❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیمان هێنان به‌پێغه‌مبه‌ران

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-23 22:21:09

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE

ئیمان هێنان به‌پێغه‌مبه‌ران

ئیمان هێنان به‌پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام )




پێناسه‌ی ( نه‌بی و ڕه‌سول ) :

یه‌كه‌م: نه‌بی له‌زمانی عه‌ره‌بیدا: وه‌رگیراوه‌له‌ ( نبأ ) ، واته‌هه‌واڵ‌، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ * عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلۡعَظِيمِ } واته‌: (ئه‌ی خه‌ڵکه‌) ده‌رباره‌ی چی له‌یه‌کتر ده‌پرسن؟ده‌رباره‌ی هه‌واڵه‌گه‌وره‌و گرنگه‌که‌!! (که‌ڕۆژی قیامه‌ته‌).

وه‌وتراوه‌: ( نه‌بی)وه‌رگیراوه‌له‌(النبوة)، واته‌: شوێنێكی به‌رز له‌زه‌ویدا.

وه‌په‌یوه‌ندی وشه‌ی (نه‌بی) وماناكه‌ی له‌زماندا روونه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ( نه‌بی) ێیك پله‌ی به‌رزی هه‌یه‌له‌لای خوای گه‌وره‌له‌دونیا و دوارۆژدا.

دووه‌م: نه‌بی له‌شه‌رعدا: ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌وا خوای گه‌وره‌هه‌واڵی پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كار به‌شه‌ریعه‌تی پێش خۆی بكات، وه‌خوای گه‌وره‌ده‌ینێرێت بۆ قه‌ومێك باوه‌ڕیان هه‌یه‌به‌شه‌ریعه‌تی پێش خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و بیدعانه‌پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌كه‌وا دایانهێناوه‌، وه‌ئه‌و شتانه‌ڕاست كاته‌وه‌كه‌هه‌ڵه‌یان تێیدا كردوه‌...

سێیه‌م: ڕه‌سول له‌زمانی عه‌ره‌بیدا:وه‌رگیراوه‌له‌(البعث)ه‌وه‌، واته : ‌نێردراو به‌په‌یامێك، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت ده‌رباره‌ی مه‌لیكه‌ی سبأ:{ وَإِنِّى مُرۡسِلَةٌ إِلَيۡہِم بِهَدِيَّةٍ۬ فَنَاظِرَةُۢ بِمَ يَرۡجِعُ ٱلۡمُرۡسَلُونَ}واته: جا به‌ڕاستی من دیارییه‌كی به‌نرخ و گه‌وره‌یان بۆ ده‌نێرم، ئه‌نجا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م كه‌نێردراوه‌كان به‌چی یه‌وه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

چواره‌م: ڕه‌سول له‌شه‌رعدا: ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌وا خوای گه‌وره‌وه‌حی شه‌رعی پێ ده‌گه‌ێینێت وڕه‌وانه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچی فرمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ده‌كه‌ن، یان ڕه‌وانه‌ی ده‌كات بۆ قه‌مێك كه‌پێشتر پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌نێردراوه‌.

له‌پاش ئه‌م پێناسه‌یه‌ده‌ڵێین ئیمان هێنان به‌پێغه‌مبه‌ران  (علیهم الصلاة والسلام )واته‌: ئیمان هێنان به‌و كه‌سانه‌ی كه‌خوای په‌روه‌دگار وه‌حی بۆ كردن و كردوونی به‌نێردراوی خۆی بۆ هیدایه‌ت دانی خه‌ڵكی و ده‌ربازكردنیان له‌تاریكای كوفرو شیرك و گومڕایی بۆ ڕووناكی ئیمان و یه‌كخواپه‌رستی وهیدایه‌ت .

بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌توانیت بگه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ ماڵپه‌ری islamhouse2=)

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-24 18:04:54

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ئیمان هێنان به‌پێغه‌مبه‌ران

ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌‌ جوانه‌
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده‌ بیت ئـــــه‌زیـــــزم

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-25 21:05:56

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE

Re: ئیمان هێنان به‌پێغه‌مبه‌ران

سوپاست ده‌كه‌م كاكه‌ حسین خۆشناو بۆ ئه‌و په‌یامه‌ جوانه‌ت ، هیوادارم ئه‌و بابه‌تانه‌ی من سوود به‌خش بن بۆ هه‌موو لایه‌ك...ئیتر دوباره‌ سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net