❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵه‌كانت بێزاریان كردوویت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-19 07:14:05

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

منداڵه‌كانت بێزاریان كردوویت؟

منداڵه‌كانت بێزاریان كردوویت؟

زۆربه‌ی‌ خێزانه‌ گه‌نجه‌كانی‌ ئێستا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك ده‌بن كه‌ له‌ژیانی‌ خێزانییاندا له‌دوو منداڵ‌ زیاتریان نه‌بێت، به‌ڵام به‌شێك له‌پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان ئه‌و بۆچوونه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌‌و پێیانوایه‌ هه‌تا خێزانه‌كان منداڵی‌ زۆریان ببێت بۆ ئێستا‌و پاشه‌ڕۆژیشیان زیاتر سوودی‌ لێده‌بینن‌و ئه‌وانیش خزمه‌تیان ده‌كه‌نه‌وه‌

كه‌ریم عه‌لی‌ بازرگانێكی‌ په‌نجا‌و چوار ساڵه‌‌و تائێستا له‌به‌ره‌ی‌ دووژندا خاوه‌نی‌ یانزه‌ منداڵه‌، ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر دایك‌و باوكێك به‌ماوه‌یه‌كی‌ زۆری‌ ژیان‌و پێكه‌وه‌ بوون به‌رهه‌مه‌كه‌یان ته‌نها دوو یان سێ‌ منداڵ بێت، پێمان ناڵێن ئه‌وان له‌و ماوه‌یه‌دا چیان كردووه‌ به‌چی‌؟، من ئه‌گه‌ر بۆم بكرێت تا پانزه‌ش ناوه‌ستم‌و په‌شیمانیش نیم، بگره‌ منداڵی‌ زۆر، خزمه‌تێكیشه‌ به‌وڵات".
ئه‌م بازرگانه‌ پشتگیری‌ ته‌واوی‌ خۆی‌ بۆ فره‌منداڵی‌ ده‌رده‌بڕی‌‌و ڕای‌ وایه‌ كه‌ خێزانه‌كان هه‌تا منداڵی‌ زۆریان ببێت بۆ خۆیان‌و ئاینده‌یان باشتره‌‌و بۆ به‌خێوكردنیشی‌ ده‌ڵێت "ڕزق لای‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌، ئێمه‌ش له‌په‌روه‌رده‌كردندا غه‌دریان لێناكه‌ین".
ئه‌و، ڕه‌خنه‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌هاوسه‌ره‌ تازه‌كان گرت‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ "ژن‌و پیاوی‌ گه‌نجی‌ ئێستا تاقه‌تی‌ هیچیان نه‌ماوه‌، جا منداڵی‌ زۆر‌و به‌خێوكردنیشی‌ ئه‌وه‌ هه‌ر باسی‌ مه‌كه‌".
بوونی‌ منداڵی‌ زۆر‌و كه‌م، قسه‌‌و باسێكی‌ زۆری‌ لای‌ ژن‌و پیاوه‌ گه‌نج‌و به‌ته‌مه‌نه‌كان دروستكردووه‌، به‌شێكی‌ گه‌نجه‌كانه‌ پێداگیری‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تازه‌ سه‌رده‌می‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌رچووه‌، منداڵی‌ زۆریان ببێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌م كاتیان زۆر لێده‌گرێت‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌یشه‌وه‌ ناتوانن به‌باشی‌ په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ بۆ ته‌ندروستیشیان باش نییه‌.
به‌ڵام به‌شێك له‌پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان ئه‌و بۆچوونه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌‌و پێیانوایه‌ هه‌تا خێزانه‌كان منداڵی‌ زۆریان ببێت بۆ ئێستا‌و پاشه‌ڕۆژیشیان زیاتر سوودی‌ لێده‌بینن‌و ئه‌وانیش خزمه‌تیان ده‌كه‌نه‌وه‌.
پسپۆرانی‌ بواری‌ ئابووری‌‌و توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ڕابردوودا دروستكردنی‌ منداڵی‌ زۆر زیاتر بۆ مه‌به‌ستی‌ ئیشكردن بووه‌ له‌لادێكاندا‌و له‌ئێستادا بوونی‌ منداڵی‌ كه‌م به‌په‌سه‌ند ده‌زانن، ئاماره‌كانیش كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ له‌دایكبوونی‌ منداڵ‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ ڕابردوودا ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌نه‌س عه‌لی‌ پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌وچوار ساڵه‌‌و ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵ‌ شنۆی‌ بیست ساڵه‌دا ژیانی‌ هاوسه‌رییان پێكهێناوه‌‌و تائێستا جگه‌له‌وه‌ی‌ منداڵیان دروست نه‌كردووه‌، پێیانوایه‌ له‌ئێستاشدا زووه‌ بڕیار له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بده‌ن.
ئه‌نه‌س باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ نه‌وه‌كانی‌ پێشتر زیاتر بۆ مه‌به‌ستی‌ ئیشوكارو لایه‌نی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حه‌زیان له‌منداڵی‌ زۆر بووه‌، به‌لام ئێستا دروستكردنی‌ یه‌ك تا دوو منداڵ به‌سه‌ "هیچ هونه‌رێكی‌ گرنگ نییه‌ له‌دروستكردنی‌ مندالی‌ زۆر، له‌ئێستادا په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ‌ زۆر قورسه‌و ڕه‌نگه‌ به‌شه‌ش ساڵ‌ بتوانیت منداڵێك په‌روه‌رده‌ بكه‌یت، چونكه‌ پێداویستی‌ زیاتریشی‌ ده‌وێت".
زۆربه‌ی‌ خێزانه‌ گه‌نجه‌كانی‌ ئێستا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك ده‌بن كه‌ له‌ژیانی‌ خێزانییاندا له‌دوو منداڵ‌ زیاتریان نه‌بێت، هیوا سه‌باح پیاوێكی‌ تری‌ ته‌مه‌ن سی‌ ساڵه‌‌و زیاتر له‌پێنج ساڵه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌نازی‌ ته‌مه‌ن بیست حه‌وت ساڵدا پێكهێناوه‌‌و دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ سێ‌ ساڵ‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی‌ هه‌ردووكیان ته‌نها منداڵێكیان دروستكردووه‌.
ئه‌و، به‌باشتری‌ ده‌زانێت كه‌ خێزانه‌كانی‌ ئێستا له‌دوو منداڵ‌ زیاتریان نه‌بێت، چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌توانن به‌باشترین شێوه‌ به‌خێوی‌ بكه‌ن‌و كاتیشیان ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی‌ خۆشییه‌كانی‌ ژیانیان.
ڕۆژگار جه‌لیل كه‌ كچێكی‌ بیست‌و سێ‌ ساڵه‌‌و هێشتا نه‌چۆته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ له‌ئێستاوه‌ مه‌رجی‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت زوو منداڵ‌ دروست بكه‌ن"من نه‌ك هه‌ر حه‌ز ناكه‌م كه‌ چوومه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ منداڵی‌ زۆرم هه‌بێت، به‌ڵكو هیوام وایه‌ تاماوه‌یه‌كی‌ زۆریش هه‌ر منداڵمان نه‌بێت، چونكه‌ له‌و كاته‌دا ده‌بێت هه‌موو گرنگی‌ پێدانێكی‌ ئێمه‌ بۆ منداله‌كه‌ بێت".
پسپۆرانی‌ بواری‌ ئابووری‌ ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ كاتی‌ خۆی‌ دروستكردنی‌ منداڵی‌ زۆر به‌مه‌به‌ستی‌ كاركردن بووه‌ بۆ بواره‌كانی‌ كشتوكاڵ‌‌و ئاژه‌ڵداری‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ مه‌سره‌فاتیه‌وه‌ مندالی‌ كه‌م، به‌په‌سه‌ند داده‌نرێت.
ئابووریناس، فه‌یسه‌ڵ‌ عه‌لی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئێستا به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ پێداویستییه‌كانه‌وه‌، خێزانه‌كان توانای‌ به‌خێوكردنی‌ منداڵی‌ زۆریان نه‌ماوه‌‌و وتی‌ "له‌ڕابردوودا دروستكردنی‌ منداڵی‌ زۆر، بۆ مه‌به‌ستی‌ ئیشكردنیان بووه‌ له‌كاروباری‌ كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداری‌، به‌ڵام ئێستا پێویسته‌ هه‌موو پێداویستیه‌كی‌ سه‌رده‌میان بۆ دابین بكرێت ئه‌وه‌ش مه‌سره‌فێكی‌ زۆر‌و قورسه‌".
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ پێشنوێژو وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ حاجی‌ عوسمانی‌ عه‌لاف، م. عوزێر حافیز باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ پیاوانی‌ ڕابردوو به‌و پێیه‌ی‌ لایه‌نی‌ ئاینییان به‌هێز بووه‌‌و پێیان باشبووه‌ منداڵی‌ زۆریان ببێت‌و بۆ ئه‌وه‌ش پشتیان به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌ستووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی‌ "منداڵ‌ دروست بكه‌ن زۆر ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ڕۆژی‌ دوایدا به‌هۆی‌ ئێوه‌وه‌، من شانازی‌ ده‌كه‌م به‌سه‌ر گه‌لانی‌ تردا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ لایه‌نێكی‌ تری‌ دروستكردنی‌ منداڵی‌ زۆریش له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ لایه‌نی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خێڵایه‌تی‌ كاریگه‌ری‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هه‌بووه‌ "ئه‌و سه‌رده‌مه‌، هه‌ر بنه‌ماڵه‌و خێڵێك به‌هۆی‌ زۆری‌ منداڵ‌و نه‌وه‌كانیانه‌وه‌ شانازیان كردووه‌ به‌سه‌ر خێڵ‌و بنه‌ماڵه‌كانی‌ تر".
