.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










گوڵ
هاتوم له‌ژێر فه‌رمانی عه‌شقی تۆدا گوزه‌ر بکه‌م
باوه‌رت بێت زۆر له‌مێژه بۆعه‌شقی تۆ چاوه‌روانم
ئه‌وا هاتوم ،ده‌رگاکه‌تم لێ دامه‌خه و،
بۆ هه‌تایه،له‌نێوه‌ندی دڵی خۆتا ، جێم که‌ره‌وه
،،، دڵی منیش سه‌ری سورما ،،،
هه واڵێکی کت و پر و به‌په‌له‌یه
من وا بۆخۆم له خه‌مێکی گه‌لێ قوڵام
بێ هیچ هۆیه‌ک دڵدارێکم له‌ده‌ست داوه
که‌چی وا ئه‌مڕۆ ده‌بینم ،،،
وا ده‌ستێکی سپی ناسک ،،له‌سه‌ر سنگمه و
له‌ده‌رگای دڵه‌که‌م ئه‌دات ،،،
پێشم ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌ر ده‌رگام لێ بکه‌یه‌وه
من هه م‌و ئێش و زامه‌کانت ،، تیمار ده‌که‌م
خه مه کانت ده‌ره‌وێنم
وات لێ ئه‌که‌م ،رابردوی تاڵ له‌بیر بکه‌یت
من ده‌ت خه‌مه جیهانێکی تازه‌و نوێ وه
باوه‌ربکه موژده‌ی به‌هارێکی تازه‌م،،،
بۆ دڵی هه تیوت ،پێ یه
ڕێگام بده ، زامه‌کانت ساڕ‌ێژ بکه‌م!!!
هه تیوه برینداره‌که‌شم ، واته دڵم
به ساده‌یی، ووتی باشه و
له سوچێکی لانه‌ی دڵم جێم کرده‌وه
( به‌ڵێ ئازیز جێم کردیه‌وه )
به ڵام گیانه ، ماوه‌یه‌که پێم گۆڕاوی
ووشه‌کانت و کرداره‌که‌ت له‌یه‌ک ناچن
زه‌مانێکه ماڵی دڵم هێلانه‌ته
ئه‌ی کوا ئه‌و به‌هاره‌ی که موژده‌ت پێدام ؟
کوا تیماری زامه‌کانم ؟
کوا لابه‌ری خه‌مه‌کانم ؟
جگه له ئازاره‌که‌ی تۆ ، زامه‌کانم هه ر زیاد ده‌که‌ن
ئه‌ی بێ وه‌فا ،ئه‌ی پڕ جه‌فا
که ئه‌ت زانی قسه کانت نایه‌ته جێ ،
بۆ ماڵی دڵت پیس کردم ؟
بۆ عومری ساڵه وه‌ختێکت ، له کیس بردم ؟
بۆ خه م وژانی رابردوت لێ تاڵ کردم ؟
به‌ڵام کچێ ، هۆ ئه‌ی کیژێ
له‌به‌ر تۆ بو خۆم له‌زۆر کچی جوان لادا
بۆ دڵی تۆ ، دڵی زۆر کچم لێ شکا
بۆ هیوای تۆ ،گه‌لێ هیوای دیم له‌ده‌ست دا
که‌چی ئیمڕۆ ،،،خۆم به‌ته‌نیایی ،،، ئه بینم
من نازانم ڕوو له‌کوێ که‌م
بارگه‌ی بێ ماڵ ئاوایت، له‌ڕوی کێ یه ؟
به بێ ده‌نگی لانه‌ی دڵمت جێ هێشتوه
چرپه‌یه‌کیشت لێ نه هات
ماوه‌یه‌که ،، بێ خه‌به‌ری
بۆیه ئێستا من هه تی‌وی عه‌شقی تۆمه
وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئه‌نفال کران
وه‌ک بارزانیه شوێن بزره‌کان
دڵنیا نیم به دیدارت شاد ئه‌بمه‌وه
گیانه ئه‌وا ، تۆ ڕۆیشتی و
یادگاره خۆش و تاڵه‌کانت ، له‌دوای خۆتا
بۆ من جێ هێشت،
به‌ڵام ئازیز زۆر دڵنیام وه‌ک دڵنیام
یه‌کێ ده‌بێ ، جێگا که‌ی تۆ بگرێته‌وه
پێش که‌شم کات له‌تۆ زیاتر سۆزی ئه‌وین
یه‌کێ ده‌بێ به هه ناسه‌ی لێوه‌کانی ، ئاشنام بکات
به ڵێ ،،، گیانه
یه‌کێ ده‌بێ ،، ڕابردوم له بیر باته‌وه و
وه‌ک به‌ها رێ،، داری دڵم ،، سه‌ر له‌نوێ
گه ش بکاته‌وه
وه‌ک به‌ها رێ،، داری دڵم ،، سه‌ر له‌نوێ
گه ش بکاته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه











له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه