❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و یادانه‌ی بۆیان ده‌گریم....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-19 08:54:20

BORAN
جوانی کوردژین
شوێن: سویسرا - جنێف
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-12
دواترین سه‌ردان: 2011-06-17
په‌یامه‌كان: 131
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ئه‌و یادانه‌ی بۆیان ده‌گریم....

گوڵبژێرێک له‌ هۆنراوه‌کانی
کاک سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ
به‌ ئومێدی به‌ دڵ بوونتان

به‌شی 6




ئه‌و یادانه‌ی بۆیان ده‌گریم ......





ته‌مه‌نێکه‌ وا ده‌ڕوات و
درک به‌ دووری تۆ ناکه‌م
عومرێکه‌ عومرێکی درێژ
هه‌ست به‌ بوونی بۆشایی گه‌وره‌ی تۆ ناکه‌م
هه‌ر بارانم
ده‌شترسم لێت
بۆ زه‌وی یادگارێک داکه‌م
هه‌تا دوێنێ ئاماده‌ بووم
له‌ پێناوی چرپه‌یه‌کت
کای کادینی ڕقی عومری کوێره‌وه‌ریم
به‌ له‌حزه‌یه‌ک
شه‌نه‌با که‌م
هه‌ر له‌ دوای تۆ
هه‌ر ‌ دوای کۆچت
هه‌ر له‌ دوای کوشتارگه‌ی ئاسۆ
له‌ دوای خۆ خواردنێکی زۆر
له‌ دوای ئه‌وه‌ی
بێ به‌ش بووم له‌ به‌یانی و گزنگی ده‌م خۆر
له‌ دوای ئه‌وه‌ی
ئاڵقه‌ی شه‌ره‌ف
له‌ په‌نجه‌ی په‌یمان پچڕا
له‌ دوای ئه‌وه‌ی
ڕه‌نجی عومرێ
بۆ به‌ر کێردی له‌ بیر چوونی
با گوچه‌که‌ی
بن پاژنه‌پێ نازت برا
له‌ دوای ئه‌وه‌ی
خۆشه‌ویستیم ناوی زڕا
له‌ دوای ئه‌وه‌ی
پوختان به‌ عیشقی پاک کرا
چی داوا که‌م ؟؟
چیتر داوای ڕه‌حمی زارو
به‌زه‌ی چاوه‌کان ناکه‌م
چی داواکه‌م ؟؟
جگه‌ له‌وه‌ی
شاشه‌ی ئه‌م شاره‌ نه‌گریسه‌
پڕ له‌ فوتواو
پڕ له‌ زکری
تف بارین و
ته‌هلیله‌ی هه‌زار ده‌عواکه‌م
پاڵه‌وان نیم
به‌ڵام گیانه‌ ده‌ت ترسێنم
له‌ شه‌وی په‌رده‌ی گومانا
ببمه‌ کابوس
پشت له‌ ویژدان و خودا که‌م
ئه‌گه‌ر په‌شێویش وای نه‌کرد
من ئاماده‌م
ئه‌م شه‌وه‌ی فوو
له‌ چرا که‌م




BORAN SHARBAZHERY

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/3593/dllm.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net