م. عوزێر حافیز پشتڕاستی‌ ئه‌و بۆچوونه‌ی‌ كرده‌وه‌ كه‌ لایه‌نێكی‌ تریش له‌منداڵی‌ زۆر له‌ڕابردوودا بۆ مه‌به‌ستی‌ كاركردن بووه‌ له‌لادێ‌‌و گونده‌كاندا‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ لایه‌نی‌ هۆشیاری‌‌و خوێنده‌واری‌‌و ڕۆشنبیریان وه‌لاوه‌ ناوه‌.
ئه‌م مامۆستا ئاینییه‌ تێبینی‌ كردووه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ ژن‌و پیاوه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ زیاتر مه‌یلیان له‌به‌سه‌ربردنی‌ ژیانێكی‌ خۆشتره‌‌و كه‌متر بڕوایان به‌دروستكردنی‌ منداڵی‌ زۆر هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆڕانی‌ شارستانییه‌ت‌و قورستر بوونی‌ ژیان‌و گوزه‌رانی‌ خیزانه‌كان.
توێژه‌رانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیش بۆچوونیان وایه‌ كه‌ تێگه‌یشتنی‌ ئه‌و دوو نه‌وه‌یه‌ بۆ دروستكردنی‌ منداڵ‌ زۆر جیاوازن‌و ئه‌زموونی ژیانیش له‌منداڵی‌ كه‌م وه‌ك نموونه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌.
توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ده‌روونناسان‌و كۆمه‌ڵناسانی‌ كوردستان، جه‌زا حه‌مه‌ساڵح ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ حه‌زیی‌ نه‌وه‌كانی‌ ڕابردوو بۆ دروستكردنی‌ منداڵی‌‌و نه‌وه‌كانی‌ ئێستاش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ جیاوازه‌ی‌ كه‌ له‌نێوان ئه‌م دوو نه‌وه‌یه‌دا هه‌یه‌، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و، باسیكرد كاتی‌ خۆی‌ به‌باشیان زانیوه‌ منداڵیان زۆر ببێت بۆئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ شه‌ڕ‌و ململانێدا شانازییان پێوه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا حكومه‌ت هه‌یه‌‌و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش باویان نه‌ماوه‌، بۆیه‌ خێزانه‌كان حه‌زیان له‌دروستكردنی‌ منداڵی‌ كه‌مه‌.
جه‌زا حه‌مه‌ساڵح هێمای‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌زموونی‌ ژیانیش ئه‌و ڕاستییه‌ی‌ ده‌رخستووه‌ منداڵی‌ كه‌م باشتره‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ منداڵێكی‌ زۆریان هه‌بوو، به‌ئه‌زموونی‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆیان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی‌ باش نییه‌، چونكه‌ دایك‌و باوكه‌كان ناتوانن چه‌ند منداڵێك به‌باشی‌ به‌خێو‌و په‌روه‌رده‌ بكه‌ن، كاتێك ئه‌م خاڵه‌ خراپانه‌ ده‌ركه‌وتن، ئیتر بیركردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكیش سه‌باره‌ت به‌منداڵی‌ زۆر گۆڕاو ژن‌و پیاوی‌ ئێستا ته‌واو هۆشیار بوونه‌ته‌وه‌ له‌مه‌ترسیه‌كانی‌ دروستكردنی‌ منداڵی‌ زۆر".
ئامارێكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانیش ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ له‌نێوان ساڵانی‌ (1991 تا 1995)، سه‌د‌و بیست‌و حه‌وت هه‌زار‌و هه‌شت سه‌د‌و په‌نجا منداڵ‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایكبوون، به‌لام له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ (2003تا 2007) ته‌نها سه‌د‌و پێنج هه‌زار‌و هه‌شت سه‌د‌و بیست‌و هه‌شت منداڵ‌ له‌دایكبوون.كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4fe8f7f582.jpg

kurdstanakam

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net