❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای دان .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-25 14:53:29

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای دان .

هه‌موو ئه‌وه‌مان بیستوه‌ که‌ دانیشتوانی یه‌کێ له‌ شاره‌ کۆنه‌کانی ئیتالیا شانازیان به‌ مماره‌سه‌ی جنس کردووه‌ له‌گه‌ڵ هاو ڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیان!
هه‌روه‌ها هه‌ستاون به‌ کێشانی وێنه‌ی ڕووت له‌سه‌ر دیواره‌کانی ماڵه‌وه‌ له‌به‌رده‌م منداڵه‌کانیان و ژنان و گه‌وره‌کاندا ، ته‌نانه‌ت لێکۆڵه‌رانی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن ئه‌و هونه‌ری وێنه‌کێشانه له‌و شاره‌ ده‌ستی پێکردوه‌.
به‌ڵام ئایا ئه‌نجامیان چی بوو ؟‌
ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ خراپه‌ی که‌ شانازیان پێوه‌ ده‌کرد چی بوو ؟
ئه‌ی کۆتایی ئه‌و قه‌ومه‌ چی بوو؟ به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ ئه‌و چیرۆکه‌ چۆن ده‌ستی پێکرد ؟
شاری بۆمبای شارێکی ڕۆمانیای کۆنه‌ له‌ ئیتالیا ، خوای گه‌وره‌ جۆره‌ها نیعمه‌تی به‌سه‌را ڕشتبوون ...
زه‌وی باشترین به‌رهه‌می کشتوکاڵی پێشکه‌ش ده‌کردن...
ئاسمان هه‌میشه‌ باراناوی بوو ، هه‌میشه‌ به‌رهه‌مه‌ سروشتیه‌کانیان له‌ به‌رده‌ستا بوو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌ غه‌یری ئه‌وان خه‌ونیان پێوه‌ ده‌بینی....
له‌ ڕۆژێکدا که‌ تایبه‌تیان کردبوو به‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی خوای ئاگر ، به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕ له‌لای ئه‌و شاره‌دا بورکانێک ڕووده‌دات ، گه‌رماو تواوه‌ی ئه‌و بورکانه‌ و خۆڵه‌مێشه‌که‌ی له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵکی شاره‌که‌ هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیان دا ،به‌ڵام خۆڵه‌مێشی گڕگرتوو یه‌کسه‌ر له‌ناوی بردن و هه‌موو گیانی داپۆشین ،لاشه‌کانیان له‌ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا گۆڕان بوون به‌ به‌رد.
ئه‌و شاره‌ به‌ شاراوه‌یی مایه‌وه‌ ‌تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م ،هه‌تا ئاشکرا بوو‌ و لاشه‌ی هه‌زاره‌های خه‌ڵکی به‌به‌رد بوو له‌سه‌ر ئه‌و بارو دۆخه‌ی تیایدا بون دۆزرایه‌وه‌.
مردن کتووپڕه‌ .... له‌ توانایاندا نه‌بوو هیچ کارێ بکه‌ن !
ئه‌وه‌ش دادی خواییه‌ ..... له‌ قورئانی پیرۆزدا چه‌ندین ئایه‌ت هه‌ن ئاماژه‌ به‌ خه‌ڵکان ده‌کات کاتێ سزای خوایان بۆ هاتوه‌ به‌ هۆی تاوان و سه‌رپێچیه‌کانیان که‌ شعووریان نه‌بوه‌.
خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی (النحل) ئایه‌تی 45 – 46 ده‌فه‌رموێت : (أَفَأَمِنَ الَّذِينَ مَكَرُوا السَّيِّئَاتِ أَنْ يَخْسِفَ اللَّهُ بِهِمُ الْأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ * أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِي تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُمْ بِمُعْجِزِينَ ).
بێگومان ئه‌و ئایه‌ته‌ به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا ته‌تبیق ئه‌بێت ، وه‌ هاو شێوه‌کانی ئه‌وانیش. زانایان ئاسه‌واری ئه‌و سزایه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ دانیشتوانه‌که‌ی سه‌رقاڵی کاری ڕۆژانه‌یان بوون به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هیچ بن.
لێره‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگاداری که‌وتنه‌ ناو ئه‌و کارانه‌مان ده‌کاته‌وه‌ ، وه‌ دڵنیامان ده‌کاته‌وه‌ له‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و کۆتایه‌ کتوپڕه‌ ، هه‌روه‌ک ‌ قورئانی پیرۆز له‌ سووره‌تی (الاعراف) ئایه‌ته‌کانی 97- 99 ده‌فه‌رموێت : (أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ * أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ * أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ).
واته‌ : (ئایا دانیشتوانی ئه‌و شارو لادێیانه‌ که‌ له‌ خوا یاخین ،ناترسن له‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ سزاو به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ بدات به‌سه‌ریاندا،له‌ کاتێکدا که‌ له‌ خه‌ودا بن و فریا نه‌که‌ون خۆیان ده‌رباز بکه‌ن .وه‌ک بومه‌له‌رزه‌ی کتوپڕ و به‌هێز،یان بارانێکی به‌ خوڕی وا که‌ لافاو هه‌ڵبسێنێت و ووڵات وێران بکات ، ئایا دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه‌ که‌پشتیان کردوه‌ته‌ به‌رنامه‌ی خودا ترسی ئه‌وه‌یان نیه‌ سزا و تۆڵه‌ی خودایی بیانگرێته‌وه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی کاری بێ سوود و بێ هووده‌ن........).
لێکۆڵه‌ران چه‌ندین نه‌خش و وێنه‌ی ڕوتیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ئاماژه‌ به‌ بوونی فراوانی شذوذی جنسی ده‌کات له‌و شاره‌دا، هه‌روه‌ها ته‌ئکیدی ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ دانیشتوانی شاری بۆمبای به‌ ئاشکراو له‌به‌رده‌م منداڵان دا موماره‌سه‌ی جنسیان کردوه‌ ، وه‌ شه‌رمیان نه‌کردوه‌ که‌ ته‌سویری ئه‌و کارانایان بکه‌ن و له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی و ‌ له‌ ماڵه‌کانیاندا نمایشی بکه‌ن، به‌ڵکو شانازیان پێوه‌ کردوه‌!
لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن به‌ربڵاوی ئه‌و کاره‌ و بڵاوبونه‌وه‌ی له‌و شاره‌دا زۆر ‌ گه‌وره‌تر بوه‌ له‌م چه‌رخه‌ی ئێستا!
ده‌ڵێن که‌ خوایه‌کیان هه‌بوه‌ به‌ خوای جنس ناسراوه‌ ، به‌ گه‌و‌ره‌و پیرۆزیان داناوه‌، وه‌ زیاده‌ ڕه‌ویان له‌ وێنه‌ کێشان و هه‌ڵکۆڵینی وێنه‌ی ڕووت و جنسی ، ته‌نانه‌ت ئه‌و وێنانه‌ی که‌ دۆزیویانه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر دیواری شاره‌که‌ خراوه‌ته‌ مه‌عره‌زێکی تایبه‌تیه‌وه‌ ، ڕێگه‌ به‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌که‌ن نادرێت ئه‌گه‌ر مناڵیان له‌گه‌ڵ بێت ئیلا پاش موافه‌قه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت.
ئه‌م شاره‌ وته‌ی خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ده‌بێت هه‌ر وه‌ک ده‌فه‌رموێت : (فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ *فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ). الانعام : 44- 45 .
واته‌ : ( کاتێک پشتیان کرده‌ ئامۆژگاری و به‌و تۆڵه‌ خوداییانه‌ ته‌مێیان وه‌ر نه‌رگرت، ئیتر ئێمه‌ش ده‌روازه‌ی هه‌موو جۆره‌ شتێکمان لێکردنه‌وه‌ له‌ زۆری ڕزق و ڕۆزی و باشکردنی حاڵی گوزه‌رانیان ،تا به‌و نیعمه‌تانه‌ ته‌واو دڵخۆش و شادمان بوون.. ئه‌و کاته‌ به‌ کتووپڕی سزا و به‌ڵامان باراند به‌سه‌ریاندا و له‌ ناکاودا گرتمانن و تۆڵه‌مان لێ سه‌ندنه‌وه‌ ، جا ئه‌و کاته‌ خه‌م و خه‌فه‌ت دایگرتن و که‌ساس که‌وتن بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی ڕزگاریان بێت ، ئنجا ئه‌و گه‌له‌ی سته‌مکار و هاوه‌ڵ دانه‌ر بوون بۆ خودا ، دواین که‌سیان دوایان بڕایه‌وه‌،حه‌مدو ستایشی زۆر و فراوان هه‌ربۆ خودایه‌ ه‌ پروه‌ردگاری جیهانیانه‌).
خوای گه‌وره‌ ده‌رگای نیعمه‌ت و خۆشیه‌کانی لێ کردبوونه‌وه‌ ، هه‌تا به‌شێوه‌یه‌کی کتوو پڕ سزای خۆیان وه‌رگرت و بێ هیوابوون له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌.
ئه‌و وێنانه‌ وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتوانی شاره‌که‌ن که‌ به‌به‌ردبوون ، ئه‌وه‌ش ته‌نها کۆتایی دنیاییه‌.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِآَيَاتِ رَبِّهِ وَلَعَذَابُ الْآَخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى) طه‌ : 127.
واته‌: (وه‌ک سزادانی ئه‌وانه‌ی که‌ باسکران سزای هه‌موو که‌سێکی تریش ده‌ده‌ین که‌ زیاد له‌ سنوور که‌وتبێته‌ شوێن ئاره‌زووه‌ سه‌رکه‌شه‌کانی و پشتی کردبێته‌ ڕێگای ڕاست ، ئازاری ڕۆژی دوایش سه‌ختتر و به‌رده‌وام و ته‌واو بوونی بۆ نیه‌).
له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێین : (رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ * وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ)...
و آخر دعوانا ان الحمد لله‌ رب العالمین



به‌هه‌شت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-25 14:57:16

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای دان .

ده‌ستت خۆش به‌ڕێزم بابه‌تێکی به‌سووده‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-25 17:02:42

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای دان .

زۆر سوپاس کاک خه‌ڵات بۆ په‌یامه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-25 17:24:09

Sweet Girl
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Turkya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1172
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای دان .

دةستت خؤشبيت كاك احمد بةهيواى بةردةواميت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9f3875d592.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-25 18:05:59

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای دان .

زۆر سوپاس سۆز خان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net