.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















گومانی خراپ
الحمد لله الذي أرسل رسوله بالهدى ودين الحق ليظهره على الدين كلِّه، فبلغ الرسالة، وهدى الله به من الضلالة، وفتح به قلوبًا غلفًا، وآذانًا صمًا، واعينا عميا فصلاة ربي وسلامه عليه وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين،
أما بعد :
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گومانی خراپ { سوء الظن }
گومانکاری خراپ له ئه‌نجامی بوونی که‌مایه‌تی له که‌سایه‌تی که‌سێک و بۆگه‌نی دڵ و ده‌روونی ، وه ده‌ست به‌تاڵی له خێر و چاکه‌دا و گوێ نه‌دانه ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خوایه، جگه له‌مه‌ش ئه‌م جۆره که‌سه خۆی کردوه به چاو‌دێر به‌سه‌ر خه‌ڵکا موسوڵمانان له ته‌رازوی چه‌وتی دڵ و ده‌روونی ده‌دات و له گومانی خه‌راپ هیچی تری لێ وه‌دی ناکرێت ڕوو له هه‌ر موسڵمانێک بکات هیچ به‌رچاو ناکات ته‌نها خه‌راپه نه‌بێت خوا په‌نامان بدات .
پێناسه‌ی گومانی خراپ { سوء الظن}
گومانی خراپ واتا تۆمه‌تبارکردن به‌بێ به‌ڵگه یان زانایان ده‌فه‌رموون غه‌یبه‌تی دڵه و باس کردنی براکه‌ی له دڵه‌وه به خه‌راپه که‌چی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌و ڕاسته، یان ده‌فه‌رموون (اعتقاد جانب الشر وترجيحه على جانب الخير) واتا : بۆچوونی لایه‌نی خه‌راپه‌یه و په‌سه‌ند کردنی به‌سه‌ر لایه‌نی خێر .
نیشانه‌کانی گومانی خراپ {سوء الظن}
1 – بڵاوکرنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده به‌بێ به‌ڵگه و ده‌لیل .
2 – پێناسه‌کردنی هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی بۆ لایه‌نی خه‌راپه و تۆمه‌تبارکردنی خه‌ڵک .
3 – خۆ هه‌ڵکێشان و به زۆر زانین .
4 – بێ ڕێزی وکه‌مکردنی خه‌ڵک .
5 – زوڵمکردن له براکه‌ی و پێشێلکردنی مافی.
6 – نالێبورده‌یی له که‌سێک که هه‌ڵه بکات .
7 – چاوه‌ڕێی هه‌ڵه‌یه‌کی موسوڵمانێک بۆ ناو زڕاندنی و بێ ڕێزی پێکردنی .
وه چه‌ندین خاڵی تریش ،
بۆیه چه‌ندێک له پێشه‌وایانی ئیسلام فه‌رموویانه :
هه‌رکه‌سێکت بینی گومانی خراپی بوو به‌خه‌ڵک به‌دوای هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌گه‌ڕا بۆ بڵاوکردنه‌وه و سوکایه‌تی پێکردنیان {فاعلم أن ذلك لخبث باطنه} بزانه ئه‌مه له پیسی ناوه‌ڕۆکیه‌وه‌یه، چوونکه ئیماندار په‌نا ده‌گرێت بۆ سه‌لامه‌تی ناوه‌ڕۆک و دڵ و ده‌روونی، {و المنافق يطلب العيوب لخبث باطنه} به‌ڵام دووڕوو به‌دوای هه‌ڵه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌وێت له‌به‌ر پیسی ناوه‌ڕۆک و دڵ و ده‌روونی .
جۆره‌کانی گومانی خراپ { سوء الظن}
زانایان گومانی خراپ ده‌که‌ن به دوو به‌شه‌وه :
1 – گومانی خراپ به خوا .
2 - گومانی خراپ به ئیمانداران.
1– گومانی خراپ به‌خوا هه‌موو ئه‌و گومانانه ده‌گرێته‌وه به خوا، به شه‌ریعه‌تی خوا، به پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌مه‌یشیان مرۆڤ پێی کافر ده‌بێت و له ئیسلام ده‌رده‌چێت .
خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت يَظُنُّونَ بِاللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ آل عمران : 154
واتا : گومانی ناڕه‌وایان ده‌برد به‌خوای گه‌وره به گومانی نه‌فامانه .
وه له ئایه‌تێکی تردا خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: الظَّانِّينَ بِاللَّهِ ظَنَّ السَّوْءِ عَلَيْهِمْ دَائِرَةُ السَّوْءِ وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلَعَنَهُمْ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا الفتح : 6]
ئه‌وانه‌ی که‌تێکڕا، گومانی خراپیان ده‌رباره‌ی خوا هه‌یه، ئه‌و گومانه‌خراپه‌یان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وانه خوا نه‌فره‌تی لێکردوون و دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کردوون، ئای که سه‌ره‌نجامێکی یه‌کجار سه‌خت و سامناکه.
2 - گومانی خراپ به ئیمانداران، وه ئه‌مه‌یان یه‌کێکه له تاوانه گه‌وره‌کان و جایز نی‌یه چونکه تاوانه و زوڵمێکه له برای موسوڵمانت ده‌یکه‌یت به‌ڵکوو موسوڵمان ده‌بێت هه‌میشه گومانی پاک به موسوڵمان و موسوڵمانان ببات.
حوکمی گومانی خراپ { سوء الظن}
حوکمی گومانی خه‌راب له ئیسلامدا حه‌رامه و تاوانێکی گه‌وره‌یه، چ به‌رامبه‌ر تاک یان کۆمه‌ڵ، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئیمانداران ئه‌وانه‌ی ڕابردووێکی پاکیان هه‌یه و به که‌سانی خوا ناس و له خوا ترس مه‌زه‌نده ده‌کرێن،
خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت : إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَخْرُصُونَ (116) (الأنعام)
واتا : چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن.
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت :وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلاَّ ظَنًّا إِنَّ الظَّنَّ لاَ يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ (36) (يونس)
واتا : زۆربه‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت، به‌ڕاستی گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی حه‌ق و ڕاستییه‌وه، به‌ڕاستی خوا زانایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ده‌فه‌رمووێت : يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِّنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلا تَجَسَّسُوا وَلا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَّحِيمٌ الحجرات: 12
واتا : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن له گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) به‌شوێن که‌موکووڕیی و عه‌یب و عاری یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله باسی یه‌کتری به‌خراپ مه‌که‌ن، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به مردوویی بخوات ؟! دیاره کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه، ده‌ی که‌واته‌له‌خوا بترسن و پارێزگار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت و میهره‌بانه بۆتان .
وه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر ده‌فه‌رمووێت :
(إياكم والظن فإن الظن أكذب الحديث...) (رواه البخاری و مسلم)
واتا :خۆتان دوورگرن له گومانی خراپ، گومانی خراپ درۆترین گۆته‌یه .
چونکه ئه‌وکه‌سه‌ی گۆته‌کانی له‌سه‌ر گومانی خراپا بنیات ده‌نێت و دواتر بۆ ئه‌و که‌سه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌دوێت وه‌ک ئه‌وه‌یه که درۆیه‌ک به‌ڕاست پیشانی خه‌ڵک ده‌دات، چونکه گۆته‌ی ئه‌و جۆره که‌سه له‌سه‌ر گومانه‌وه‌یه گومانیش هیچ کات نابێت به به‌ڵگه و قه‌بول نی‌یه و ئه‌حکامه‌کانی شه‌رعی له‌سه‌ر بنیات نانرێن، بۆیه ئایا له‌مه درۆ گه‌وره‌تر هه‌یه؟
هۆکاره‌کانی گومانی خراپ {سوء الظن}
1 – شه‌یتان ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه ده‌خاته ناو دڵ و ده‌رونی موسوڵمانێکه‌وه دوای لاوازبوونی ئیمانی و که‌مته‌رخه‌می له به‌ندایه‌تی خوادا .
2 – له‌خۆبایی بوون و شانازی به‌خۆوه‌کردن: بۆیه خۆی له‌هه‌موو که‌س به‌چاتر ده‌زانێت و خه‌ڵک به که‌م و که‌مته‌رخه‌م .
3 – له به‌رپیسی ناوه‌ڕۆکو دڵ و ده‌روونی، {لخبث باطنه}
4 – حوکمی گشتی به‌سه‌ر خه‌ڵکا{أحكام التعميم}، که‌سێک ناپاکی له گه‌ڵدا کردووه یان که‌مایه‌تی به‌رامبه‌ردا نواندووه، ئیتر ئه‌و حوکمه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکدا ده‌دات هه‌موو خه‌ڵک به‌خه‌راپ و ناپاک دێته به‌رچاوی و واته‌ماشای خه‌ڵک ده‌کات.
ده‌رئه‌نجامی گومانی خراپ {سوء الظن}
1 – سیخوڕی و له‌پاش مله‌باسی خه‌ڵکداکردن،
خوای به‌خسنده و میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت :يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِّنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلا تَجَسَّسُوا وَلا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا الحجرات: 12
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن له گومانی خراپ، له ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزین) به‌شوێن که‌موکووڕی و عه‌یب و عاری یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله‌باسی یه‌کتری به‌خراپ مه‌به‌ن،
2 – که‌وتنه ناو تاوان و درۆکردن، وه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (كفى بالمرء كذباً أن يحدث بكل ما سمع) رواه مسلم
واتا : ئه‌وه‌نده‌ی درۆیه‌ی به‌سه که‌سێک ئه‌وه‌ی گوێ بیست بوو بیگه‌یه‌نێت و بڵاوی بکاته‌وه .
3 – پاڵدانه‌وه له کار و کرده‌وه‌ی چاک .
4 – توشهاتنی به نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان و چاوه‌ڕێکردنی ڕژاندنی بۆگه‌نی دڵ و ده‌روونی به‌سه‌ر خه‌ڵکا .
5 – غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌شیمانی و دوا ئه‌نجامیش دورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له‌و جۆره که‌سه .
6 – جیاوازی و ته‌فره‌قه خستنه نێو خه‌ڵک بۆیه خوای به‌خشنده ده‌فه‌رمووێت وَلاَ تَكُونُواْ كَالَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَاخْتَلَفُواْ مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (105) ال عمران
واتا : نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناود به‌رپابوو، له‌یه‌کتر دابڕان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو (که سه‌رکه‌وتن له یه‌ک ڕیزیدایه)، ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه.
7 – درێژ کردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی بانگه‌وازی خوا و پێویستکردنی به باجێکی زۆرتره‌وه .
8 – له‌یه‌ک جیاواز نه‌کردنه‌وه‌ی پاک و ناپاک و حه‌ق و ناحه‌ق وه هه‌روه‌ها دۆست و دوژمن.
9 – گومانی خراپ سه‌ره‌تایه‌که بۆ شوێن که‌وتنی هه‌وا و هه‌وه‌س دوور له سوننه و کیتاب.
ئه‌و چه‌ند خاڵانه‌ی باسمان لێوه‌کردن زۆریان له‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واماندا (صلى الله عليه وسلم) به‌دی ده‌کرێن که ده‌فه‌رمووێت : (لاَ تَحَاسَدوا، وَلاَتَنَاجَشوا، وَلاَ تَبَاغَضوا، وَلاَ تَدَابَروا، وَلاَ يَبِع بَعضُكُم عَلَى بَيعِ بَعضٍ، وَكونوا عِبَادَ اللهِ إِخوَانَاً، المُسلِمُ أَخو المُسلم، لاَ يَظلِمهُ، وَلاَ يَخذُلُهُ، وَلا يكْذِبُهُ، وَلايَحْقِرُهُ، التَّقوَى هَاهُنَا – وَيُشيرُ إِلَى صَدرِهِ ثَلاَثَ مَراتٍ – بِحَسْبِ امرىء مِن الشَّر أَن يَحْقِرَ أَخَاهُ المُسلِمَ، كُلُّ المُسِلمِ عَلَى المُسلِمِ حَرَام دَمُهُ وَمَالُه وَعِرضُه) رواه مسلم 239
واتا : حه‌ساده‌ت به یه‌کتر مه‌به‌ن، وه که شتێک ناکڕیت نرخه‌که‌ی گران مه‌که به‌سه‌ر براکه‌ت، رقتان با له‌یه‌کتر هه‌ڵنه‌سێت، پشت له‌یه‌کتر نه‌که‌ن پاڵ پشتی یه‌کتر بن، ئه‌گه‌ر براکه‌ت شتێکی فرۆشت مه‌چۆره لای کڕیار وه‌ره من له‌وه هه‌رزانتر پێت ده‌فرۆشم یان به‌هه‌مان نرخ به‌ڵام ماڵه‌که‌ی من باشتره، وه‌کو برا بن ئه‌وه به‌ندایه‌تیه‌ی خوایه جێ به‌جێی بکه‌ن که برایه‌تییه، موسوڵمان برای موسوڵمانه، زوڵمی لێ ناکات، وه مافی ناخوات له‌کاتێکا پێویستی به ئه‌وه هاوکاری ئه‌کات، وه درۆی له‌گه‌ڵ ناکات، وه به که‌می نازانێت و ڕێزی ده‌گرێت، دواتر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت پارێزگاری خوا واتا ته‌قوا ئا لێره‌یه سێ‌جار دووباره‌ی کرده‌وه و ئیشاڕه‌تی به په‌نجه‌ی پیرۆزی کرد بۆ دڵی، وه ئه‌وه‌نده تاوانه‌ی به‌سه موسوڵمانێک موسوڵمانێکی تر به که‌م بزانێت و حورمه‌تی بشکێنێت، وه خوێن و سامان و ئابڕۆی موسوڵمان بۆ موسوڵمان هه‌مووی حه‌ڕامه .
چاره‌سه‌ری گومانی خراپ { سوء الظن}
1 – بنیاتنانی بیروباوڕێکی دروست له‌سه‌ر گومان بردن به‌چاکه به‌رامبه‌ر به خوا و پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) و ئیمانداران .
2 – وازهێنان له تاوان و بێ فه‌رمانی خوا بۆ به‌ندایه‌تی په‌رستنی خوا .
3 – هه‌ڵسوکه‌ت کردن له‌گه‌ڵ ڕووکه‌شی خه‌ڵکا {بالظاهر} ناوه‌ڕۆک و کاره‌کانی تری دڵ و ده‌روونیش که شاراوه‌ن {السرائر} بۆ خوا به‌جێ بێڵین.
4 – دوور که‌وتنه‌وه له ڕه‌فتارێک یان گوفتارێک که واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرێت.
5 – سه‌رقاڵ بوون به چاره‌سه‌ر کردنی عه‌یب و عاری خۆت وه واز هێنان به به‌دوای خه‌ڵک داچوون، پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر ده‌فه‌رمووێت {من حسن إسلام المر‌ء تركه ما لا يعنيه}
واتا : له کرده‌وه باشه‌کانی ئیسلامدا ئه‌وه‌یه که‌سێک واز له‌و شته بێنێت که په‌یوه‌ست نی‌یه به ئه‌وه‌وه .
6 – خۆ په‌روه‌رده‌کردن به به‌روه‌رده‌یه‌کی قورئانی له وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی باس و خواسا، خوای په‌روه‌رده‌گار ده‌فه‌رمێت لَوْلا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ الْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًا وَقَالُوا هَذَا إِفْكٌ مُّبِينٌ النور 12
واتا : ده‌بوا هه‌ر که ئه‌و بوختانه‌تان بیست ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان گومانی چاکیان به خۆیان ببوایه‌و دڵنیا بوونایه له پاکی خۆیان و بیانوتایه ئه‌مه بوختانێکی ئاشکرایه‌و (کاری ناڕه‌وای وا له دایکی موسوڵمانان و له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناوه‌شێته‌وه).
7 – ئاگاداربوون له هه‌وا و هه‌وه‌س و خۆ دوورگرتنی , وه چه‌ند خاڵی تریش .
زانای ناوداری ئیسلام {ابن قدامه المقدسي رحمه الله تعالى} ده‌فه‌رمووێت:
چ کاتێک گومانێکی خه‌رابت بۆ دروست بوو به‌رامبه‌ر به موسوڵمانێک ئه‌وکات پێویست ده‌کات زیاتر بیر له مافه‌کانی براکه‌ت بکه‌یته‌وه که هه‌یه‌تی به‌سه‌رتا و دوعای خێری بۆ بکه‌یت، {فإن ذلك يغيض الشيطان ويدفعه عنك} ئه‌و ڕه‌فتاره‌ت شه‌یتان ناڕه‌حه‌ت ده‌کات و لێت دوور ده‌که‌وێته‌وه .
له کۆتایی باسی گومانی خراپ {سوء الظن}
برام له‌به‌ر خاتری خوا ...
گومانی خراب به براکه‌ت مه‌به گومانی خراپ درۆترین گۆته‌یه، حوکم به‌سه‌ر براکه‌ت مه‌ده به‌بێ به‌ڵگه و ده‌لیل لێی ورد به‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت،
ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ براکه‌ت مه‌که له سه‌ر بنه‌مای گومانه‌وه، چونکه باوه‌ڕدار ته‌نها گومانی چاک به براکه‌ی ده‌بات هه‌روا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش به‌رچاوو بوو به‌هانه‌ی بۆ ئه‌هێنێته‌وه به چاکه .
ئه‌گه‌ر نا‌توانیت به‌سه‌ر گومانه خه‌رابه‌که‌ته‌وه سه‌رکه‌وتوو بیت له ناو سینه‌تدا هه‌ڵی مه‌گره و له نێو خةڵکدا بڵاوی مه‌که‌ره‌وه، به‌ڵکوو تا زووه ڕوو به ڕووی براکه‌تی بکه‌ره‌وه‌و تا بۆت ڕون بکاته‌وه،
ئه‌گه‌ر وابوو وه‌کو تۆ بۆی ده‌چیت به‌خه‌راپه ئه‌وا داوای چاکسازی لێ بکه به‌ڵام به زانایانه وه ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو ئه‌وه داوای لێ بوردنی لێ بکه و ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر بکه چوونکه هه‌ندێک له گومانه‌کان راست نین .
برام له‌به‌ر خاتری خوا ..
براکه‌م پێش ئه‌وه‌ی گۆته‌یه‌ک بگوازیته‌وه یان هه‌واڵێک لێی بکۆله‌ره‌وه تا ته‌وا لێی بێ گومان ده‌بیت، چۆن پێغه‌مبه‌ری ئه‌کڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت {كفى بالمرء إثمًا أن يحدث بكل ما سمع} السلسلة الصحيحة للشيخ الالبانى 4480
واتا : ئه‌وه‌نده‌ی تاوان به‌سه که‌سێک ئه‌وه‌ی گوێ بیست بوو بیگه‌یه‌نێت و بڵاوی. بکاته‌وه .
برام له‌به‌ر خاتری خوا ..
هه‌وڵی به‌دوا گه‌ڕان به‌دوای هه‌ڵه‌ی براکانت نه‌که‌ویت و هه‌وڵی زانینی نه‌هێنیه‌کانیان بده‌یت، وه ئه‌گه‌ر موسوڵمانێکت بینی له‌گه‌ڵ موسوڵمانێکی ترا له گفتوگۆ دایه گوێچکه‌کانت داخه‌و هه‌وڵی گوێ بیستن مه‌ده، هه‌وڵی ئه‌وه مه‌ده دواتر ئه‌رێ کاکه ئه‌وه باسی چیتان بوو،
باهه‌ریه‌که له ئێمه دوورگربین له‌هه‌ر وشه‌یه‌کی ناشیرین و ناڕه‌وا به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر یان بریندارکردنی یه‌کتر به تانه و توانج له نزیک و دوردا، وشه‌ی چاک سه‌ده‌قه‌یه چۆن پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان ده‌فه‌رموێ (صلى الله عليه وسلم) {الكلمة الطيبة صدقة} وه‌هه‌روه‌ها خوای به‌خشه‌نده و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت ... وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسْنًا... 83 البقرة
واتا : گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خه‌ڵكی بڵێن،
هه‌موو مرۆڤێک عه‌یب و عار و نوقسانی هه‌یه، وه ناخۆش ترین شت به‌ڵای مرۆڤه‌وه ده‌رکه‌وتن و به‌رچاوو بوونی ئه‌و که‌مته‌رخه‌مانه‌یه‌تی،
ئای چه‌ندین که‌س ئاوا ڕووشکاو کراوه له ئه‌نجامی که‌مته‌رخه‌می کردن به‌رامبه‌ری و باس کردنی له پاشپه‌نده .
له کۆتاییدا له دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌که‌ن خوا له ئایینه پیرۆزه‌که‌ی شاره‌زامان بکات کۆمان کاته‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر و یاوه‌ره‌کانی له دوا ڕۆژدا ئامین .
والحمد لله أولاً وآخرًا،
وصلى الله وسلم وبارك على عبده محمد وآله وصحبه أجمعين

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــه‌زیـــــزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas kaka 7sen gyan baray azizit sarkaw tw bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه