❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ***چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر***

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-20 21:37:55

mdrek84
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-13
دواترین سه‌ردان: 2013-01-21
په‌یامه‌كان: 32
WindowsXPMSIE

***چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر***

خوێنه‌ری به‌ڕێز ... هیوادارم ئه‌م چیرۆكه‌ت به‌ دڵ بێت و شادمانت بكات و ... نزای چاكه‌شمان بۆ ‌ بكه‌یت. ماوه‌یه‌كه ده‌ستم كردووه‌ به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر جگه‌ له‌ خێزانم دوای 22 ساڵ به‌سه‌ر ژنهێنانمدا، به‌ بریسكه‌یه‌كی نوێ له‌ خۆشه‌ویستی گه‌یشتم...
ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستم كردووه‌ به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر جگه‌ له‌ خێزانم، هۆكه‌شی خێزانم بوو ... ئه‌و ئافره‌ته‌ی یاد هێنامه‌وه ‌و بیری خستمه‌وه‌گه‌ڕ تا په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌مه‌وه.‌

ئه‌ویش كاتێك كه‌ خێزانم ده‌ست پێش خه‌ری كردو وتی: ‌"زۆر چاك ده‌زانم چه‌ندت خۆش ده‌وێت؟! "...
ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ خێزانم ده‌یویست له‌گه‌ڵیدا بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ و كاتێكی له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رم
دایكم بوو كه‌ ده‌مێك بوو - له‌و كاته‌وه‌ی که‌ پێش 22 ساڵ ژنم هێنا‌- ئیتر له‌گه‌ڵیدا نه‌چووبوومه‌ ده‌ره‌وه‌،
به‌ڵێ سه‌رقاڵ بوونم به‌ ئیش و ژیانی رۆژانه ‌و سێ منداڵ و به‌رپرسیارێتیم له‌و ئه‌ركانه‌ی له‌ ئه‌ستۆمدان ئه‌مانه‌ هه‌مووی وایان لێكردبووم زۆر به‌ ده‌گمه‌ن سه‌ردانی بكه‌م.
رۆژێكیان په‌یوه‌ندیم به‌ دایكمه‌وه‌ كرد و بانگم كرد بۆ ژه‌می ئێواره‌ ئه‌ویش لێی پرسیم:
"خێره‌ كوڕم تۆ باشیت"؟
ده‌مزانی دایكم له‌ ته‌له‌فۆنی ناوه‌خت تا راده‌یه‌ك ده‌ترسێت و بێ ئارامی و په‌شۆكاوی تووش ده‌بێت. بۆیه‌ پێم وت: "به‌ڵێ من زۆر باشم دایه‌گیان به‌ڵام ده‌مه‌وێت پێكه‌وه‌ بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌ختێك له‌گه‌ڵتدا دابنیشم". دایكیشم وتی: "هه‌رته‌نها هه‌ردووكمان؟".
تۆزێك بیری كرده‌وه‌ و پاشان وتی: "به‌ڵێ زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م"‌.
رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ و پاش ته‌واو بوون له‌ كار، چووم بۆ لاى و دایكمم له‌گه‌ڵ خۆم برد، تۆزێك شپرزه‌ بووم، كاتێك گه‌یشتمه‌ لای دایكم بینیم ئه‌ویش وه‌ك من شڵه‌ژاوی پێوه‌ دیاره‌.

دایكم له‌ به‌ر ده‌رگا به‌ عه‌زیزییه‌كی جوانه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كردم وا دیار بوو دواترین كراس بوو كه‌ باوكم بۆی كڕیبوو. دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی: " له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ هه‌موویانم وتووه‌‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا ده‌چمه‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌موویان دڵخۆش بوون و، له‌ خۆشیدا خه‌ریكه‌ خۆیان پێ ناگیرێت تا بگه‌ڕێمه‌وه‌ و ده‌نگوباسی ئه‌م شه‌ویان بۆ باسبكه‌م، ئیتر پێكه‌وه‌ چوین بۆ چێشتخانه‌یه‌كی نا ئاسایی به‌ڵام جوان و بێ ده‌نگ ... دایكیشم خان و مان و وه‌ك خاتوونی یه‌که‌م ده‌ستی گرتبووم، پاش ئه‌وه‌ی دانیشتین من ده‌ستم كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی لیسته‌ی جۆری خواردنه‌کان چونكه‌ دایكم ته‌نها پیته‌ گه‌وره‌كانی بۆ ده‌خوێنرایه‌وه‌.

له‌م كاته‌دا كه‌ من لیسته‌ی خواردنه‌کانم ده‌خوێنده‌وه‌ دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر لێوه‌ چرچ و لۆچه‌كانی بوو سه‌یری ده‌كردم و خوێندنه‌وه‌كه‌ی لێ بڕیم و وتی: "رۆژگارێك بوو تۆ پچكۆله‌ بوویت من بۆ تۆم ده‌خوێنده‌وه‌‌".
وه‌ڵامم دایه‌وه‌: "ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ شتێك له‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌رمه‌ بیده‌مه‌وه‌ ... تۆ پشوو بده‌ دایه‌ گیان".

به‌ ده‌م نانخواردنه‌وه‌ زۆر قسه‌مان كرد و باسه‌كانمان زۆر ئاسایی بوون، باسی به‌سه‌رهاتی كۆن و تازه‌ی خۆمانمان ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك هه‌تا دوای تێپه‌ڕبوونی نیوه‌ شه‌و هه‌ستمان به‌ كات نه‌كرد كاتێك گه‌ڕاینه‌وه‌ و دایكم گه‌یانده‌وه‌ ماڵه‌وه‌ له‌ به‌رده‌رگادا دایكم وتی: "رازیم جارێكی تریش هه‌ر پێكه‌وه‌ بچینه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌مه‌رجێك نانخواردنی جاری داهاتوو له‌سه‌ر من بێت"، منیش ده‌ستم ماچ كرد و به‌ خوام سپارد.

پاش چه‌ند رۆژێكی كه‌م دایكم به‌ سه‌كته‌ی دڵ وه‌فاتی كرد، ئه‌وه‌نده‌ خێرا كۆچی كرد نه‌متوانی هیچ شتێكی بۆ بكه‌م. چه‌ند رۆژێكی تری نه‌خایاند به‌ به‌ریددا كاغه‌زێكم پێگه‌یشت له‌و چێشتخانه‌یه‌‌وه‌ كه‌ من و دایكم نانی شێوانمان لێخوارد به‌یه‌که‌وه‌، له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ تێبینییه‌كی دایكمی له‌سه‌ر نووسرا بوو: "نرخی لیسته‌ی حسابه‌كه‌تان پێشه‌کی دراوه‌ چونكه‌ ده‌مزانی جاری داهاتوو من له‌وێ نابم، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پاره‌ی نانی شێوانم بۆ دوو كه‌س داوه‌ بۆ تۆ و بۆ خێزانت.

پێ ده‌چێت نه‌زانیت مانای ئه‌و شه‌وه‌‌ به‌لای منه‌وه‌ چه‌ندێك بوو.... خۆشم ده‌وێیت كوڕی خۆم ئه‌و ساته‌ له‌ شكۆمه‌ندی وشه‌ی "خۆشه‌ویستی" یان "خۆشم ده‌وێیت" تێگه‌یشتم.

هه‌ر ئه‌و كاته‌ش له‌ گه‌وره‌یی ئه‌و مانایه‌ تێگه‌یشتم كه‌ وابكه‌ین لای به‌رامبه‌ر هه‌ست به‌ خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تیمان بكات.دایك و باوك رێزێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ و که‌س جێی ئه‌وانت بۆ ناگرێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت دایك ..... بۆیه‌ ئه‌و كاته‌یان پێ ببه‌خشه‌ كه‌ ماف و شیاوی خۆیانه‌.

ئه‌وه‌ مافی خوای گه‌وره‌ و پاشان هی دایك و باوكه‌ و هه‌رگیز ئه‌و كارانه‌ دواخستنیان تێدا ناكرێت. *** بۆ هه‌ر كه‌سێكی بنێره‌ كه‌ ده‌زانیت یه‌كێك له‌ دایك یان باوكی له‌ ژیاندا ماون ***

خوازیارم به‌م نووسینه‌ ببیینه‌ هۆكارێك بۆ گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك له‌وانه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ که‌ ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ دایك و باوك یان یه‌كێكیاندا به‌ره‌و باشتر بچێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f69b10c29c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-20 21:39:46

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ***چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر***

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-946abc6588.gif

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-20 22:29:40

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsXPMSIE

Re: ***چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر***

ده‌ستت خۆش کاکه‌ گیان ته‌مه‌ن درێژبیت و له‌شت ساغ بێت یاخوا..
به‌ونیازه‌ین له‌ به‌رهه‌م و ده‌ست ره‌نگی خۆت یانه‌ بێبه‌ش نه‌که‌یت و ئه‌ندامان شاد بکه‌یت به‌ نه‌سیحه‌ت و رێنمای باش
بۆ ئه‌وه‌ی که‌تێک شتێکمان له‌ یاد ده‌چێت که‌سانێک هه‌بن شه‌ته‌باشه‌کانمان یاد بخه‌نه‌وه‌ ...
دوباره‌ ده‌ستت خۆش به‌ت.

Kurdzhin
[center]http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2338466&c=7015711

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-21 06:11:50

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaAvantBrowser

Re: ***چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر***

ته‌مه‌ن درێژ بیت ئه‌زیزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ پڕ له‌ ده‌رس و وانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیه‌ویت ده‌رس وه‌ربگریت و له‌گه‌ڵ دایک و باوکی چاک بیت

خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ و سه‌رکه‌وتووت بکات ئه‌زیزم


ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net