❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاراستنی پێستی منداڵان له‌ سه‌رمای زستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-27 07:18:55

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

پاراستنی پێستی منداڵان له‌ سه‌رمای زستان

چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی پێویست بۆ پاراستنی پێستی منداڵان له‌ سه‌رمای زستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وشكبوونه‌وه‌ و قڵیشانیش به‌دوور بێت.

زۆربه‌ی دایكان له‌و باوه‌رِه‌دان گه‌رماو ئاوی گه‌رم باشترین شتن بۆ منداڵ له‌ زستاندا، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئاوی گه‌رم هۆكارێكی نه‌گه‌تیڤه‌ بۆ له‌ناو بردنی زه‌یتی سروشتی له‌ش كه‌ پارێزگاری له‌ پێست ده‌كات و بۆنی خۆش و شێداری ده‌كات.

بۆیه‌ باشترین هۆكار بۆ پێستی منداڵه‌كانتان ئاوی شله‌تێنه‌ كه‌ ده‌ورێكی سه‌ره‌كی له‌ هێمن كردنه‌وه‌ی مێشك هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها دوای شوشتنی منداڵ به‌ ئاوی شله‌تێن باشتر وایه‌ كه‌مێك زه‌یت بخه‌یته‌ سه‌ر له‌شی و بڵاویبكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ پێست پێویستی به‌ ماده‌ خۆراكیه‌كان هه‌یه‌، له‌هه‌مان كاتیشدا پاك و نه‌رم ده‌بێت، چونكه‌ كرداری چه‌ور كردن جا به‌ كرێم یاخود زه‌یت و بۆدره‌ بێت سه‌رجه‌م قڵیشان و برینه‌كان كه‌ تووشی پێست بوون چاره‌سه‌ر ده‌كات.

بۆ شووشتنی سه‌ری منداڵ پێویسته‌ به‌ كه‌مێك زه‌یت سه‌ری منداڵه‌كه‌ چه‌ور بكرێ و به‌ سه‌ر په‌نجه‌كان به‌ هێواشی تاوه‌كو ئازاری پێنه‌گات كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ چاككردنی سورِی خوێن و خانه‌كانی پێست ده‌كاته‌وه‌.

دواتر به‌ شامپۆی تایبه‌ت به‌ منداڵان بیشۆ چونكه‌ سه‌ری منداڵ كۆمه‌ڵێك ده‌رهاویشته‌ی چه‌وری ده‌رده‌كات به‌شێوه‌ی كڕێش ده‌مێننه‌وه‌ به‌ زه‌یت نه‌بێت لانانبرێت


PNA

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net