.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن ، خۆشه‌ویستی مانای چی ؟
تۆ مانا دەکه‌م چون به تۆ دڵم ئیشقی ناسی
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن، خه‌م و دەرد به‌مانای چی؟
تۆ هاوار دەکه‌م چون به تۆ دڵم ئێشی ناسی
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن، ئه‌شک به مانای چی؟
تۆ بانگ دەکه‌م وڵام بدە بڵێ به مانای چی
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن ، وەفا به مانای چی؟
تۆ دادوەر، بریاری مه‌رگی وەفات دا بۆچی؟
له مانگه‌شه‌و زێزم له‌گه‌ڵ شه‌و دادەنیشم
له‌داخی مانگه‌شه‌و زووخاو لای شه‌و دەرێژم
مۆمی ڕووخم رووناک دەکا کۆڵانی ژینم
هه‌ر ئه‌شکه‌ی دێ دەنووسه دێری مه‌رگی ژانم
تۆ وات کرد هۆنراوەم له‌سه‌ر کاغه‌ز پێبکه‌نێ
به به‌هانه‌ی شێعر، دڵ ئێش و ئازار بچنێ
تۆ وات کرد گلێنه‌م وەک دەریایه‌کی بێ‌بن بێ
پێنوسم به‌له‌مێکی سه‌ر لێ‌شێواوو وون بێ
من وەک ئه‌و لۆتکه‌م که له‌سه‌ر دەریا بوو خۆی دەلنگاند
شه‌پوڵ به ماچی ، هێدی‌هێدی له قه‌راغ دەی‌شکاند
بۆیه له مانگه‌شه‌و زیزم ، منی هاودەمی شه‌و کرد
وەک ئه‌و لۆ‌تکه‌یه شکام، دەستمی له ئه‌ستۆ‌ی به‌رد کرد
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن، ژیان به مانای چی؟
داخ‌و وڵام، لای ولی‌وشه‌م بۆ یان مه‌م‌وزین؟
له ژیانم پرسی، وڵامی دوا وتی تۆ به‌مانای چی؟
دوای دەست بردان نه‌ک هه‌ر من، تۆ بلێ که‌ینوونه واتای چی؟
؛؛؛؛؛؛،،،،،،، که‌ماڵ ماملێ ،،،،؛؛؛؛؛
( ڕۆمان )
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه