❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی قورئان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-20 21:54:47

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی قورئان

تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی قورئان

1-قورئانی پیرۆز وته‌ی خوای گه‌وره‌یه‌، دابه‌زێنراوه‌ته‌ سه‌ر پێشه‌وامان درودی خوای لێ بێ له‌ ڕێگه‌ی جبره‌ئیله‌وه‌ وه‌کو له‌ سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌مان پێ کرد به‌ڵام له‌به‌ر ڕیز به‌ندی خاڵه‌کان به‌گرنگمان زانی لێره‌ش ئاماژه‌ی پێ بکه‌ینه‌وه‌.
2-ده‌ربڕین و مانای له‌لایه‌ن خواوه‌وه‌یه‌، وه‌ فه‌رمووده‌کانی پێشه‌وامان درودی خوای لێ بێت پێیان ناوترێت قورئان .
3-هه‌مووی عه‌ره‌بیه‌ وه‌کو خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌فه‌رموێ (( کتب فصلت ءایته‌ قرءانا عربیا لقوم یعلمون)) سوره‌تی فصلت 3 " کتێبێکه‌؛ ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی به‌ش کراوه‌ و جیاکراوه‌ته‌وه‌ (ئیمان وکوفر، حه‌ڵاڵ و حه‌رام چاکه‌و خراپه‌..هتد)، قورئانێکه‌ به‌ عه‌ره‌بیه‌کی ره‌وان بۆ که‌سانێك که‌ ده‌یزانن و شاره‌زاییان هه‌یه‌ (له‌ زمانه‌وانی و زانسته‌کان) (برهان محمد امین).  " وه‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ (( وهذا لسان عربی مبین)) سوره‌تی النحل 103 واته‌ " ئه‌م قورئانه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی پاراو و روون و ئاشکرا داڕێژراوه‌ " (برهان محمد امین).
4-به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست گه‌شتووه‌ پێمان (قطعی الورود الینا) بێ که‌م و کوڕی وه‌ك خۆی هه‌ر چۆن له‌لایه‌ن خواوه‌ هاتووه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ ((  واوحی الی هذا القرءان لانذرکم به‌ ومن بلغ )) سوره‌تی الانعام 19 واته‌ "من ئه‌م قورئانه‌شم به‌وه‌حی و نیگا بۆ هاتووه‌ تا ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان گه‌یشتووه‌ ئاگادارو بێدار بکه‌م" (برهان محمد امین).
5-پارێزراوه‌ له‌لایه‌ن له‌هه‌موو بۆ زیاد کردن و که‌م کردنی وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ  (إنا نحن نزلنا الذکر وإنا له لحفظون) الحجر  9 واته‌ ئێمه‌ دامان به‌زاندووه‌و وه‌ هه‌ر خۆشمان ده‌ی پارێزین، وه‌ هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێشه‌وامان درودی خوای لێ بێت ئه‌و هه‌وڵه‌ درا وه‌ عیلم و ته‌کنه‌لوژیای ئه‌مڕۆش ده‌سه‌وسانه‌ له‌و جۆره‌ هه‌وڵانه‌.
6-خودی قورئان خۆی موعجیزه‌یه‌، وه‌ ئه‌مه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی قورئانه‌ که‌ هیچ وته‌یه‌ك ناتوانێت هاوشان و هاوشێوه‌ی بێ، وه‌ هێچ که‌سێك ناتوانێت نه‌ سوره‌تێك وه‌ یان زیاتر و که‌متر بهێنێ وه‌ك قورئان  وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ (( قل لئن اجتمعت الاءنس والجن علی ان یاتوا بمثل هذا القرءان لا یاتون بمثله‌ ولو کان بعضهم لبعض ظهیرا)) سوره‌تی الاءسراء 88 واته‌ "ئه‌ی محمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم پێیان بڵێ: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌یزاد و په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌ و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه‌ دانێن و بیهێننه‌ (مه‌یدان) ناتوانن کاری وا بکه‌ن و ناتوانن له‌ وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه‌ پشتکیرو ئارمه‌تیده‌ری ئه‌کتری" (برهان محمد امین).  وه‌ هیچ که‌س ناتوانێت هه‌تا وه‌کو له‌فزی قورئانیش بهێنێ وه‌کو خۆی ده‌فه‌رمووێ (( الله‌ نزل احسن الحدیث کتبا متشبها مثانی تقشعر منه‌ جلود الذین یخشون ربهم ثم تلین جلودهم وقلوبهم الی ذکر لله‌ )) سوره‌تی الزمر 23 واته‌ "خوا جل جلاله‌ جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته‌ خواره‌وه‌ که‌ ئه‌م قورئانه‌یه‌ ، (له‌ خوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له‌ یه‌ك ده‌چن ، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره‌ بۆته‌وه‌ ، جا کارکردی ئه‌م قورئانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌: ته‌زوو ده‌هێنێت به‌ گیان و پێستی ئه‌و که‌سانه‌دا که‌ ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌ دڵ و ده‌رووندا هه‌یه‌ ، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم ئاماده‌ و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خواو خواپه‌رستی" (برهان محمد امین). وه‌هه‌روه‌ها که‌س ناتوانێت حوکمێك بهێنێ وکو حوکمی قورئان وه‌ك ده‌فه‌رمووێ (( ومن احسن من الله‌ حکما لقوم یوقنون )) سوره‌تی المائدة 50.( عبدالله‌ بن یوسف الجدیع لا105-108)  واته‌ "کێ هه‌یه‌ به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاك و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه‌" (برهان محمد امین).



ئه‌و حوکمانه‌ی که‌ له‌ قورئاندا هه‌یه‌

ئه‌و حوکمانه‌ی که‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا هاتووه‌ سێ جۆرن.
یه‌که‌م: ئه‌و حوکمانه‌ی که‌ په‌یوه‌نی به‌ عقیده‌وه‌ هه‌یه‌ بیرو باوه‌ڕ بۆ نمونه‌ بیرو باوه‌ڕ به‌ خوا، فریشته‌کان، کتێبه‌ ئاسمانیه‌کان، پێغه‌مبه‌ران ڕۆژی دوای..هتد
دووه‌م: ئه‌و حوکمانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕه‌وشت و ڕه‌فتارمانه‌وه‌ هه‌یه‌.
سێیه‌م: ئه‌و حوکمانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ کرداره‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌کرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ به‌شی یه‌که‌م په‌رستنه‌کان (عیبادات) ئه‌و کرده‌وانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارا وه‌کو نوێژو ڕۆژو زه‌کات و حه‌ج و ئه‌و جۆره‌ شتانه‌. وه‌ به‌شی دووه‌م په‌یوه‌دنی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بۆ نمونه‌ وه‌کو په‌یوه‌ندی ژن و ژنخوازی، جیابونه‌وه‌، کڕین و فرۆشتن، کوشتن، سنوره‌کان، سیاسه‌تی دینی و وه‌ چه‌نده‌های تر( عبدالله‌ بن یوسف الجدیع لا108-110). که‌ له‌ قورئاندا هه‌موو قورئان خوێنێك چاوی پێیان دکه‌وێت، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌ڵێن ئیسلام ته‌نها په‌یوه‌نی مرۆڤه‌کانه‌ له‌گه‌ڵ خوادا ئه‌گه‌ر به‌و مانا بڵێن که‌ هه‌مووی ده‌چێته‌ ئه‌و چوار چێوه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕاسته‌و وایه‌ چو‌نکه‌ هه‌ر کارێك ده‌که‌ین ده‌بێت وه‌کو په‌رستش و عیباده‌ت سه‌یر بکرێت، وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بێ که‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌کانه‌ له‌گه‌ڵ خوادا وه‌ك ده‌ڵێن بۆخۆت نوێژو ڕۆژو بگره‌و ته‌واو ئیسلام و سیاسه‌ت نابێ!!، ئه‌وه‌ شتێکه‌ له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام دا نه‌گونجاوه‌ قورئانه‌که‌ شاهیدی حاڵی ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری قورئان بکه‌ین ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و هه‌موو ئایه‌ته‌ی که‌ باسی حوکم و دادگه‌ری و به‌ڕێوه‌ بردن ده‌کات ده‌بێت سه‌رنجیان بۆ ئه‌و ئایه‌تانه‌ چی بێ!! به‌ڵام زۆر ئاشکرایه‌ ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کاریه وه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ جه‌خت کردنه‌سه‌ر زانیاری ده‌رباره‌ی قورئان‌.

سه‌رجاوه‌:مه‌کۆکانی گه‌نجان

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-21 06:14:58

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaAvantBrowser

Re: تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی قورئان

سڵآو

ده‌سته‌کانت خۆش بیت و خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ ئه‌زیزم



ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-23 18:53:44

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی قورئان

spas brakam dasty tosh xosh bet yaxwa ... sarkawtw byt ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net