به‌رێزم بۆ داواکه‌ت فه‌رمو له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ژیانی نالی بخوێنه‌وه

گه‌ر ژیانه‌که‌ی که‌م بوو له‌م لینکه ده‌توانی ئه‌مه‌شی بخه‌یته سه‌ر
نالی ناوی خدره کوری ئه‌حمه‌د شاوێسی ئالی میکالیه له گوندی خاک و خۆل له ناوچه‌ی شاره‌زوور له سالی 1800 ز له دایک بووه
له قه‌ره‌داغ و سلێمانی خوێندویه‌تی له زۆر شوێنی تری کوردستان و هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان وه‌ک شام و ئه‌سته‌نبول ژیانی به‌سه‌ر بردووه
نالی په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌و و دۆستایه‌تی هه‌بووه له‌گه‌ل عه‌بدولره‌حمان به‌گی سالم و له شامه‌وه قه‌سیده‌یه‌کی دوور‌و درێژی بۆ ناردووه
که هه‌مووی پرسیاره ده‌رباره‌ی وه‌زعی ئه‌وساکه‌ی شاری سلێمانی و ئه‌ماره‌تی بابان
باش نه‌مانی ده‌وری بابانیه‌کان ولات جێده‌هێلێت و چوه بۆ حه‌ج دوای ئه‌مه روده‌کاته ئه‌سته‌نبول و ژیان له‌وێ به‌سه‌ر ده‌بات
هه‌ر له‌وێ له‌سالی 1856 کۆچی دوایی ده‌کات
نالی توانایه‌کی بالای هه‌بووه له شیعری دلداری که زۆربه‌ی دیوانه‌که‌ی له‌م بابه‌ته‌یه هه‌روه‌ها له وه‌سفی سروشت و جوانی کوردستان و نشتیمان و پیاهه‌لدان ده‌ستێکی کارامه‌ی هه‌بووه
جگه له زمانه‌که‌ی خۆی زمانی فارسی و تورکی و عه‌ره‌بی زانیوه
به‌رهه‌مه جوانه‌کانی پرن له بابه‌تی ره‌وانبێژی و ورده‌کاری جوان که ئه‌وساکه زۆر که‌م یاخود بلێین هه‌ر نه‌بوه له نێو دنیای ئه‌ده‌بی کوردی
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ک له شعره‌کاننی
ده‌ستم له‌گه‌رده‌نی خۆت هه‌لمه‌گره ئه‌ی حه‌بیبه
وه بزانه خوێنی خۆمه یا منه‌تی ره‌قیبه
سه‌ر به‌رده‌بازی رێته ته‌ن ته‌خته به‌ندی جێته
دل مه‌یلی خاکی پێته رۆح مالی خۆته بیبه
تۆ نه‌و شکوفته وه‌ردی من مه‌یلی به زه‌ردی
تۆ هه‌مسه‌رت نه‌سیمه من هه‌مده‌مم له هیبه
شاهێنی دیده بازه مه‌ستی شه‌رابی تازه
دلدارو دل نه‌وازه دلکێش و دلفریبه
ئه‌و تیفله خورده ساله هه‌رچه‌نده وه‌ک غه‌زاله
ئه‌مما که هاته نه‌خچیر شێر سه‌وله‌ت و مه‌هیبه
دل په‌ی ده‌کا نگاهی سه‌همی موژه‌ی سیاهی
ره‌مزی هه‌موو به‌لایه غه‌مزه‌ی هه‌موو موسیبه
ئه‌ی چاوی پر نه‌دامه‌ت دل پر غه‌م و غه‌رامه‌ت
بگری که وشکه سۆفی له‌م فه‌یزه بێ نه‌سیبه
ئه‌ی خه‌لوه‌تی مورایی بێ ره‌نگی خود نومایی
ره‌نگ زه‌ردی عاشقی به‌نه‌ک زه‌رد روو و شه‌قه‌بی
نالی له‌بی حه‌بیبه هه‌م تیبه هه‌م ته‌بیبه
خولاسه‌یی له بیبه فه‌رمانبه‌ری له‌بیبه
هیوادارم سودی لێوه‌رگریت به‌رێزم