❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌شه‌پێکردنی مندال بۆ خوێند......

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-20 12:48:37

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

گه‌شه‌پێکردنی مندال بۆ خوێند......

گه‌شه‌پێکردنی مندال بۆ خوێندنه‌وه‌ و فێربوون

  مندال ئه‌و جیهانه‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌یه‌ که‌ که‌ ته‌واویه‌تی مرۆڤ  به‌رهه‌می دێنێت بۆیه‌ بایه‌خ دان به‌م چینه‌
خۆی له‌ خۆیدا به‌رزی مندال نیشانده‌دات ره‌نگ دانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی منداله‌که‌ دیارده‌خات من لێردا ده‌مه‌وێ هه‌ندێک له‌ بره‌ی مندال قسه‌بکه‌ین وچۆنیه‌تی فێرکردنی مندال تا تواناکانی پته‌و بێت له‌ کاری فێرخوازیدا واتا فێرکردن و په‌روه‌ده‌کردنی
و مندال ئاماده‌کردن بۆ خوێندنه‌وه‌
بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌ر له‌ماله‌وه‌ یاخود له‌ باخچه‌ی ساوایاندا مندال فێری خوێندنه‌وه‌ بکرێت فاکته‌ره‌کانی خوێندنه‌وه‌ی بۆ
بۆ روونبکرێته‌وه‌ به‌لام به‌ زمانێکی ساده‌و ساکار جیا له‌ زمانی گه‌وران
ده‌بیننین مندال له‌ ته‌مه‌نێکی بچوکی خۆیدا واسه‌یری شته‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌کات که‌ خودی خۆی تیا ده‌بینێته‌وه‌
هه‌ستی ده‌جولێنێت و وا خۆی نیشا نده‌دا که‌ له‌ گشت بواره‌کاندا شتێکی تیا به‌دی ده‌کرێت
به‌لام ئێمه‌ ده‌زانین مندالانمان له‌ ته‌مه‌نی 4 یاخود 5 سالی ده‌نێرین بۆ باخچه‌ی ساوایان جا لێره‌دا پێویسته‌
سه‌ره‌تاکانی فێربوونی خوێندنه‌وه‌ی بۆ روونبکرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م جیهانه‌دا سود مه‌ند بێت وگرفتی
نه‌یه‌ته‌ رێ بۆ ئه‌م فێر بونه‌ش چه‌ند هۆکارو رێگایه‌ک هه‌یه‌ که‌ من ده‌مه‌وێ باسیان لێوه‌ بکه‌م به‌شێوه‌یه‌کی کورت
به‌لام خێزانی ئێمه‌ ده‌توانی په‌ره‌ به‌م خالانه‌ یاخود فاکته‌رانه‌ بدات و زیاتر بۆ منداله‌ چاوگه‌شه‌کان روون بکاته‌وه‌




   گرنگترین ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که‌ پرۆسه‌ی فێربوونی خوێندن لای مندال ئاسان ده‌که‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- بارودۆخێکی وا بۆ مندال دروست بکرێت که‌ له‌ ته‌مه‌نی 5 سالان دا شته‌کان له‌ یه‌کتری جیا بکاته‌وه‌
و زمانی مندال په‌ره‌ی پێبدریت بۆ ناسینه‌وه‌ی شته‌کان ووشه‌کان و وێنه‌ و پیت  و مانای وشه‌کان.
2- فێرکردنی مندال بۆ ناسینه‌وه‌ی جۆری نوسینه‌کان مه‌به‌ستم کورد ی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزیه‌ واتا بزانێ
که‌ کوردی و عه‌ره‌بی له‌ لای راست ده‌ست پێده‌کات و ئینگلیزی له‌لای چه‌پ هه‌روه‌ها
ناسینه‌ه‌ی جۆری نوسینه‌کان ئه‌و  نسوینانه‌ی که‌ به‌ده‌ست ده‌نوسرێت له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی
که‌ به‌ چاپ ده‌نوسرێت. هه‌روه‌ره‌ها فێری ئه‌وه‌ بکرێت له‌ کاتی نوسین دا پێداچونه‌وه‌ی هه‌بێت  و هێله‌کان راست بکات
له‌ کاتی نوسیندا هێمن بێت و په‌له‌ نه‌کات
3- هه‌رده‌م له‌ بیری ئه‌وه‌ دابه‌ که‌ منداله‌که‌ت فێری خوێندنه‌وه‌ بکه‌یت و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی لادروست بکه‌
که‌ خوێندنه‌وه‌ی کتێب و چیرۆکی لا خۆشه‌ویست  بێت
4- فێرکردن و راهێنان له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی وشه‌ و پیت و زاراوه‌کان ئه‌مه‌ش زۆر پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی وێنه‌کان بێت
که‌ مندال زیاتر حه‌ز له‌ وێنه‌ ده‌کات  وشاره‌زای ئه‌وه‌ی بکه‌یت که‌ شته‌کان تێبگات
5- راهێنانی مندال له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ له‌یه‌ک نزیکن و له‌ شێوه‌دا له‌یه‌ک ده‌چن و جیاوازی کردن له‌ نێوانیان
6- گه‌شه‌پێکردنی مندال یاخود راهێنانی له‌ سه‌ر ناسینه‌وه‌ی ره‌نگه‌کان ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی ره‌نگ کردنی وێنه‌کان
و ناویانه‌وه‌
7- گرنگی دان به‌ باخچه‌ی ساوایان له‌ دابین کردنی کتێب و به‌رده‌وام فێرکردنی مندال له‌سه‌ر راهاتن له‌سه‌ر قسه‌کردن و
گوێگرتن و ئاره‌زوو په‌یداکردن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌
8- ده‌ست نیشان کردنی خاله‌ لاوازه‌کانی مندال له‌ خوێندنه‌وه‌ و زیاتر بره‌و دان به‌م خالانه‌ تا تواناکانی
زیاتر بێت بۆ پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر کردنی که‌م و کورتیه‌کانی مندال و فێری ئه‌وه‌ بکرێت که‌ چۆن
لاسایی شته‌ چاکه‌کان یان خاله‌ به‌هێزه‌کانی بکاته‌وه‌ تا له‌م رێگایه‌وه‌ به‌سه‌ر خاله‌ لاوازه‌کانی دا زال بێت
9- فێرکردنی بواره‌ جیاجیاکان ئه‌ویش به‌ فێرکردنی سه‌ره‌تایی وه‌ک فێربوونی دایک  وباوک هاورێ خوشک برا مامۆسته‌
یاخود فێرکردنی ناوی شارو ولات و گه‌ره‌ک و شوێنه‌ گشتیه‌کان بکرێت
ئه‌مه‌ بوو چه‌ند خالێکی گرنگ و کورت له‌ باره‌ی په‌روه‌رده‌ی فێرکردنی خوێندنه‌وه‌ لای مندال هیوادارم
خێزانه‌کانمان هه‌رده‌م بره‌وه‌ به‌ منداله‌کانیان بدن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی به‌توانایان  لێده‌ربچێت بۆ زیاتر خزمه‌ت
کردن



به‌سود وه‌رگرتن له‌ بابه‌تێکی مامۆستا / که‌ریم شه‌ریف

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-03 15:19:18

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE

Re: گه‌شه‌پێکردنی مندال بۆ خوێند......

ده‌ستت خۆش بێت کاک سیروان  زۆر به‌ سووده‌ ،، هه‌ر شاد بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net