.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رهه‌مه سپیاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌خۆن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر كه‌م به‌رهه‌مه سپیاییه‌كان ده‌خۆن، كه‌متر تووشی جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن.
رۆژنامه‌ی (daily Telegraph)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ شێرپه‌نجه له ئه‌مه‌ریكا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كاریگه‌ری به‌رهه‌مه سپیاییه‌كان ئه‌نجامداوه، به جۆرێك زانایان بۆ توێژینه‌وه‌كه‌یان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 500 كه‌س ئه‌نجامداوه، هه‌ندێكیان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژانه به‌رهه‌مه سپیاییه‌كانی وه‌ك شیر و په‌نیر ده‌خوارد، به‌شه‌كه‌ی دیكه زۆر به‌كه‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان ده‌خوارد، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌رهه‌مه سپیاییه‌كان ده‌خۆن كه‌متر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن، چونكه رێژه‌یه‌كی كه‌می چه‌وریان تێدایه.
رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه، مه‌ترسیه‌كانی شێرپه‌نجه له نێوان ئافره‌تان و پیاوان جیاواز بووه، به جۆرێك له ئافره‌تان به رێژه‌ی %23 و له پیاواندا به رێژه‌ی 16% له مه‌ترسیه‌كانی شێرپه‌نجه به دووربوون.
هه‌روه‌ها په‌یمانگای پزیشكی ئه‌مه‌ریكایی ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 50 ساڵی یاخود زیاتره ده‌كات، كه رۆژانه 1200 ملیگرام له‌و خۆراكانه بخۆن كه به كالیسۆم ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌ڵام ئاژانسی پێوه‌ری خۆراكی له به‌ریتانیا بڵاویكردۆته‌وه، باشتروایه له رۆژێكدا 700 ملیگرام له‌و خۆراكانه‌ی كالیسیۆمیان تێدایه بخورێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و خۆراكانه‌ی به كالیسۆم ده‌وڵه‌مه‌ندن بریتین له شیر، په‌نیر، به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی سپیایی، هه‌روه‌ها له خۆراكه سه‌وزه‌كانیش، له قه‌رنابیتی سه‌وز، كه‌له‌م، بامێ، گوێز، بادام، فاسۆلیا، لۆبیا، پاقله و نان دا هه‌یه.
pna


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه