❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خوربه‌ و سۆزی كۆچ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-20 17:05:30

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

خوربه‌ و سۆزی كۆچ

خوربه‌ و سۆزی كۆچ

                                                                                               
وا زه‌برو زه‌نگ گیڤ بۆته‌وه‌

وا شه‌وه‌زه‌نگ كۆبۆته‌وه‌

دار الندوة بۆ برِیارێ

ئاگر له‌ چاوی ده‌بارێ

پیره‌ شه‌یتان بۆته‌ كوێخا

له‌سه‌ر تاوان ڕێكیان ده‌خا..

           *

ئازیزه‌كه‌م، ئه‌ی ڕابه‌رم

سه‌روه‌ره‌كه‌م، پێغه‌مبه‌رم

وا سۆزی خوێن .. مروه‌تی خێڵ

زمان، نه‌ریت، لێت بوونه‌ فێڵ

           *

شه‌وی ڕقه‌، شه‌وی ده‌رفه‌ت..

شه‌وی كۆچه‌، شه‌وی غوربه‌ت..

وا شیر تیژه‌ به‌هێزه‌كان

وا میر غه‌زه‌بی هۆزه‌كان

ڕق له‌ شمشێریان ده‌چۆڕێ

دڵنیان ... دونیا ده‌گۆڕێ..

دوا پیلانه‌ .. ئابڵوقه‌یه‌..

قوتاربوونت موجیزه‌یه‌..

         *

ئازیزه‌كه‌م، ئه‌ی ڕابه‌رم

سه‌روه‌ره‌كه‌م، پێغه‌مبه‌رم

وا سۆزی خوێن .. مروه‌تی خێڵ

زمان، نه‌ریت، لێت بوونه‌ فێڵ

          *

ئه‌مشه‌و نه‌ڕۆی، ئیدی كه‌عبه‌

هه‌ر بتخانه‌ی سته‌م ئه‌بێ

ئه‌مشه‌و نه‌رۆی، سپارده‌كان

هه‌ر چاویان له‌ دووی تۆ ئه‌بێ

ئه‌مشه‌و نه‌ڕۆی، تاریكستان

چنگ له‌ بینی شه‌فه‌ق ده‌نێ

چرای ئومێدی زه‌لیلان

بۆ هه‌میشه‌ خامۆشه‌بێ

        *

ئازیزه‌كه‌م، ئه‌ی ڕابه‌رم

سه‌روه‌ره‌كه‌م، پێغه‌مبه‌رم

وا سۆزی خوێن .. مروه‌تی خێڵ

زمان، نه‌ریت، لێت بوونه‌ فێڵ

         *

ئه‌مشه‌و نه‌ڕۆی، ئیدی یه‌سریب

نابێته‌ شاری چراخان

ئه‌مشه‌و نه‌ڕۆی، ئه‌وس و خه‌زره‌ج

مه‌ئیوس ده‌بن له‌ ڕێگه‌وبان

به‌ فیتی جوو ناره‌ی بوعاث

هه‌ردووكیان ده‌كا وڕو كاس

ئه‌مشه‌و نه‌ڕۆی، ئیدی یاران

مه‌حزون.. مه‌حزون، ده‌بنه‌ باران

ئه‌مشه‌و نه‌ڕۆی، خێلی مه‌رحه‌ب

دونیا ده‌كه‌نه‌ خوێن و ژان

هه‌میشه‌ هه‌ر په‌نهان ده‌بێ

پیلانی ژێر ده‌مامكیان

        *

ئازیزه‌كه‌م، ئه‌ی ڕابه‌رم

سه‌روه‌ره‌كه‌م، پێغه‌مبه‌رم

وا سۆزی خوێن .. مروه‌تی خێڵ

زمان، نه‌ریت، لێت بوونه‌ فێڵ

         *

وا ئه‌شكه‌وت و وا ڕێگه‌وبان

وا ڕه‌شماڵه‌كه‌ی ئوم مه‌عبه‌د چاوه‌ڕوانن

وا ئازاد و وا كۆیله‌كان

وا كچۆڵه‌ تۆقیوه‌كان چاوه‌ڕوانن

وا گڤه‌ی تیر، شراخه‌ی شیر

وا ته‌كبیر و خوێنی شه‌هید چاوه‌ڕوانن

وا ئوحود و به‌در و حونه‌ین

وا ته‌بوك و وا خه‌نده‌ق و

سه‌بر و ئیمان چاوه‌ڕوانن

وا ناره‌ته‌ی پاڵه‌وان و

(الله أعلى و أجل) چاوه‌ڕوانن

وا به‌قیع و بیری قه‌لیب

وا ڕه‌وی خێڵی سامری چاوه‌ڕوانن

وا هه‌زاران ئاخی دێرین

ملیاره‌ها ئاواتی ژین

هه‌زاران ساڵی چاو له‌ دوو

ملیاران كڵۆڵی ونبوو چاوه‌ڕوانن

وا ڕۆما و وا قوسته‌نتینه‌

وا كۆشكی سوور

كۆشكی سپی چاوه‌ڕوانن...

           *

له‌ پێشوازی كۆچی خێرا

دونیا هه‌مووی ئاماده‌یه‌

حاڵی ناكاوی جاڕ درا

گه‌یشتنت سپارده‌یه‌

          *

سه‌فه‌رت خێر.. به‌خێرهاتی

كۆتایی هات قڕ و قاتی

له‌ خێڵی خۆت كه‌ بێنازی

طَيْبَة ده‌تكاته‌ شای ڕازی

به‌یعه‌ت به‌ پیرته‌وه‌ دێنێ

له‌سه‌ر چاوانی داتده‌نێ

سه‌فه‌رت خێر.. به‌خێرهاتی

خه‌م ڕۆی، كه‌ تۆی

گوڵ و نوور و ئارام هاتی



دڵشاد موحه‌ممه‌د

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-20 17:44:01

بێوار
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-30
په‌یامه‌كان: 97
WindowsXPOpera

Re: خوربه‌ و سۆزی كۆچ

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
راسته عاشق  تامردن  برينه كه ى ساريز نابيت

به لام حه يفا عاشق دواى ته مه نيك بى وه فا بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-20 17:54:59

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: خوربه‌ و سۆزی كۆچ

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net