.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















پزیشكە چینییەكان بە دوای ڕێگەچارەیەكدا دەگەڕێن كە بتوانن ئەم منداڵە كە دڵی لە دەرەوەی لەشیدایە چارە بكەن.
ئەم منداڵە كە تەمەنی5 ساڵە بە قسەی پزیشكەكان تاوەكوو ئێستا وەكوو كارێكی سەرسوڕهێنەر و مووعجیزە ماوە و زیندووە، ئەم منداڵە دڵی لە دەرەوەی لەشیدایە و، پزیشكان دەڵێن لە هەر ملیۆنێك كەسدا تەنیا یەك كەس تووشی لەم جۆرە نەخۆشییە زگماكیانە دەبێت. ئەم منداڵە كڵۆڵە خەڵكی گوندی (هێتائی)ـیە لە پارێزگای (لیائۆنینگ)ـدا. تا ئێستا چەندین جار پزیشكانی پسپۆڕی دڵ و خۆێنبەرەكان سەردانیان كردووە، كە تاوەكوو بزانن هۆكاری زیندووبوون و مانەوەی ئەم منداڵە لەچیدایە.
گوتەبێژی نەخۆشخانەی گشتیی چین دەڵێت هێشتا ئێمە لەو بڕوایەدا نین كە بتوانین لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە دڵی ئەم منداڵە لە جێگەی خوێدا دابنێنەوە، چونكە دڵی ئەم منداڵە لە شوێنی سەرەكی خۆیدا نییە.
كاری دایك و باوكی ئەم منداڵە كە زبڵ كۆ كردنەوەیە، دەڵێن هەتا ئێستا لە بەر نەبوونی و بێ پارەیی نەمانتوانیوە، منداڵەكەمان بۆ نەخۆشخانە ببین و ڕێگەچارەیەكی پزیشكی بۆی بدۆزینەوە. هەروەها تا ئێستایش نەمانهێشتووە كە منداڵەكەمان لەتەك منداڵەكانی دیكەدا بڕواتە دەرەوە یان بچێتە قوتابخانە، بۆیە لەم ڕووەوە خۆمان بە تاوانبار دەزانین. ئێستا سەندیكای پزیشكانی چین بڕیاریان داوە كە نیوەی تێچووی نەشتەرگەریی دڵی ئەم منداڵە دابین بكەن. هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه