.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













سلێمانی.. كچێكی 26 ساڵان له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ژی
وه‌ی 2 ساڵه له شه‌قامه‌كانی سلێمانی ده‌ژی و تائێستا هیچ سه‌نته‌رێكی ژنان به‌ده‌نگییه‌وه نه‌چووه
ئامینه حه‌مه‌ده‌مین- ی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به وته‌ی خۆی خه‌ڵكی شاری قه‌ڵادزێیه و ماوه‌ی دوو ساڵه له شه‌قامه‌كانی سلێمانی ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.
ئامینه‌ی ته‌مه‌ن 26 ساڵان له لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رۆشنایی خسته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خۆی و وتی: ماوه‌ی دوو ساڵه له شه‌قامه‌كانی سلێمانی ژیان ده‌گوزه‌رێنم له‌به‌رئه‌وه‌ی دایك و باوكم نه‌ماون، بۆیه به ناچاری به شه‌و و رۆژ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانم، رونیشكرده‌وه چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ره‌كانی ژنانه‌وه كردووه بۆ داڵده‌دانی به‌ڵام سه‌رئه‌نجام هیچ سوودێكی نه‌بووه و له‌خۆیان نه‌گرتووه.
وتیشی: رۆژانه توشی چه‌ندین حاڵه‌تی ناخۆش ده‌بمه‌وه له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه، به‌تایبه‌تی شه‌وان كاتێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌نووم، بۆیه له‌ڕێگه‌ی PUKmedia ه‌وه داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌نته‌ره‌كانی ژنان ده‌كات تا به هانایه‌وه بچن و ئاوڕێك له ژیانی بده‌نه‌وه و شوێنێكی بۆ دابین بكه‌ن تا ژیانی تێدا بگوزه‌رێنێت وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی.
puk

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه