.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















تالاسيميا
تالاسيميا
تالاسيميا يه‌كێكه له گرنگترين نه‌خۆشيه بۆماوه‌كانى خوێن ،تالاسيميا ووشه‌يه‌كى يۆنانيه به‌ماناى كه‌م خوێنى دێت ،ئه‌م جۆره نه‌خۆشيه به‌گشتى له هه‌موو جيهاندا بلاَو بوويته‌وه ،به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى له‌م ناوچانه‌دا هه‌يه كه له ده‌رياى سپى ناوه‌رِاستى نزيكن بۆيه له هه‌ندێك شوێن به نه‌خۆشى ده‌رياى سپى ناوه‌راست ناو ده‌به‌ن وه تالاسيميا له‌لايه‌ن زاناى به‌ناوبانگ (كولى ) له ساڵى ( 1925 ) ده‌ست نيشان كرا .
گرفتى تالاسيميا /
به‌شێوه‌ى گشتى گرفتى ئه‌م نه‌خۆشيه تواناى دروستكردنى خرۆكه‌ى سورى به ته‌واوى نيه . كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ناتوانێ خۆراك و ئۆكسجين به شێوه‌يه‌كى باش بۆ هه‌موو به‌شه‌كانى له‌ش بگوازێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێته هۆى شكاندنى هيمۆگلۆبين و شيكردنه‌وه‌ى له كاتێكى زوودا كه ده‌بێته هۆى كه‌م خوێنيه‌كى توند .
نيشانه‌كانى تالاسيميا به پێى جۆره‌كانى .....
ا.نيشانه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵگرى نه‌خۆشيه‌كه‌يه .....
1. زۆر جار هيچ نيشانه‌يه‌كى ئه‌وتۆى لێ ديار ناكه‌وێ .
2. شكانى هيمۆگلۆبين به شێوه‌يه‌كى كه‌م ده‌بيندرى َ.
3 . كه‌م خوێنيكى ساده .
4 . زۆر جار له كاتى پشكنينى خوێن به ديار ده‌كه‌وێ .
5 . پێويستى به چاره‌سه‌ر نيه .
6 . ته‌نها نه‌خۆشيه‌كه بۆ منداڵه كانى ده‌گوازرێته‌وه .
ب .نيشانه‌كانى تالاسيمياى ساده beta thalassemia minor
ئه‌م جۆره‌يان به شێوه‌يه‌كى كه‌م هه‌يه ،به زۆرى ئه‌م مندالاَنه توش ده‌بن كه دايك و باوك هه‌ڵگرى نه‌خۆشيه‌كه‌ن ...
نيشانه‌كانى..
1 .له ته‌مه‌نى دوو ساڵى تا چوار ساڵى به ديار ده‌كه‌وێ .
2 .هه‌ندێك گرفتى ته‌ندروستى لێ به ديار ده‌كه‌وێ وه‌كو ئه‌ستور بونى جگه‌ر و سپڵ و بێ تاقه‌تى جه‌سته‌ى وه توشبوونى زه‌ردوى لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
3 . له كاتى پشكنينى هيمۆگلۆبين له ساڵى يه‌كه‌مى ته‌مه‌نى كه‌م خوێنى لێ به‌ديار ده‌كه‌وێت .
4 .رِێژه‌ى هيمۆگلۆبين (9 / 10 گرام / لتر ) .
5 .زۆر جار پێويستى به وه‌رگرتنى خوێن نيه .
6 . ته‌نها له كاتى به‌سالاَچوون و سكپربووندا نه‌خۆش پێويستى به چاره‌سه‌رى زياد هه‌يه .
نيشانه‌ى تالاسيمياى گه‌وره beta thalassmia major
1 . كه‌م خوێنى ده‌بێته هۆى ..
ا . زه‌ردبوونى ده‌م و چاو لێوه‌كانى .
ب .هه‌ست به ماندووبونێكى زۆر و بێتاقه‌تى ده‌كات له كارێكى كه‌مدا .
ج .خواردنى كه‌م ده‌بێته‌وه .
د .خێرايى لێدانى دڵ .
ه .دواكه‌وتن له گه‌شه‌كردن و درێژى و كێشدا .
2 .له‌شى نه‌خۆش هه‌ڵده‌ستێ به دروستكردنى زياتر خرۆكه‌ى سورو له ڕاده‌ى خۆى له‌به‌ر پێويستى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش وه‌كو (ئێسك . جگه‌ر . سپڵ ) له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆى ،
* گۆرانى ئێسكه‌كانى له‌ش له‌وانه كه‌لله‌ى سه‌ر ئێسكه‌كانى ده‌م و چاو ،ئێسكى لوت و چه‌نه‌گه‌ى پێشه‌وه .
*هه‌ڵئه‌وساوبونى جگه‌رو سپڵ .
3 .زياد بوونى ئاسن به‌هۆى چه‌ند جار وه‌رگرتنى خوێن ده‌بێته هۆى ..
ا .هه‌ڵئاوساوبوونى جگه‌ر ( تشمع كبد ).
ب .زۆرجار ده‌بێته هۆى له كار كه‌وتنى په‌نكرياس كه ناتوانى ئه‌نسۆلين به شێوه‌يه‌كى ته‌واوده‌ربدات له ئه‌نجامدا توشى نه‌خۆشى شه‌كره ده‌بێت .
ج .ڕه‌ش بوونى پێست .
د .له‌كار كه‌وتنى رژێنه‌كان .
ه .هه‌ڵئاوساوبوونى ماسولكه‌ى دڵ كه ده‌بێته له كاركه‌وتنى دڵ heart failure) ) .
4 .زۆربوونى هه‌وكردن به گشتى .
5 . به‌هۆى به‌رده‌وام بوونى خوێن وه‌رگرتن له‌وانه‌يه نه‌خۆش توشى هه‌ندێك نه‌خۆشى گوازراوه‌كان بێت وه‌كوh.c.v.h.b.s.h.i.v.
6 . چه‌ند گرفتى ده‌رونى ....
ده‌ست نيشانكردنى هه‌ڵگرى نه‌خۆش .
1.ژماره‌ى خرۆكه‌ى سور به شێوه‌يه‌كى ساده كه‌م ده‌بێت .
2 .رِێژه‌ى هيمۆگلۆبين كه‌م ده‌بێت نزيكه‌ى 10 g / dl
3 . قه‌باره‌ى خرۆكه‌ى سور mcv كه‌م ده‌بێت بۆ (كه‌متر له 25 pg )
5 .ڕێژه‌ى بلاَوبونه‌وه‌ى خرۆكه‌ى سور rdw ئاساييه (13 / 14 % )
6 .شيكردنه‌وه‌ى ئه‌زمونى خوێن electrophoresis hp. به‌م شێوه‌يه hb- a2 2-5% hb-a 90-95% hb –f 2-10 %
ده‌ست نيشانكردنى تالاسيمياى ساده beta thalassemia minor
1 . رِێژه‌ى خرۆكه‌ى سور كه‌م ده‌بێت به‌شێوه‌يه‌كى كه نه‌خۆش پێوه دياره .
2 . رِێژه‌ى هيمۆگلۆبين كه‌متر ده‌بێت .7 – 10 g / dl
3 . قه‌باره‌ى خرۆكه‌ى سور mcv كه‌م ده‌بێت بۆ (كه‌متر fl 70 )
4 . ناوه‌رۆكى خرۆكه‌ى سور له هيمۆگلۆبين mch كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ (كه‌متر 70 pg )
5 . رِێژه‌ى بلاَوبونه‌وه‌ى خرۆكه‌ى سور rdw ئاسايى ده‌بێت 13- 14 %
6 . ئه‌زمونى تاقيگا hb.electrophoresis به‌م شێوه‌يه ده‌بێت hb-f 20 -80% .hb-a 20-80% hb-a2 2-5%
ده‌ست نيشانكردنى تالاسيمياى گه‌وره beta thalassemia major
1 . زۆر جار ئه‌م دۆخه له شه‌ش مانگى ته‌مه‌نى منداڵ به ديار ده‌كه‌وێت .
2 . ژماره‌ى خرۆكه‌ى سور زۆر كه‌م ده‌بێت .
3 . رِێژه‌ى هيمۆگلۆبين كه‌متر ده‌بێت له 7g /fl
4 .قه‌باره‌ى خرۆكه‌ى سور mcv كه‌متر ده‌بێت له 70 fl
5 .ناوه‌رۆكى خرۆكه‌ى سور هيمۆگلۆبين mch ئاسايى ده‌بێت 21 pg
6 . رِێژه‌ى بلاَوبونه‌وه‌ى خرۆكه‌ى سور rdw ئاسايى ده‌بێت 13 -14%
7 . ئه‌زمونى تاقيگه‌يى hb. Electrophoresis به‌م شێوه‌يه ده‌بێت hb-f 95% hb-a 0% ….hb-a2 3-5%
چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى تالاسيميا
بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆش به ته‌ندروستيه‌كى باش بمينێته‌وه توشى ئه‌م گرفتانه نه‌بێت كه به هۆى ئه‌م نه‌خۆشيه‌وه توشى ده‌بێت پێويسته له‌سه‌ر نه‌خۆش و كه‌س و كارى ره‌چاوى ئه‌م خالاَنه‌ى خواره‌وه بكه‌ن ...
1 . پێدانى خوێن ته‌نها (خرۆكه‌ى سور ) به‌رِێك و پێكى واته نزيكه‌ى هه‌موو مانگ جارێك تاكو رِێژه‌ى هيمۆگلۆبين 10 گم / لتر كه‌متر نه‌بێت .
2 . پاش 15 پاينت خوێن له له‌شى مرۆڤ پێويستى به ده‌رزى ديسفيرال desferrioxamine ) dysferal) ده‌بێت به‌هۆى زياد بوونى رِێژه‌ى ئاسن له‌له‌شدا كه زيادبوونى ئاسن له له‌شدا به‌شێوه‌يه‌كى زۆر ده‌بێته هۆى شكاندنى خرۆكه‌ى سورو له كاركه‌وتنى كارى خانه‌كانى له‌ش كه ده‌بێته هۆى له كاركه‌وتنى جگه‌ر و په‌نكرياس و دڵ و رژێنه‌كان .بۆيه پێويسته نه‌خۆش خۆى رزگار بكات له ئاسنى زياد له‌له‌شدا به‌هۆى لێدانى ده‌رزى ديسفرال به‌شێوه‌يه‌كى رێك و پێك كه بۆ هه‌ر كگم 250 غم لێده‌درێت واته ئه‌گه‌ر نه‌خۆش 20 كگم بێت پێويستى به 500 غم ديسفرال ده‌بێت هه‌فته‌ى پێنج رۆژ .. به شێوه‌يه‌كى گشتى ديسفرال له ژێر پێست لێده‌درێت به‌هۆى په‌مپ ديسفرال . پێويسته له‌كاتى به‌كارهێنانى ديسفرال v.c به‌كار بهێنرێت .
3 . ده‌توانى له‌جياتى ديسفرال بۆكه‌م كردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى ئاسن له‌له‌شدا ديفريپوون ته‌ب deferiprone tab) ) به‌كاربێت .
4 . لابردنى سپڵ ...كارى سپڵ لابردنى خرۆكه‌ى سور نائاساييه‌كانه له‌له‌شدا . به‌لاَم به‌هۆى له‌كار كه‌وتنى كاره‌كانى كه له‌ئه‌نجامدا ئه‌م نه‌خۆشيه توشى ده‌بێت هه‌ڵستێت به شكاندنى خرۆكه‌ى سورو خرۆكه‌ى سپيه ئاساييه‌كان وه‌هه‌روه‌ها پلازما ،بۆيه پێويستى به لابردنى ده‌كات .
5 . له‌به‌ر هۆى شكاندنى خرۆكه‌ى سور پێويسته هه‌موو رۆژێك دانه‌يه‌ك فوليك ئه‌سيد ناب (folik acid ) بخوات .
6. چاندنى موخى ئێسك (bone marrow transplant ) له‌م باره‌يه پێويسته خۆبه‌خش له نزيكترين كه‌سى بێت تاكو تێسته‌كان ته‌واوكه‌رى يه‌ك بن .
7 . بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشيه گوازراوه‌كان پێويست ده‌كات ئه‌م ڤاكسينانه لێ بدرێت
.h.c v - h. b. s - h.i.v
8 . خۆپاراستن له هه‌ندێك نه‌خۆشى پێويسته نه‌خۆش ده‌رمان وه‌ربگرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردن و پاش لادانى سپڵ و پێويستى به (بنسلين ) banzacine pancilin كه مانگانه لێبدات .
ئايا ده‌توانى ئه‌م نه‌خۆشيه له كاتى سك پربووندا ديارى بكرێت
ده‌توانرێ ئه‌م نه‌خۆشيه ديارى بكرێت له هه‌فته‌ى يه‌كه‌م تا هه‌فته‌ى دووه‌مى سك پربووندا به وه‌رگرتنى پارچه‌يه‌ك له وێلاش (chcorionic villus ) وه تێست بكرێت به‌هۆى dna وه له ماوه‌ى2-4 هه‌فته ده‌تواندرێ بزاندرێت كه كۆرپه‌كه توشى ئه‌م نه‌خۆشيه بووه يان نه . ئه‌و دايك و باوكه‌ى كه هه‌ڵگرى ئه‌م نه‌خۆشييه‌ن زياتر كۆرپه‌كان توشى ئه‌م نه‌خۆشيه ده‌بن ...
بۆ زانين تاكو ئێستا ئه‌م ئه‌زمونه له كوردستان ناكرێت .
ئه‌م نه‌خۆشيه چۆن ده‌گوازرێته‌وه
ئه‌م نه‌خۆشيه له‌لايه‌ن دايك و باوك ده‌گوازرێته‌وه به‌م رِێژانه‌ى خواره‌وه .
1 . باوك هه‌ڵگر بێت دايك ساغ ..
*50% مناڵه‌كان هه‌ڵگرى ئه‌م نه‌خۆشيه‌ن
*50% مناڵه‌كان ساغ ده‌بن
2 . باوك هه‌ڵگر دايك هه‌ڵگر
*50% مناڵه‌كان هه‌ڵگرى ئه‌م نه‌خۆشيه‌ن
*25% مناڵه‌كان توشى ئه‌م نه‌خۆشيه ده‌بن
25% مناڵه‌كان ساغ ده‌بن
3 . باوك هه‌ڵگر بێت دايك تووش بوو – يان به پێچه‌وانه‌وه
*50% مناڵه‌كان تووشى تالاسيميا ده‌بن
* 50% مناڵه‌كان هه‌ڵگرى نه‌خۆشيه‌كه ده‌بن
4 . باوك ساغ دايك تووش بوو – يان به پێچه‌وانه‌وه
*100% مناڵه‌كان هه‌ڵگرى ئه‌م نه‌خۆشيه‌ن
5 . باوك نه‌خۆش – دايك نه‌خۆش
*100% مناڵه‌كان تووشى تالاسيميا ده‌بن
6 . باوك ساغ – دايك ساغ
*100% مناڵه‌كان ساغ ده‌بن
چۆن خۆت له‌م نه‌خۆشيه‌ده‌پارێزى
تاكه رِێگه‌بۆ خۆ دووركردنه‌وه له‌م نه‌خۆشيه پێويسته پێش ئه‌وه‌ى خێزان پێك بێنن ئه‌زمونى پزيشكى بۆ بكرێت وه پشكنينى خۆێنيان بۆ بكرێت كه پێويست ده‌كرێت كه يه‌كێكيان ساغ بێت دوور بێت له‌م نه‌خۆشيه كه بته‌وێ خێزان پێك بهێنى له خزمى نزيكت نه‌بێ كه هه‌ڵگرى ئه‌م نه‌خۆشيه بن .
سه‌چاوه/وه‌زاره‌تی ته‌ندروسی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــه‌زیـــــزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستت خۆش بێت کاک سیروان بابه‌تێکی به‌سووده ،، هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










کاکه حسێن ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بێت بۆ به‌شداری کردنت
ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم هیوادارم سودتتان لێوه‌رگرتبێت
______________________________________________________________
کاکه زریان ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بێت
بۆ په‌یامه‌که‌ت هه‌رده‌م ئاسوده‌بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سڵآو
ده‌سته‌کانت خۆش بیت ئه‌زیزه‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سووده
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزم
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










سلاو
کاکه ده‌شتی براکه‌م زۆر سوپاس بۆ به‌شداری کردنت و په‌یامه‌که‌ت
هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم
به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت کاکه سیروان گیان بابه‌تێکی به‌سووده


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










کحاکه خه‌لات ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بۆ به‌شدارییه‌که‌ت هیوادارم سودمه‌ند بیت به‌رێزم ته‌مه‌ن درێژ بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










کاکه خه‌لات ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بۆ به‌شدارییه‌که‌ت هیوادارم سودمه‌ند بیت به‌رێزم ته‌مه‌ن درێژ بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه