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نێو زانكۆش هه‌روایه".
ئه‌و مامۆستایه، وتیشی: "هۆكاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌مانی متمانه له‌نێوان كوڕان و كچانی زانكۆدا".
شیرین حاته‌م، ئه‌زموونی تایبه‌تتر و خه‌مهێنی هه‌یه، شیرین له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كۆڕێكی هاوپۆلی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی پێكهێناوه، به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی: "دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك له ماره‌كردنم، به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌وه داوای جیابوونه‌وه‌م كرد، بۆیه له‌وساكه‌وه بڕوام به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێو زانكۆ نه‌ماوه، به تایبه‌تی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی".
ئه‌وه‌ی مایه‌ی داخه، ئێمه له‌پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرس و گفتوگۆی نێو خوێندكاران، به‌گشتی خوێندكاران باسیان له‌وه ده‌كرد كه ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت، هه‌رچه‌نده ئه‌ته‌كییه‌تی ڕۆژنامه‌نووسی ڕێگه‌ی ئه‌وه‌مان نادات بڕیاری گشتگیر له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه بده‌ین، چونكه له‌وساته‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه له‌سه‌ر خوێندكارانی زانكۆ ده‌بیستین، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین كه‌س چیرۆكی گه‌شبینانه‌یان هه‌یه له حه‌ره‌می زانكۆدا. 
ده‌نگوباس

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dast xosh kak alan
baray mn lasar aw dw taka kawtwa w ta chan brwayan ba prosay hawsar girya
hargiz awa shart nya hawsar giry la daraway zanko sarkawtw tra
malt awa bet kwrw kchy waman haya ladway hawsar girish ba gyany yan swen axon hhhhhhhh
sarkawtw byt
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







Waya rasta sozi gian bas xo mn wa nalem hhhh
Awa hawalaka dalet
Bas aw bashdarbwana la zankon ka ksayan krdwa lasar aw masalaya
Wa rastesha handek halat haya chwnka hande kwr w kch bo away kat basar barn la zanko xoshaweste kate akan bo away betaqat nabn balam nawyan nawa xoshaweste bas xoshawesty nya tanha kat basar brdna lawanaya xoshaweste lay yakekyan habet
Balam agar blen wara ba hawreyake romance ben bayakawa lawanaya raze nabn baw shewaya boya nawyan nawa xoshaweste bo away bayak bganw hazw arazwakanyan ter bkan la dwaeya ka dwr dakawnawa la yak alet xyanatt lekrdwm ama masalakaya boya sarkawtw nabet agar rastgo bn lagal yaktre aw shta rwnadat
Supas bo bashdare krdnt hawre azizakay mn
Awa ber krdnaway mn nya awa hawalaka dalet hhhhhhhhh

supas
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه